| |||||
| |||||
مێرد و ژن و گورگ نۆڤلێت فازڵ قەرەداغی کەس کامل نییە، ژن و مێردیش ھەریەک شتێکی ھەیە ئەوی تر بەدڵی نییە، بۆیە یەکتر تەواو ئەکەن و پێویستە یەکتر قبووڵ بکەن بۆ ئەوەی ژیان بەردەوام بێت. ئەمە پەیامی نۆڤلێتەکەیە بەڵام لە چوارچێوەیەکی کۆمیدی. ڤیان ئافرەتێکە هەمیشە رەفتاری سەیر ئەنوێنێت.،چیشی بە مێشک بێت جێبەجێی ئەکات. (جان)ی مێردی هێندە بێدەسەڵاتە لە ئاست ئەو رەفتارانە تەنها ناڕەزایی دەرئەبڕێت و هاوار ئەکات و سەر ئەکێشێت بە دیوار یان دەرگا (کامیان لای نزیکتر بێت) و ئەگەر وەزعەکە دراماتیکیتر بێت بەسکا باز ئەداتە سەر زەوی و کەللەی لێ ئەدات و هاوار ئەکات. ئەمە ژیانی جان و ڤیان بوو تا کوڕەکەیان بووە پانزە ساڵ و کچەکەیان بووە هەشت ساڵ. بەڵام رۆژێکیان کاتێک ڤیان یەکێک لە کار سەیرەکانی ئەکات، ئەویش لای تەلبەندی فڕۆکەخانە بە شەو ئاگر ئەکاتەوەو جان خەریکە ئەگری و تکای لێ ئەوە نەکات نەوەک پاسەوانەکانی فڕۆکەخانەکە ھەڵکوتنە سەریان، گەلەگورگێک هێرشیان بۆ ئەبات و یەکێکیان گاز لە جان ئەگرێت. لەو ساتەوە سروشتی جان ئەگۆڕێت و چیتر ئەو پیاوە لاوازە نامێنيت بەڵکو وەکو گورگ رەفتار ئەکات و تامەزرۆ ئەبێت لەو کەسانە بدات کە رێزیان نەئەگرت و تەنانەت لە ئاهەنگی سەرساڵ لە بەرپرسێک ئەدات. ڤیان شاگەشکە ئەبێت بە گۆڕانکارییەکەی مێردەکەی و هەوڵ ئەدات نمایشی بکات بۆ ناسیاوەکانی. دواتر کاریگەریی گازەکە نامێنێت و جان ئەگەڕێتەوە دۆخی بێدسەڵاتیی جاران، بەڵام ڤیان بۆی دەرئەکەوێت کە پێویستە جان وەکو خۆی قبووڵ بکات، جانیش ژنەکەی وەکو خۆی قبووڵ ئەکات. کۆتاییەکەشی دیمەنی هەردوکیان لە مانگەشەوێک لای فڕۆکەخانەکە قسە ئەکەن لەبارەی یەکتر تەواوکردن لەم ژیانە و مانەوەیان پێکەوە تاهەتا لە ژیانە دووەمە داهاتووەکە. نۆڤلێتەکە بە کاغەز و کیندڵ لە ئەمازۆن بڵاوبۆتەوە: کاغەز: https://www.amazon.com/dp/9933924710 ئەلکترۆنی: 26-01-2025 www.zagros.org/kurdish-books-2025-01-26-105358 481 جار بینراوه |