| |||||
| |||||
كتێبی وه‌همه‌كان فازڵ قەرەداغی پرۆژه‌ی كتێبی (وه‌همه‌كان) له ژماره‌یه‌ك قسه‌ی باو له‌ناو كایه‌ی رۆشنبیری‌و له‌ناو كۆمه‌ڵگه به‌گشتی ده‌ده‌وێت. ئه‌و قسه‌و ته‌رحانه بناغه‌یه‌كی دروستیان نییه به‌ڵام هێنده دووباره بوونه‌ته‌وه وه‌كو ڕاستییه‌كیان لێ هاتووه. كێشه‌كه‌ش خودی رۆشنبیر و نووسه‌ره‌كانه كه ئه‌و قسانه‌یان بیستووه‌و دووباره‌یان ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌م جۆره ئه‌ركێكی رۆشنبیریان فه‌رامۆش كردووه كه وردبوونه‌وه له بیروڕا باوهكانهو شیكردنه‌وه‌یان نه‌ك دووباره‌كردنه‌وه‌یان. وهرگرتنو دووباره‌كردنه‌وه‌ی شته هه‌ڵه‌كان ئالیه‌تی سه‌ره‌كیی دروستبوونی وه‌همه. كتێبه‌كه پرۆژه‌یه واته ورده‌ورده به‌شی بۆ زیاد ده‌كرێت هه‌روه‌ها به‌شه بڵاوكراوه‌كان بۆیان زیاد دهكرێتو ده‌ستكاری ده‌كرێن تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی ئاماده ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كتێبێكی له‌چاپدراو. به‌شه‌كان 07-06-2016 www.zagros.org/kurdish-booksproj-2016-06-07-135123 8396 جار بینراوه |
![]() |
|