![]() |
||
گۆشه‌ی شتێک بڵێ-11 |
||
--- |
||
|
نێچیرڤان-رۆتانا ناوه‌ڕاستی مانگی 7 ی 2008 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ئوتێلی رۆتانا هه‌ولێری کرده‌وه که له‌لایه‌ن دوو کۆمپانیای لوبنانی و ئیماراتی کرایه‌وه. ناوی رۆتانا په‌یوه‌سته به که‌ناڵی گۆرانی و سه‌مای دوور له به‌هاکانی ئاین (به ئیسلام و مه‌سیحییه‌وه) و دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌که و بۆته نموونه‌یه‌ک بۆ داڕوخانی ڕه‌وشت. ئه‌و که‌ناڵه‌ش یه‌کێک بوو له‌و که‌ناڵانه‌ی له سه‌ماو گۆرانیی نه‌که‌وتن کاتێک فڕۆکه‌کانی ئیسرائیل لوبنانیان وێران ده‌کرد. بارزانی له وته‌که‌یدا باسی وه‌به‌رهێنانی کرد بێئه‌وه‌ی پێمان بڵێت ئوتێلی گرانبه‌ها چ جۆره قازانج و پێشکه‌وتن بۆ کورد ده‌هێنێت. هه‌روه‌ها باسی هه‌وڵی حکومه‌تی کرد بۆ چاککردنی گوزه‌رانی خه‌لك کرد بێئه‌وه‌ی ڕوونیبکاته‌وه ئه‌و ئوتیلانهی که ته‌نها ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌چنه ناوییه‌وه و ته‌نها پیاوانی ناو ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کان ده‌توانن ئیشی تێدا بکه‌ن چۆن گوزه‌رانی ڕه‌شوڕووته‌کان باش ده‌که‌ن. |
هه‌موو نووسینه‌کان بخوێنه‌ره‌وه | به‌شداری بکه | بۆ په‌ڕه‌ی یه‌که‌می زاگرۆس