مێژووی دێرینی کوردستان-
کتێبی دووه‌م
ره‌خنـــــــه
به‌شێكی كه‌م له هه‌ڵه‌كانی كتێبی
(ظهور
الكورد فی التاریخ)ی
دوكتۆر جه‌مال ره‌شید
ئه‌حمه‌د (2003)
فاضل قه‌ره‌داغی
282 لاپه‌ڕه
2005 زایینی-1426 كۆچی
كتێبه‌كه‌ی دوكتۆر جه‌مال ره‌شید (ظهور
الكورد فی التاریخ) یه‌كێكه له كاره‌ساته‌كانی مێژوونووسین له
كوردستاندا. دوكتۆر جه‌مال كتێبه‌كه‌ی پڕ كردووه به ناوی كتێبی
ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی له‌كاتێكدا به‌شی زۆریانی نه‌دیوه‌و
زانیارییه‌كانی ناویان له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كه‌مه‌وه
وه‌رگرتووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش دوكتۆر ده‌یسه‌لمێنێت كه شاره‌زایی
له‌و زمانانه نییه له‌به‌ر ئه‌وه به هه‌ڵه له‌و زانیارییانه‌ی
نه‌قڵیان ده‌كات تێده‌گات و به هه‌ڵه وه‌ریانده‌گێڕێت. له‌وه‌ش زیاتر
چه‌ندین نموونه‌مان ده‌داتێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌زای شته ساده‌كانی
مێژووی كۆن و شوێنه‌وارو زمانه كۆنه‌كان نییه. كتێبه‌كه دوو به‌رگه
كه به هه‌ردووكیان هه‌زارو دووسه‌د لاپه‌ڕه‌ن به‌ڵام پێویستی به زیاتر له دوو
هێنده‌ی ئه‌و هه‌زارو دووسه‌د لاپه‌ڕه‌یه بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه هه‌یه،
ئه‌م كتێبه‌شمان ته‌نها له به‌رگی یه‌كه‌م دواوه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه
ته‌نها به‌شێكی هه‌ڵه‌كانی ئه‌و به‌رگه‌ی خستۆته ڕوو، هێنده‌ش به‌س
ده‌بێت بۆ وریاكردنه‌وه‌ی قوتابیانی مێژوو و شوێنه‌وارو خوێنه‌ر
به‌گشتی له‌و هه‌ڵانه. ئه‌م كتێبه‌شمان به‌پاڵ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه
زانیاری له‌باره‌ی مێژووی كۆنی كوردستان‌و وڵاتی دووڕوباری له‌خۆ
گرتووه.
تێبینی: چاپی دووه‌می
کتێبه‌که کراوه به سێ به‌رگ و به‌رگی سێیه‌م به‌هه‌مان شێوه‌ی دوو
به‌رگه‌که‌ی تر نووسراوه
|