وانه‌یه‌كی
مه‌نتق بۆ مامۆستای مه‌نتق.. وه‌ڵامێكی تر بۆ فاروق ره‌فیق
فازڵ
قه‌ره‌داغی
هه‌فته‌نامه‌ی
ئاوێنه 69 له 8-5-2007، ل14
وه‌ڵامی نووسینه‌که‌ی فاروق ڕه‌فیقه له ئاوینه ژماره 66 و 67
به ته‌شهیری زۆره‌وه، به بوهتانی گه‌وره‌وه، زانیاریش بێبنه‌ما.. ماسولكه
گرژ‌و ده‌ماره‌كانیش توند لێیان ده‌دا.. ئاوا نووسینه‌كه‌ی فاروق ره‌فیق له
ئاوێنه‌دا: (ژماره 66 و 67 له23/4-
1/5- 2007، ل14)و پێش ئه‌و بابه‌تی (فه‌تواكه‌ی وه‌زیری ژینگه‌و ئازادییه
بچووكه‌كانی ئێمه- هاوڵاتی 319 له 28/3/2007، ل14) هاتنه دنیا.
((سه‌ره‌تا وشه)) نه‌بوو، سه‌ره‌تا كێشه‌یه‌كی تایبه‌تی بوو، فیكر‌و سیاسه‌تیش
ئه‌و دوو گوێدرێژه‌ن كه به‌سه‌ر پشتیانه‌وه ده‌توانین شمشێری شه‌ڕه
تایبه‌ته‌كانمان به‌رزبكه‌ینه‌وه. مامۆستای فه‌لسه‌فه‌و مه‌نتق (لۆژیك)
به‌پاڵ فیكر‌و سیاسه‌ت له‌بیری نه‌چووه ناوی مه‌نتق بهێنێت‌و ئه‌و مه‌نتقه بۆ
شه‌ڕه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت، به‌ڵام چونكه ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌كات شمشێره ئه‌و
مه‌نتقه له‌ژێر فه‌یله‌سووفه‌كه‌ماندا شێوا‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و
پێشه‌وه بكشێت به‌قنگه‌خشێ بۆ دواوه گه‌ڕایه‌وه. ئێمه‌ش پاش ئه‌و شه‌ڕه
عه‌نتیكه‌یه بۆمان هه‌یه گومان بكه‌ین ئه‌و مامۆستایه شاره‌زای ئه‌و
مه‌نتقه بێت، یان ئه‌گه‌ر به‌به‌زییتر بین ده‌ڵێین، شاره‌زای به‌كارهێنانی
بێت.
سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه‌ی(ئاوێنه)ش حیكایه‌تێك بوو: فه‌یله‌سووفه‌كه‌مان
ده‌یگێڕێته‌وه، یه‌كه‌م جاریشه كه‌سێك ئه‌و حیكایه‌ته ببیستێ، له
هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابوردوودا‌و له گۆڤاری (كاروان)دا بابه‌تێكی نووسیبوو
له‌باره‌ی ئه‌فسانه‌وه، ئیتر كۆمه‌ڵێك مه‌لا‌و وتاربێژ كه‌وتنه جوێندان‌و
ته‌شهیر‌و سووكایه‌تی پێكردنی‌و چه‌ند كه‌سێكی ناو یه‌كێتیی نووسه‌ران
ئاگاداریان كرده‌وه كه خۆی بشارێته‌وه نه‌وه‌ك وه‌كو (عه‌بدولخالق
مه‌عرووف)ی لێبكرێت، ئێستاش هه‌مان هه‌ڵمه‌تی ئیسلامییه‌كانی له‌دژدا ده‌كرێت.
ئه‌و ئازاده حیكایه‌تمان بۆ بگێڕێته‌وه، ئێمه‌ش ئازادین بڕوا به یه‌ك وشه
له‌و حیكایه‌ته نه‌كه‌ین، وه‌ك چۆن هه‌موو به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ست ده‌ڵێن كه
تا ئه‌و كاته‌ی فاروق بابه‌ته‌كه‌ی هاوڵاتی (فه‌توای وه‌زیری ژینگه..)ی
نه‌نووسی ئیسلامییه‌كان یه‌ك وشه‌ی خراپیان پێ نه‌وتبوو، به‌ڵكو بایه‌خیشیان
پێدابوو، دوای نووسینی ئه‌و بابه‌ته‌شی هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری نووسران سێ
بابه‌ت بوون: دوان له ئینته‌رنێت، یه‌كێكیش هه‌ر له هاوڵاتی كه خۆی وته‌نی
فازیل ناوێك نووسیبووی (فاروق حاشای له هاوڕێتیی خۆم له‌گه‌ڵ خۆی‌و
خێزانه‌كه‌ی كردووه). كه‌چی ده‌نووسێت: ((له سایته‌كان‌و له رۆژنامه‌كان‌و
هه‌فته‌نامه‌كانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌رمان/ ئاوێنه 66)).
پاشخانی نووسینه‌كه‌ی فاروق
كه‌واته هێرشێكی ژه‌هراویی ئیسلامییه‌كان دژ به كه‌سایه‌تیی فاروق هه‌یه.
تیرۆری كه‌سایه‌تیی فاروق ده‌كه‌ن، ئیسلامییه‌كانیش تیرۆری كه‌سایه‌تی وه‌كو
تاكتیكێك به‌كاری ده‌هێنن، ئیسلامییه‌كان كه‌سایه‌تیی فاروق ده‌شێوێنن به‌و
پێیه‌ی ده‌یانه‌وێت وا پیشانی خه‌ڵك بده‌ن كه فاروق كاتی خۆی ئیسلامی بووه.
ئه‌مه فاروق‌و قسه‌كانێتی له(ئاوێنه)دا، به‌ڵام شوێن پێی پیشینه‌كانی ئه‌و
نووسینه‌ی هه‌ڵبگره ده‌بینی سه‌ره‌تای كێشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كان
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی خۆی‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی له (هاوڵاتی)دا
هه‌ڵمه‌تێكی پیرۆزیان بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی ژینگه بردبوو گوایه (دارا محه‌مه‌د
ئه‌مین) وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌كه داوای كردبوو سوود له فه‌توایه‌كی
فه‌تواده‌رانی (ئه‌زهه‌ر) بۆ حه‌رامكردنی جگه‌ره وه‌ربگێرێت، سه‌رچاوه‌ش
هه‌واڵێكی سه‌قه‌تی هه‌فته‌نامه‌یه‌ك بوو، نه‌ختێكی تر بڕۆ كیشه‌ی
هاوسه‌ره‌كه‌ی فاروق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌دا به‌لووتدا ده‌ته‌قێته‌وه،
هۆكاریش به‌جێیه‌و بێجێیه؛ به‌جێیه چونكه وه‌زاره‌ت داوای (سی ڤی) له ناسك
خان قادر ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی دامه‌زراندن له پله تایبه‌ته‌كاندا سی ڤیی
ده‌وێت، سی ڤیش وه‌كو پسپۆڕان ده‌ڵێن یه‌عنی ئه‌و كه‌سه چیی ته‌واوكردووه‌و
له‌كوێ ئیشی كردووه‌و چی له‌و بواره ده‌زانێت‌و له‌و قسه قۆڕانه‌ی كه ئه‌و
خێزانه خۆی له‌وه به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێت رووبه‌ڕووی بكرێنه‌وه، كه‌واته
داوایه‌كی بێجێیه، كۆنتریش له دامه‌زراندن ده‌ڕۆین‌و دوو چاوی خۆمان
داده‌نێین‌و وشه‌یه‌كی خراپ، نه‌خوازه‌ڵا هێرشی ژه‌هراوی‌و تیرۆری كاره‌كته‌ر
نابینین.
دیاره خه‌تای ئیسلامییه‌كانه كه بایه‌خیان پێدابوو؟ بۆچیش؟ چونكه ده‌نگێكی
جیاواز بوو؟ وایه، ئه‌و له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر به‌ئینسافه‌وه باسی ئیسلام‌و
شارستانییه‌كه‌یان ده‌كرد، جاروباریش قسه‌یه‌كی هه‌قیان بۆ ئیسلامییه‌كان
ده‌كرد، ته‌نها بێئینسافه‌كانیش سوپاسی به‌رامبه‌ر ناكه‌ن، كه‌واته زۆر سوپاس
بۆی به‌ڵام ره‌خنه‌ش كاتی خۆی هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له شه‌وو رۆژێكدا
مرۆڤ هه‌زار سه‌د‌و هه‌شتا پله‌یی هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێت.
ئه‌مه‌یه ((دارا دوو داری دی))ی كێشه‌كه، به‌دبه‌ختیی (دارا)شه كه دوو داری
بینی‌و خۆی لێیان لا نه‌دا، وه‌زیر هه‌ڵه مێژووییه‌كه‌ی كرد‌و داوای سی ڤیی
كرد، ئاخر وه‌زیری سه‌له‌فی ئه‌م بیدعه‌یه‌ی سی ڤی بۆچی؟ خاتووش له‌جیاتی سی ڤی
بابه‌تێكی له‌سه‌ر ژینگه نووسی به‌ڵام به‌ناونیشانی (وه‌زیری ژینگه یان
وه‌زیری فه‌توا) تا بڵێت له تۆ زیاتر ئاشنای ژینگه‌م.
به‌شی یه‌كه‌می بابه‌ته‌كه‌ی خاتوو ناسك بڵاوكرایه‌وه‌و له ژماره‌كه‌ی تردا
به‌شی دووه‌م له‌گه‌ڵ نووسینه مێژووییه‌كه‌ی فاروق (وه‌زیری ژینگه‌و
ئازادییه بچووكه‌كانمان) كه كه‌س باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد ئه‌و نووسیویه‌تی، به‌ڵام
فاروق له‌گه‌ڵ هاوڵاتیدا قسه‌ی كردبوو كه ئه‌و به‌شه دووه‌مه‌ی
هاوسه‌ره‌كه‌ی‌و ئه‌و نووسینه‌ی خۆی بڵاونه‌كرێنه‌وه چونكه مه‌سه‌له‌كه خراپ
له‌یه‌كتر حاڵی‌بوون بوو. هاوڵاتی هه‌ردووكیانی بڵاوكرده‌وه‌و فاروق زۆر تووڕه
بوو و بڕیاریدا چیتر بۆ هاوڵاتی نه‌نووسێت‌و نامه‌یه‌كی توندی بۆ نووسی كه
وێنه‌یه‌كی لای راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر كاك فاروقیش كه‌یفی
به دووباره‌كردنه‌وه ئه‌و جۆره نووسینانه‌ی ئێستای خۆی دێت ده‌توانم ته‌كلیف
له براده‌رانی خۆم له راگه‌یاندنه‌كه بكه‌م ئه‌و نامه‌یه بڵاوبكه‌نه‌وه.
كه‌واته دووباره ((سه‌ره‌تا وشه)) نه‌بوو به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی خێزانی بوو
فاروق به‌شێوه‌یه‌كی عه‌شایری چاره‌سه‌ری كرد: وه‌ك وتم بابه‌ته‌كه‌ی بۆ
هاوڵاتی نارد‌و دواتر داوای كرد بڵاونه‌كرێته‌وه، به‌ڵام هاوڵاتی
بڵاویكرده‌وه، دواییش من‌و یه‌ك دوو كه‌س ((گوومان تێكرد))، من به
ره‌خنه‌یه‌ك له فاروق له‌گه‌ڵ دیفاعێك لێی‌و هێنانه‌وه‌ی پاساو بۆ ئه‌و
تووڕه‌بوونه‌ی، دوانه‌كه‌ش به ره‌خنه له ئینته‌رنێت، وه‌زیریش به‌شی خۆی
به‌شداریی كرد‌و بۆ (كوردستان راپۆرت) قسه‌ی كرد: ((فاروق ده‌یه‌وێت رووی خۆی
لای عه‌لمانییه‌كان پاكبكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی نه‌سریه‌و بودجه)).
سنگی مامۆستای فه‌لسه‌فه‌و مه‌نتق هه‌ر زوو نه‌یتوانیبوو بۆ ره‌خنه فراوان
بێت، به‌ڵام لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری لا گرنگتر بوو بۆیه شاكارێكی تری نووسی،
ئه‌مجاره له ئاوێنه‌دا: ((تیرۆركردنی كاراكته‌ر وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كی لۆژیكی‌و
وه‌ك تاكتیكێكی ئیسلامگه‌راكان.. روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هێرشه
ژه‌هراوییه‌كه‌ی ئیسلامییه‌كان)).
مه‌نتق له كۆشی مامۆستای مه‌نتقدا
من به‌ستراومه‌ته‌وه به‌و سنووره‌ی (ئاوێنه) بۆ قه‌باره‌ی نووسین دایناوه،
ده‌نا ده هێنده‌ی ئه‌م قه‌باره‌یه‌م ده‌نووسی. نووسینه‌كه‌م وه‌كو قاتێك جله
هێشتا چاكه‌ته‌كه‌ی نه‌دورراوه ناچارم پانتۆڵه‌كه‌ی تا ئه‌ژنۆ ببڕم.
فاروق زۆر ناوی لۆژیك (مه‌نتق) ده‌بات‌و له نووسینه‌كه‌ی ئاوێنه‌دا گوایه
مه‌نتقی به‌كارهێناوه، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌موو موغاڵه‌ته‌ی مه‌نتقی بوون،
سه‌ره‌تاش بیرخستنه‌وه‌یه‌كی نووسینه‌كه‌ی (هاوڵاتی) بێت به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی
مه‌نتقدا، تا بشتوانم ئاڵۆز نابم، نموونه‌ی كه‌م ده‌هێنمه‌وه، واشی داده‌نێم
مه‌نتق یه‌ك مه‌نتقه‌و هیچ ئیشكالیه‌تیشی تێدا نییه.
فاروق وتبووی ساڵی 2001 خۆی‌و خێزانه‌كه‌ی (خێزانه كۆنه‌كه‌ی) بوونه قوربانیی
تیرۆری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌وه‌ی نه‌یانهێشت له خوڕماڵ سه‌یران بكه‌ن‌و ویستیان
بیگرن. قسه‌كه‌ش پاش وردكردنه‌وه ئه‌م فۆرمه وه‌رده‌گرێت:
پێشه‌كیی یه‌كه‌م: نه‌یانهێشت سه‌یران بكه‌م‌و ویستیان بمگرن.
ده‌رئه‌نجام: بوومه قوربانیی تیرۆر.
لێره‌دا پێویسته پێشه‌كیی دووه‌م ئه‌مه بێت: (ڕێگه‌گرتن له سه‌یرانكردن‌و
خواستی گرتن تیرۆره). فۆرمه‌كه‌ش وای لێدێت:
پێشه‌كیی یه‌كه‌م: رێگه‌گرتن له سه‌یرانكردن‌و خواستی گرتن تیرۆره.
پێشه‌كیی دووه‌م: نه‌یانهێشت سه‌یران بكه‌م‌و ویستیان بمگرن.
ده‌رئه‌نجام: كه‌واته بوومه قوربانیی تیرۆر.
سه‌ره‌ڕای ورده هه‌ڵه، هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی له پێشه‌كیی دووه‌مدایه (كه
كردمه یه‌كه‌م)و مرۆڤی ساده به‌چاو ده‌زانێت هه‌ڵه‌یه، مه‌نتقیش بدوێنین
پێمان ده‌ڵێت هه‌ڵه‌كه به‌هۆی (ماصدق)،
یاخود (مصداق)ـه‌وه‌یه،
ئه‌ویش ئه‌و شتانه‌یه كه مه‌فهوومێكی دیاریكراو ده‌یانگرێته‌وه، بۆ نموونه
(ماصدق)ـه‌كانی
(ئاژه‌ڵ) بریتین له شێر‌و رێوی‌و مریشك‌و ئه‌سپ... تا كۆتایی ئاژه‌ڵه‌كان‌و تا
ده‌گاته مرۆڤ. له‌پێشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌شدا (ماصدق)ـه‌كانی
تیرۆر، واته ئه‌و شتانه‌ی تیرۆر ده‌یانگرێته‌وه، چه‌ند شتێكن كه هیچیان
(نه‌هێشتنی سه‌یران‌و ویستنی گرتنی كه‌سێك)یان تێدا نییه.
كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیرۆریش بریتییه له پێناسه چونكه هه‌ردوو هێزه
زله‌كان‌و هێزه گزگله‌كان چه‌ند شتێكیان هه‌ڵبژاردووه بۆ وه‌سفی تیرۆر
گرنگتریان: ((ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌دژم بكه‌ی))، له‌مه‌شه‌وه به‌كارهێنانی
هه‌ڕه‌مه‌كیی وه‌سفی تیرۆر ئه‌نجامی تراجیدیی لێكه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام وه‌سفی
فاروق بۆ تیرۆر كۆمیدیایه‌كه بۆ خۆی.
قسه‌یه‌كی تری نووسینه‌كه‌ی (هاوڵاتی)ی فاروق ئه‌مه‌یه: بزوتنه‌وه
ئیسلامییه‌كانی كوردستان كه به‌شدارن له ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا ده‌ستبه‌رداری
لیستی ((ئه‌مه بكه))و ((ئه‌مه مه‌كه)) نه‌بوون واته لیستی دیاریكردنی
حه‌ڵاڵ‌و حه‌رام.
هه‌ركه‌س ئه‌وه ده‌خوێنێته‌وه تێده‌گات فاروق باوه‌ڕی وایه عه‌لمانییه‌كان
لیستی حه‌رام‌و حه‌ڵاڵیان نییه، ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نها واقع وا نییه
له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌لمانییه‌كانیش ئه‌و لیسته‌یان هه‌یه به‌ڵام ناوی تری
لێده‌نێن: رێگه‌پێدراو‌و قه‌ده‌غه‌كراو، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌نجامه‌ی فاروق
نه‌یویستووه بیڵێت به‌رگه‌ی مه‌نتق ناگرێت. ئه‌وه بوو فاروق‌و عه‌رزه‌كه‌ی،
ئه‌مه‌شه مه‌نتق‌و گه‌زه‌كه‌ی:
پێشه‌كیی یه‌كه‌م: ئیسلامییه‌كان لیستی حه‌ڵاڵ‌و حه‌رامیان هه‌یه.
پێشه‌كی دووه‌م: عه‌لمانییه‌كان ئیسلامی نین (ڕاستتر: كه‌س نییه له
عه‌لمانییه‌كان ئیسلامی بێت)
ده‌رئه‌نجام: كه‌واته عه‌لمانییه‌كان لیستی حه‌ڵاڵ‌و حه‌رامیان نییه
به‌پێی بنه‌ماكانی مه‌نتق ده‌رئه‌نجامه‌كه دروست نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له‌پێشه‌كییه‌كاندا ئه‌و شتانه كۆبوونه‌ته‌وه: لیستی حه‌ڵاڵ‌و حه‌رام كه پێی
ده‌وترێت جوزئیه‌تێكی گه‌وره (جزئیه كبری) له‌گه‌ڵ ((كه‌س له
عه‌لمانییه‌كان نییه)) كه پێی ده‌وترێت سالبێكی بچووك (سالبه
صغری)،
ئه‌م دوانه‌ش ده‌رئه‌نجاممان ناده‌نێ(كه‌وانه‌یه‌كی بچووك: بچووك
(=صغری)
ئه‌وه‌یه كه له ده‌رئه‌نجامه‌كه‌دا بابه‌ت (=موضوع)ـه،
گه‌وره‌ش (=كبری) ئه‌وه‌یه كه له ئه‌نجامه‌كه‌دا باركراو(=محمول)ـه).
هه‌ڵه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه به‌س نییه مرۆڤ بڵێت
عه‌لمانییه‌كان ئیسلامی نین تا هه‌موو شتێكی ئیسلامییه‌كان لای عه‌لمانییه‌كان
پێچه‌وانه بێته‌وه، بۆیه ره‌نگه ئیسلامییه‌كان‌و عه‌لمانییه‌كان له
هه‌بوونی لیستی حه‌ڵاڵ‌و حه‌رام هاوبه‌ش بن. نموونه‌یه‌كی روونتریش ئه‌مه‌ی
خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: هه‌موو مشكه‌كان دوو گوێچكه‌یان هه‌یه.
دووه‌م: هیچی شێره‌كان مشك نییه.
ئه‌نجام: هیچی شێره‌كان دوو گوێچكه‌ی نییه.
ئینجا نۆره‌ی كه‌مێكی موغاڵه‌ته‌كانی بابه‌ته‌كه‌ی (ئاوێنه)یه.
فاروق زۆر له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی وه‌زیری ژینگه بۆ (كوردستان راپۆرت) ده‌ڕوات:
((فاروق ده‌یه‌وێت رووی خۆی لای عه‌لمانییه‌كان پاكبكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی
دابینكردنی نه‌سریه‌و بودجه))، له‌كۆی دوانزه ستوون به وێنه‌كه‌ی خۆیه‌وه
پێنج ستوون‌و نیو، بێ وێنه‌ی ئه‌و، واته نزیكی نیوه‌ی بابه‌ته‌كه، له‌سه‌ر
ئه‌و لێدوانه‌یه.
فاروق سێ (گریمانه‌ی په‌نهان) له‌و قسه‌یه ریز ده‌كات (دواتر باسیان
ده‌كه‌م)و دوایی له‌و پێشه‌كییه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌نجامێك هه‌ڵده‌هێنجێت:
(كه‌واته ئه‌و شته‌ی فاروق ده‌یڵێت شوێنی گومانه‌و خودی فاروق شوێنی
گومانه‌و نابێت گوێی لێ بگیرێت).
لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه نه‌بێته به‌رگری له وه‌زیری ژینگه
(كه‌وانه‌یه‌كی گه‌وره: كه نه‌ده‌بوو ئه‌و قسه‌یه‌ی بكردایه، نه‌ك له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی راست نییه چونكه بۆی هه‌یه راست بێت‌و بۆی هه‌یه ئه‌ساسی نه‌بێت،
به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی شتی گرنگتر هه‌ن بوترێن) ناوی گریمانه‌یی كچانه‌ی (زارا)
به‌كارده‌هێنم.
كاك فاروق نه‌یتوانیوه ئه‌و پێشه‌كییه‌و ئه‌و ئه‌نجامه به‌كۆمه‌ڵه بخاته
چوارچێوه‌یه‌كی مه‌نتقی. بۆ ئه‌وه‌ش كه ئه‌نجامه‌كه‌ی دروست بێت پێشه‌كییه‌كی
تر پێویسته: (هه‌ر كه‌سێكیش مه‌به‌ستی دابینكردنی نه‌سریه‌و بودجه بێت
قسه‌كانی جێگه‌ی گومانن‌و خودی خۆی جێگه‌ی گومانه‌و نابێت گوێی لێبگیرێت).
ئینجا له‌وێوه ده‌توانێت بگاته ئه‌و ئه‌نجامه:(كه‌واته ئه‌و شته‌ی فاروق
ده‌یڵێت شوێنی گومانه‌و خودی فاروق شوێنی گومانه‌و نابێت گوێی لێ بگیرێت).
ئاشكراشه كه پێشه‌كیی دووه‌م دروست نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌زمانی مه‌نتق
هیچ هۆ (عله)یه‌ك نییه كه (مه‌به‌ستی فاروق دابینكردنی بودجه‌یه)
ببه‌ستێته‌وه به (فاروق جێگه‌ی گومانه)، ئه‌مه له‌ڕووی هه‌ڵهێنجاندن(استنباط)ـه‌وه،
به‌پێی ئیستقرائیش (ئیستقرائـ بریتییه له كۆڵینه‌وه له "شتی" جوزئی بۆ
گه‌یشتن به حوكمێكی گشتی) ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه بكۆڵینه‌وه كه دابینكردنی
بودجه مه‌به‌ستیانه ناگه‌ینه ئه‌و حوكمه گشتییه‌ی كه هه‌موویان جێگه‌ی
گومانن‌و پێویسته گوێیان لێنه‌گیرێت.
وه‌ك وتم فاروق نه‌یتوانیوه ئه‌و پێشه‌كییه‌و ئه‌و ئه‌نجامه بخاته
چوارچێوه‌یه‌كی مه‌نتقییه‌وه به‌ڵكو به‌هه‌ڕه‌مه‌كی ریزی كردوون‌و پاش چه‌ند
رسته‌یه‌كی ته‌مومژاوی هه‌ر به هه‌ڕه‌مه‌كی بڕیار ده‌دات كه ئارگیومنته‌كه
هه‌ره‌سی هێناوه، گوێ بگرن:
((وه‌ك ده‌بینین ئه‌و به‌ناو ئه‌ڕگۆمێنته له یه‌ك پێشه‌كی‌و به‌ره‌نجامێك پێك
هاتووه وه‌ك دیمان ئه‌و پێشه‌كییه‌ش(ته‌سریحه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیر) دوو
هه‌ڵه‌ی لۆژیكییه(تیرۆركردنی كاراكته‌ر‌و ژه‌هراویكردنی سه‌رچاوه) هه‌ڵه‌ی
لۆژیكیش له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ڕگۆمێنتدا قبووڵ ناكرێت‌و لێره‌شه‌وه
ئه‌ڕگۆمێنته‌كه هه‌ره‌س ده‌هێنێت)).
(هه‌ڵه‌ی لۆژیكی) چییه؟ فاروق ده‌ڵێت زارا دوو هه‌ڵه‌ی لۆژیكیی كردووه:
تیرۆركردنی كاره‌كته‌ر‌و ژه‌هراویكردنی سه‌رچاوه، ئاواش روونیان
ده‌كاته‌وه(ئاوێنه/1):
هه‌ڵه‌ی لۆژیكیی یه‌كه‌م: زارا یان هه‌ر كه‌سێكی تر له‌جیاتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
ئه‌ڕگۆمێنته‌كانی كه‌سێك هێرش ده‌باته سه‌ر خودی ئه‌و كه‌سه به مه‌به‌ستی
تیرۆركردنی كاره‌كته‌ره‌كه‌ی (كه به‌پێی فاروق تێكسته لۆژیكییه‌كان به‌مه
ده‌ڵێن تیرۆركردنی كاره‌كته‌ر).
هه‌ڵه‌ی لۆژیكیی دووه‌م: له‌جیاتی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و
كه‌سه ده‌یانڵێت، له‌جیاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ڕگۆمێنته‌كان
سه‌رچاوه‌كه‌یان ژه‌هراوی ده‌كات به‌نیازی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه
له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه (خودی كه‌سی خاوه‌ن ئه‌ڕگۆمێنته‌كه) سه‌رچاوه‌یان
گرتووه (هه‌ر به‌پێی فاروق تێكسته لۆژیكییه‌كان به‌مه ده‌ڵێن ژه‌هراویكردنی
سه‌رچاوه).
چ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ئه‌و دوو ((هه‌ڵه لۆژیكییه))دا هه‌یه؟ هه‌ردووكیان
یه‌ك شتن به‌ڵام فاروق بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆر وشه‌ی (تیرۆر) بخنێته ناو باسه‌كه
كردوونی به دوان تا یه‌كێكیان ببێته (تیرۆركردنی كاره‌كته‌ر)و تا ته‌ركیز
له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه ئیسلامییه‌كان ده‌یانه‌وێت كاره‌كته‌ره‌كه‌ی تیرۆر
بكه‌ن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش وشه‌ی (هه‌ڵه) لێره‌دا بێمانایه چونكه ئه‌و كاره‌ی فاروق
مه‌به‌ستێتی شتێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌رۆكی موحاجه‌جه‌ی مه‌نتقیدا هه‌یه‌و
ئه‌گه‌ر ناوی (هه‌ڵه)ی لێ بنێین نرخێكی زانستیی ده‌ده‌ینێ.
له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌نتیقیش ده‌زانین له‌سه‌دا سه‌د راست نییه نه‌خۆی‌و نه‌خانه‌ی
حیكمه‌ت یه‌ك دیناریان له هیچ لایه‌نێك‌و هیچ حكومه‌تێك وه‌رنه‌گرتووه‌و
خۆبه‌خشانه كار ده‌كه‌ن.
خۆم له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی ئیداره‌ی سلێمانی ئه‌و نووسراوه‌م بینی كه
ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌خشینی هه‌زار دۆلار مانگانه بۆ كرێی خانووی خانه‌ی
حیكمه‌تی تێدایه، ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه، هه‌روه‌ها
ره‌زامه‌ندی بۆ كڕینی كه‌لوپه‌ل، هه‌بووه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانوویه‌كیان
پێ پێشه‌كی ده‌ست نه‌كه‌وتبوو نه‌یانتوانی دوو بڕه پاره‌كه وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها راست نییه خۆبه‌خشانه كار ده‌كه‌ن چونكه ئه‌وانه‌ی كۆرسی
فه‌لسه‌فه‌و مه‌نتق له خانه‌ی حیكمه‌ت ده‌خوێنن په‌نجا دۆلار بۆ هه‌ر كۆرسێك
ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش‌و بۆ داواكردنی بودجه‌ش مافی ته‌واوی ده‌ده‌مێ‌و له‌جیاتی
ئه‌و بم ره‌نگه له‌وه‌ش زیاتر داوا بكه‌م.
بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر گریمانه په‌نهانه‌كان كه جێمهێشتبوون:
بینیمان فاروق لێدوانه‌كه‌ی (زارا)ی هێنابوو و كردبوویه پێشه‌كیی یه‌كه‌م:
(فاروق ده‌یه‌وێت رووی خۆی لای عه‌لمانییه‌كان پاك بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی
دابینكردنی نه‌سریه‌و بودجه). ئینجا سێ (گریمانه‌ی په‌نهان) له‌و
پێشه‌كییه‌دا ده‌دۆزێته‌وه، خۆی وته‌نی به‌پێی ((ستانداردی لۆژیكی)):
یه‌كه‌م: گریمانه‌ی یه‌كه‌می ته‌عبیر لێنه‌كراو: (فاروق هیچی نییه بیڵێت
ته‌نیا مه‌به‌ستی دابینكردنی نه‌سریه‌و بودجه‌یه).
ئه‌وه له‌ڕووی مه‌نتق‌و له‌ڕووی واقعه‌وه رێی تێده‌چێت، بۆیه وازی
لێده‌هێنم‌و گریمانه‌ی دووه‌م وه‌رده‌گرم:
(فاروق ئیسلامییه‌و ئێستا ده‌یه‌وێت لای عه‌لمانییه‌كان رووی خۆی پاك
بكاته‌وه).
جارێ ئه‌وه گریمانه نییه به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامه، بۆ ئه‌وه‌شی به‌ڕاستی ئه‌و
ئه‌نجامه له لێدوانه‌كه‌ی زارادا بخوێنینه‌وه پێویستمان به پێشه‌كییه‌كی
تره: (ئیسلامییه‌كان رووی خۆیان لای عه‌لمانییه‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه)،
سه‌رله‌نوێش رێكی ده‌خه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: (فاروق ده‌یه‌وێت رووی خۆی لای عه‌لمانییه‌كان پاك بكاته‌وه به
مه‌به‌ستی دابینكردنی نه‌سریه‌و بودجه).
دووه‌م: (ئیسلامییه‌كان رووی خۆیان لای عه‌لمانییه‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه).
ده‌رئه‌نجام: (فاروق ئیسلامییه).
سه‌رباری هه‌موو سه‌قه‌تییه‌كان ده‌رئه‌نجامه‌كه هه‌ڵه‌یه چونكه مه‌رج نییه
مرۆڤ ئیسلامی بێت كاتێك ده‌یه‌وێت رووی خۆی پاكبكاته‌وه، ره‌نگه مه‌سه‌له‌كه
ته‌نها هاوكاری یان هاوسۆزی بۆ ئیسلامییه‌كان بێت، ره‌نگه گومانی ئه‌وانی تر
بێت كه ئه‌و مرۆڤه ئیسلامییه، سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه
به‌ته‌نیا ئیسلامی‌و عه‌لمانیی تێدا نییه، بۆیه (ڕووپاككردن لای
عه‌لمانییه‌كان) به‌ته‌نیا ئیسلامییه‌كان ناگرێته‌وه. له مه‌نتقیشدا به
عه‌ره‌بی به‌م جۆره موغاڵه‌ته‌یه‌ی فاروق ده‌وترێت (الحد
الاوسط غیر المستغرق).
فاروق زۆر له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رئه‌نجامه نامه‌نتقییه رۆشتووه: (فاروق
ئیسلامییه)، زۆریش له‌باره‌ی ئه‌وه دواوه كه ئه‌و هیچ رۆژێك ئیسلامی
نه‌بووه، پێویستیشی نه‌ده‌كرد ئه‌و هه‌مووه بنووسێت چونكه هه‌موو پشتگیریی
ده‌كه‌ین.
ده‌مێنێته‌وه گریمانه‌ی سێیه‌م كه گوایه ئه‌ویش له لێدوانه‌كه‌ی زارادا
شاردراوه‌ته‌وه:(ئیسلامییه‌كان روویان پیسه‌و فاروق نایه‌وێت ئیدی پیس بێت).
ئه‌مه‌ش ئه‌نجامه نه‌ك گریمانه، ئه‌نجامه‌كه‌ش هه‌ڵه‌یه چونكه له قه‌زییه
ئه‌سڵییه‌كه‌دا: فاروق ده‌یه‌وێت رووی خۆی لای عه‌لمانییه‌كان پاكبكاته‌وه به
مه‌به‌ستی دابینكردنی نه‌سریه‌و بودجه (ڕووی پیس) یان (ڕووی پاك)مان نییه
به‌ڵكو (خواستی رووپاككردن)مان هه‌یه, ده‌توانین پشت به مه‌نتق نه‌به‌ستین تا
بزانین كه (ئیسلامییه‌كان روویان پیسه) قسه‌یه‌كه له مه‌نزووری
عه‌لمانییه‌كانه یان له مه‌نزووری فاروق خۆیه‌تی نه‌ك زارا به زاری خۆی بڵێت
ئێمه‌ی ئیسلامی پیسین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی فاروقیش، كه گوایه ئه‌وه
گریمانه‌ی په‌نهانه، بخه‌ینه چوارچێوه‌ی مه‌نتقی چه‌ند شێوه‌یه‌كمان پێویسته
كه هێنده ئاڵۆزن نازانم چه‌ند راستن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له
قه‌زییه‌كه‌ی زارا: (فاروق ده‌یه‌وێت رووی خۆی لای عه‌لمانییه‌كان پاك
بكاته‌وه) بگه‌ینه ئه‌نجامێك كه ئایا كێ رووی پیسه ده‌توانین ئه‌وه بڵێین:
یه‌كه‌م: فاروق ده‌یه‌وێت رووی خۆی لای عه‌لمانییه‌كان پاكبكاته‌وه.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی بیه‌وێت رووی خۆی لای عه‌لمانییه‌كان سپی بكات رووی پیسه.
ئه‌نجام: فاروق رووی پیسه.
ته‌نانه‌ت ئه‌م ئه‌نجامه‌ش كه به‌ڕواڵه‌ت به‌پێی ((ستانداردی مه‌نتیقی))
دامه‌زراوه ئیشكالیه‌تی له پێشه‌كیی دووه‌مدا هه‌یه چ جای ئه‌وه‌ی له‌وه
ئاڵۆزتر بێت.
وه‌ك وتم فاروق زۆر له‌سه‌ر گریمانه‌ی یه‌كه‌م: رۆشتووه، دوای ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر
گریمانه‌ی دووه‌م زۆرتر رۆشتووه‌و سێ ستوونی نووسیوه‌و له‌وێدا هێرشی
گواستۆته سه‌ر یه‌كگرتووی ئیسلامی، كه ئه‌و سێ ستوونه زله‌شی ته‌واو كردووه
گریمانه‌ی سێیه‌م (ئیسلامییه‌كان روویان پیسه)ی به ته‌نها یه‌ك رسته‌ی
وتووه: بۆ خوێنه‌رانی هه‌ڵده‌گرم شییبكه‌نه‌وه!!
فاروق یه‌كسه‌ر دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر قسه‌كه‌ی وه‌زیر‌و له‌ڕوویه‌كی
ئیمانییه‌وه باسی ده‌كاته‌وه ئه‌ویش كه قسه‌كه تۆمه‌ت‌و بوهتانه، بوهتانیش
حه‌رامه، دوای ده‌یان دێڕیش له‌و جۆره باسه ئیمانییانه دێته سه‌ر بابه‌تی
خۆم كه وه‌ڵامی نووسینی ئه‌وی (هاوڵاتی)یه‌و ته‌نها به‌وه ده‌یبڕێنێته‌وه
كه: ((ڕام وایه كه شایانی وه‌ڵامدانه‌وه نییه. گه‌ر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م
ده‌بێت وه‌ك ته‌سریحه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیری ژینگه ئیعرابی بكه‌م‌و په‌نجه
بخه‌مه سه‌ر گشت هێرش‌و تۆمه‌ت‌و هه‌ڵه لۆژیكییه‌كانی كه به‌پێویستی نازانم
هێنده به‌های بۆ دابنێم)).
به‌م جۆره لێدوانی رۆژنامه‌وانیی: ((فاروق ده‌یه‌وێت رووی خۆی لای
عه‌لمانییه‌كان پاك بكاته‌وه به مه‌به‌ستی دابینكردنی نه‌سریه‌و بودجه))
شایه‌نی نووسینی دوورودرێژه به‌ڵام ره‌خنه‌ی جیددی به‌های نییه‌و، ته‌جروبه‌شم
هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌م لێگرتوون‌و له‌جیاتی وه‌ڵام خۆیان به‌دامێنی
دایكی هه‌ژارانه‌وه هه‌ڵواسیبوو: ((بابه‌ته‌كه شایه‌نی وه‌ڵامدانه‌وه
نییه))، پێشم خۆشه كاك فاروق ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ی ئێستام هه‌ر به بێبایه‌خ
ته‌ماشا بكات چونكه ئه‌گه‌ر بڕیار بدات شایه‌نی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه ناچارم
ده‌كات قسه نوێكانی شیبكه‌مه‌وه، به‌ڵكو له‌وانه‌شه ناچار بم نووسینه
كۆنه‌كانی بخوێنمه‌وه (كه به‌داخه‌وه تا ئه‌م ساته جگه‌له چه‌ند
لاپه‌ڕه‌یه‌كی كتێبی ماڵێكی لێكترازاو هیچیانم نه‌خوێندۆته‌وه) بۆ ئه‌وه‌ی
موغاڵه‌ته‌ی زیاتر بخه‌مه روو، به‌م شێوه‌یه‌ش پێویست ده‌بێت به‌شێك له كاتی
خۆمیان له‌گه‌ڵدا به‌رمه سه‌ر.
شێواندنێكی تری مه‌نتق له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستای مه‌نتق: گوایه رۆشنبیرانی
كۆمه‌ڵی ئیسلامی گرنگی به ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی حزبی ئیسلامیی عیراق ده‌ده‌ن
(ئاوێنه/1). مه‌به‌ستی فاروقیش دیاره: ژماره‌یه‌ك ره‌خنه‌ی كوردی له حزبی
ئیسلامیی عیراق هه‌یه بۆیه چاكتره ناوی بخرێته ناو باسه‌كه.
ئه‌و گرنگیپێدانه چییه؟ ئه‌وه‌ی هه‌بێت‌و ئاگام لێیه دیمانه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ
تاریق ئه‌لهاشمی سه‌رۆكی ئه‌و حزبه له هه‌فته‌نامه‌ی كۆمه‌ڵدا كراوه.
مه‌نتقمان ناوێت تا بزانین كه راست نییه دیمانه‌یه‌ك بكرێته به‌ڵگه له‌سه‌ر
گرنگیپێدان، بشگه‌ڕێینه‌وه ناو بازنه‌ی مه‌نتق قسه‌كه ده‌بێته ئیستقرائی
ناته‌واو(الاستقراء
الناقص)
ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به ئیستقرائـ بزانرێت. پێشتر وتم ئیستقرائـ بریتییه له
كۆڵینه‌وه له "شته" جوزئییه‌كان بۆ گه‌یشتن به حوكمێكی گشتی، به‌ڵام كاتێك
ئه‌و ئیستقرائه ته‌نها كه‌مێكی ئه‌و شتانه بگرێته‌وه ئه‌و كاته ئیستقرائێكی
ناته‌واو ده‌بێت.
ئیستقرائـ خۆی كه‌وتۆته به‌ر ئیشكالێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌نجامه‌كه‌ی
یه‌قینییه یان نا چونكه ده‌كرێت ئه‌و شـــــتانه‌ی تێبینی كراون هه‌موو
شـــته‌كان نه‌بن‌و شتی تر هه‌بن دژ به‌و ئه‌نجامه، به‌م جۆره‌ش حاڵی
ئیستقرائی ناته‌واو خراپتره به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی كاك فاروق زۆر له‌وه
وێرانتره چونكه ئه‌و ته‌نها یه‌ك نموونه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه كه به‌شی
ئیســــــــــتقرائـ ناكات ســـــه‌رباری ئه‌وه‌ی نه‌بۆته باو دیمانه له‌گه‌ڵ
كه‌سێكدا بكرێته نیشانه‌ی گرنگدان به ئه‌ده‌بیاتی حزبه‌كه‌ی.
ئه‌وه به‌شێكی ره‌خنه‌كانم بوون‌و مابووی بڵێم ته‌واو، به‌ڵام ناچارم لێره‌دا
بڵێم ته‌واو.
نووسینه‌که‌ی فاروق
ڕه‌فیق له ئاوینه ژماره 66 و 67 بخوێنه‌ره‌وه بۆ شاره‌زابوون له
کاره‌ساتی ((ناوه دیاره‌کان))
هه‌روه‌ها نووسینه‌که‌ی
قوتابییه‌کی فاروق بخوێنه‌ره‌وه بۆ زیاتر شاره‌زابوون له
کاره‌ساتی ئه‌و ((مامۆستایانه))
پێش
ئه‌وانه‌ش
((شاکاره‌که‌ی)) تری فاروق له هاوڵاتی ژماره 319
بخوێنه‌ره‌وه
وه‌ڵامه‌که‌ی
خۆشم بۆ ئه‌و نووسینه‌ی فاروق |