| |||||
| |||||
تاوانێكی كوشتن له چاخی كریتاسی ئاغاكانی زه‌وی فازڵ قەرەداغی پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی شار ده‌رهێنه‌رێكی لاوی شانۆی به‌ناوی (راستی) بانگهێشت ده‌كات بۆ ماڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌نجام بدات‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ بدۆزێته‌وه كه كوڕه‌كه‌یان كوشت‌و كچه‌كه‌یان ڕفاند. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه كاتی خۆی سه‌رسام بوو به شانۆییه‌كی پۆلیسی كه ڕاستی ده‌ریهێنابوو. به‌ڵام راستی خۆی گاڵته‌ی به‌و چیرۆكه دههاتو ته‌نها مه‌به‌ستێكی نمایشكردنی ژیانی دهشتو چۆڵه‌وانیی دوور له شار‌و مرۆڤه‌كانی. راستی، كه كێشه‌ی ده‌روونیی هه‌یه، ڕقی له شاره له‌به‌ر قهرهباڵغیییهكهیو ژاوهژاوهكهیو له‌به‌ر خۆنواندن‌و دووفاقه‌یی خه‌ڵكه‌كه‌ی. راستی هه‌میشه ئاواته‌خوازه شار وێران بێت‌و شوێنه‌كه‌ی ببێته ده‌شتاییه‌كی به‌تاڵ كه شه‌ماڵ یاری به گوڵه‌گه‌نمه كێوییه‌كان بكات. وه‌كو هه‌موو كاره‌كانی تریشی، راستی سه‌رپێیانه ده‌ست به كاری لێكۆڵینه‌وه ده‌كات تا ناچار ده‌بێت دوو جار له شار هه‌ڵبێت، جاری دووه‌م بۆ جیهانه خۆشهویتسهكهی: جیهانی خه‌یاڵیی دیناسۆره‌كان. له‌و جیهانه‌ش راستی شانۆیی بۆ دیناسۆرهكانی هاوڕێی نمایش ده‌كات. له جیهانی دیناسۆرهكانی چاخی كریتاسی كه دوایه‌مین چاخی دیناسۆرهكانه راستی هه‌ست به ئاسووده‌یی دهكاتو كێشه ده‌روونییه‌كانی نامێنن. له‌و جیهانه راستی ناوێكی تری له‌خۆی ناوه: (تاتانكا ئیگلوها) واته گای ئازاد به زمانی لاكۆتا كه خێلێكی هیندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه. به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌و جیهانه‌ش شار وازی لێناهێنێتو تووشی فێلێكی ده‌كات. هه‌رچه‌نده فێڵه‌كه بۆ ڕزگاركردنی دیناسۆره‌كان بوو له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره به‌ڵام فێڵه‌كه چاوی دیناسۆرهكانی كردنه‌وه. دوای ئه‌وه دیناسۆره لاوه‌كان ده‌ست ده‌ده‌نه فێڵ‌و گه‌مه‌و رابواردن تا كۆتاییه‌كه‌ی تاوانی كوشتنی دیناسۆرێكی نامۆ ڕوو ده‌دات. دیناسۆره‌كان ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی بكوژ به تاتانكا ڕاده‌سپێرن. دوای دۆزینه‌وه‌ی بكوژیش تاتانكا بۆی ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێكی گوناهی تاوانه‌كه له‌سه‌ر شانی ئه‌وه. له ترسی ئه‌وه‌ش تاتانكا ئه‌و جیهانه بشێوێنێت دیناسۆره‌كان به‌كۆی ده‌نگ بڕیار ده‌ده‌ن تاتانكا خاك به‌ده‌ر بكه‌ن. تاتانكا ده‌گه‌ڕێته‌وه جیهانه‌كه‌ی خۆی، ئه‌مجاره دیسان به‌ناوی (راستی)یه‌وه‌و له رقی شار كه نه‌یه‌شێت له‌و جیهانه خۆشه‌ویسته‌ی دیناسۆره‌كان بمێنێته‌وه بڕیار ده‌دات وه‌كو خه‌ڵكی شار بێت‌و گه‌مه‌ی هێز و فێڵ بكات‌و ببێته شهیتانێكو له‌گه‌ڵیان كێبركێ بكات. به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی سروشته‌كه به‌سه‌ری زاڵ دهبێتو ده‌زانێت كه گه‌مه‌ی له‌و جۆره‌ی بۆ ناكرێت چونكه نه‌ده‌توانێت فێڵ له كه‌س بكات‌و نه‌ده‌توانێت پێ بنێ به‌سه‌ر كه‌سانی تره‌وه. ئینجا بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌جیاتی ئاواته كۆنه‌كه‌ی به كوشتنی شار پێویسته له‌ناو دڵی خۆی شار بكوژێت‌و شارێكی نوێ دروست بكات كه گه‌مه‌ی فێڵ‌و هێزی تیا نه‌بێت. راستی له دوڕیانێك ده‌وستێت كه ئایا قه‌ده‌ر پاڵ به پاڵه‌وان ده‌نێت یان پاڵه‌وان قه‌ده‌ری خۆی دروست ده‌كات، به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی ده‌زانێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كه گرنگ نییه. گرنگ ئه‌وه‌یه كار بكات. له‌رقی فێڵ‌و خهڵهتاندنو خۆنواندنی شار‌و له‌دژی تیۆری (داروین) تیۆری خۆی داده‌مه‌زرێنێت. راستی ده‌ڵێت: ((داروین توانی تیۆرێك دابمه‌زرێنێت ئه‌ی بۆچی من نه‌توانم؟)) به‌پێچه‌وانه‌ی تیۆری داروینیش كه ده‌ڵێت: ((سه‌ره‌تا بوونه‌وه‌رێكی مهیوونئاسا هه‌بوو)) راستی ئاوا ده‌ست پێده‌كات: ((سه‌ره‌تا مرۆڤێك هه‌بوو هه‌موو توخمه‌كانی كامڵیی هه‌بوو به‌ڵام له‌پڕ پێی خلیسكا چونكه بوونه‌وه‌رێكی فێڵاوی خه‌ڵه‌تاندی)). * * * * * * * هه‌رچه‌نده به‌پیی عورفی ڕۆمان ئه‌و شه‌رحه‌ی سه‌ره‌وه شتی زۆری له رۆمانه‌كه ئاشكرا كرد له‌كاتێك پێویسته به‌گشتی قسه بكرێت‌و باقییه‌كه‌ی بۆ خوێنه‌ر جێبهێڵرێت به‌ڵام ئه‌و شه‌رحه پێویسته له‌به‌ر ئاڵۆزیی چه‌ند شوێنێك له به‌شی یهكهمو سێیه‌می رۆمانه‌كه. ڕۆمانه‌كه سێ به‌شه. به‌شی یهكهمو سێیه‌م هی ئه‌و كاته‌یه راستی له شاره. ته‌كنیكه‌كه‌ی كه‌مێك ئاڵۆزه‌و تێكه‌ڵه‌یه له باری ئاسایی راستی (لێره به كاتی رابوردوو قسه ده‌كات)و باری تێكچووی ده‌روونی كه وڕێنه دهكاتو شتی سه‌یر دێنه به‌ر مێشك‌و چاوییه‌وه (لێره‌ش به كاتی ئێستا قسه ده‌كات). به‌شی دووه‌میش جیهانه خهیاڵییهكهیهتی كه به‌ناوی (تاتانكا)وه ناسراوه به‌ڵام به شێوازی كه‌سی سێیه‌م قسه دهكاتو ئاڵۆزی نییه له گێڕانه‌وه‌كان. گێڕانه‌وه‌كانی راستی‌و تاتانكا تێكه‌ڵه‌یه‌كه له گاڵتهجاریو قسه‌ی خۆش لهلایهكو خه‌فه‌تی دهروونیو بێهیواییو دانایی له‌لایه‌كی تر. هه‌ر جاره‌ش به‌پێی باری دهروونیو ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ری. رۆمانه‌كه‌م سه‌ره‌تا به كوردی نووسییه‌وه‌و دوایی كردم به ئینگلیزی. نوسخه ئینگلیزییه‌كه‌م له ئه‌مازۆن بڵاوكردهوهو پێش كوردییه‌كه كه‌وت. * * * * * * 1-به كوردی به‌شێوه‌ی PDF بیخوێنه‌ره‌وه یان دایبەزێنەو دوایی بیخوێنەرەوە. ئه‌مه بۆ كۆمپیوته‌رو ئایپادو تابلێت گونجاوه. كلیك بكه بۆ دابه‌زاندنی PDF . 2-هه‌ر به كوردی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به شێوه‌ی Epub دابه‌زێنه. ئه‌مه بۆ له مۆبایل‌و ئایپادو ئامێری هاوجۆر گونجاوه. كلیك بكه بۆ دابه‌زاندنی Epub .
3-رۆمانه‌كه به كاغه‌ز به ئینگلیزی له ئه‌مازۆن (له زۆربه‌ی كتێبفرۆشی ئۆنلاین هه‌یه به‌ڵام ته‌نها لینكی ئه‌مازۆن لێره به‌سه): https://www.amazon.com/dp/9933916416 4-رۆمانه‌كه به شێوازی ئه‌لكترۆنی به ئینگلیزی له ئه‌مازۆن: https://www.amazon.com/dp/B07GB8YFSG 5-به كوردی به كاغه‌ز له ئه‌مازۆن بۆ ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له كتێبی كاغه‌زه: https://www.amazon.com/dp/1726417727 6-به كوردی به‌شێوازی ئه‌لكترۆنی له (لولو): http://www.lulu.com/content/26374163 تكایــــــه:1-ئه‌گه‌ر هه‌ر كام له‌و دوو فایله: Pdf یان Epub یان ههردووكیت دابه‌زاند لهكۆمێنتهكانی خواره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه شتێك نووسه كه داتبه‌زاندووه ئه‌گه‌ر یه‌ك وشه‌ش بێت. 2-ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له دابه‌زاندن یان خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت له كۆمێنته‌كان بینووسه. 03-04-2020 www.zagros.org/kurdish-books-2020-04-03-201700 8952 جار بینراوه |