| |||||
| |||||
دوایەمین سپیپێست فازڵ قەرەداغی نۆڤلێتێک (بە ئینگلیزی) لە ئەمازۆن نۆڤلێتەکە باسی دواڕۆژ ئەکات (ساڵی ٢٠٤٩) کە ویلایەتە باشوورییەکانی ئەمەریکا (ویلایەتە کۆنفیدرالییەکان)یان دامەزراند وەکو نموونەکەی سەدەی نۆزدە کە ئەو ویلایەتانە لە ئەمەریکا کشانەوەو دوابەدوای ئەوە جەنگی ناوخۆی ئەمەریکا روویدا. ئەو کۆنفیدرالیەتە نوێیە هێشتا پاشەکشێیان نەکردووەو بەهاوکاری سپیپێستە رەگەزپەرستەکانی بەشەکانی تری ئەمەریکا هەرچی کۆچبەرە لە ئاسایی و موسڵمان بۆ وڵاتی خۆی ناردو جوولەکەکانیشی دەرکردو ئەمەریکییەکە رەشپێستەکانی بۆ ئەفەریقا ناردو جگە لە سپیپێستەکان کەس لەوێ نەما. پێش ئەوەش کە ویلایەتەکان ئاهەنگ بۆ رزگاربوونیان لە رەشەکان بگێڕن، (لیۆ کوین) Leo Quinn کە پسپۆڕێکی رەشی دەزگای (ناسا)یە تیشکێک ئەدۆزێتەوە رەنگی پێستی خۆی پێ ئەکاتە سپێ و لە هەمان کات رەنگی سپیپێستەکان ئەکاتە رەش. یەکەم حاڵەت دەرئەکەوێت و دوایی بڵاوئەبێتەوە هەموو سپییەکانی کۆنفیدرالیەت ئەبنە رەش و کوین ئەبێتە دوایەمین سپیپێست. کاتێکیش دەسەڵات پێی ئەزانێت بەدوای ئەگەڕێت بۆ ئەوەی بزانێت بۆچی تەنها ئەو بە سپێتی مایەوەو بۆ دۆزینەوەی چارەسەر. پەیامی نۆڤلێتەکە جگە لە دژایەتیی رەگەزپەرستی هەروەها ئەو بنەمایەیە کە تاوانبار تەنها ئەوانە نین کە بەشدار لە تاوانەکە ئەکەن بەڵکو ئەوانەشن کە ئەبینن ستەم لە خەڵکی تر ئەکرێت بەڵام بێدەنگن چونکە بەرامبەر ئەوان نەکراوە بۆیە ئەوانیش شایەنی سزان (کە لێرە ئەو سپیپێستانەن کە بوون بە رەشپێست چونکە بێدەنگ بوون لە ئاست ستەمکاری لەدژی رەشپێستەکان). رووداوەکان لە شاری چارلستن Charleston ی ویلایەتی کارۆلاینای باشوور South Carolina روو ئەدەن کە ئەو شارە بۆ ماوەیەک گرنگترین شوێنی ئەمەریکا بوو بۆ هێنانی کۆیلە لە ئەفەریقا بۆ بەکارهێنانیان لە کێڵگەکانی برنج و لۆکە. هەرچەندە نۆڤلێتەکە بە کاغەز تەنها ١٥٥ لاپەڕەیە بەڵام زانیاریی زۆری تیایە لەسەر مێژووی باشوورو چارلستن و شەقام و شوێنەکانی و خواردنەکانی…تاد. نوسخەی کاغەز: https://www.amazon.com/Last-White-Man-Fadhil-Qaradaghi/dp/9933916491 نوسخەی ئەلکترۆنی: https://www.amazon.com/Last-White-Man-Fadhil-Qaradaghi-ebook/dp/B0BWSQ6Q44 09-04-2024 www.zagros.org/kurdish-books-2024-04-09-023002 1077 جار بینراوه |