وه‌همی سه‌له‌فیه‌ت و ده‌قگه‌رایی
فازڵ قەرەداغی
یه‌كێك له‌و وه‌همانه‌ی تووشی زۆربه‌ی نووسهرانو خوێنده‌واران‌و رۆشنبیران له جیهانی ئیسلامی بووه‌و ئه‌م له‌وی وه‌رگرتووه‌و ده‌یڵێته‌وه‌و ئه‌وی تر له‌مه‌ی تر وه‌ریگرتووه... ئه‌وه‌یه سه‌له‌فیه‌ت‌و باڵه جۆڕاوجۆره‌كانی (سه‌له‌فیه‌تی زانستی، سه‌له‌فیه‌تی مه‌دخه‌لی، سه‌له‌فیه‌تی جیهادی...) دیلی ده‌قن، له‌وه‌شه‌وه هێرش ده‌به‌نه سه‌ر ده‌ق (قورئان‌و فه‌رمووده)و ئه‌و ده‌قه به‌مه‌ترسی ده‌زانن به‌ڵام ئه‌وه وه‌همه چونكه هه‌موو ئه‌و جۆرانه‌ی سه‌له‌فیه‌ت كه‌م تا زۆر له ده‌ق لا دهدهنو ئه‌وه‌ی ده‌یانكاته بۆچوونێكی جیاواز ده‌ق نییه به‌ڵكو قسه‌و بۆچوون‌و ته‌فسیرو فه‌توای زانایانه، واته به‌كورتی پشت به ئیجتهادی زانایان دهبهستنو كێشه‌كه له‌وه‌وه سه‌ر ده‌گرێت كاتێك ئه‌و ئیجتهاده به تاكه ئیجتیهادی دروست ناوده‌به‌ن، له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه كاتێك هه‌ندێكیان ئه‌و ئیجتهاده وه‌كو ئیجتهاد ناو نابه‌ن به‌ڵكو وه‌كو ئیسلامی ڕاسته‌قینه.
ده‌توانین نموونه‌ی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه بهێنینه‌وه به‌ڵام لێره هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بناغه‌ی فیكری سه‌له‌فی وه‌كو نموونه به‌كاربهێنین: هه‌موو موسڵمانه‌كان كۆكن له‌سه‌ر قورئان‌و فه‌رمووده‌و ئه‌وه‌ی سه‌له‌فیه‌ت له باقیی موسڵمانان جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه تێگه‌یشتن له قورئان‌و فه‌رمووده به‌پێی تێگه‌یشتنی سه‌له‌فی ساڵح ده‌بێت.. كه‌واته چی؟ كه‌واته ئه‌وه‌ی جیایان ده‌كاته‌وه قسه‌ی سه‌له‌فه، به‌واتایه‌كی تر ئه‌وان به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندی ده‌ق نین، ته‌نانه‌ت جاری واشه له ده‌ق لا ده‌ده‌ن یان ملی ده‌ق به‌پێی تهفسیرێك یان بۆچوونێك با ددهدن. ئه‌وانه‌ش كه تا ڕادده‌یه‌كی گه‌وره وه‌سفی دهقگهراییان به‌سه‌ر چه‌سپ ده‌بێت تاقمێكن فیقهی زاهیرییان دامه‌زراندووه: ئیمام داودو ئیمام ئیبنو حه‌زم.. تادو ئه‌وانه له بواری فیقهـ كار ده‌كه‌ن. به‌كورتی سه‌له‌فیه‌ت ده‌قگه‌رایی نییه، سه‌له‌فیه‌ت ئیجتیهادێكی مرۆڤه.. چه‌ندی باشه‌و چه‌ندی خراپه؛ ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره.
ئه‌م بابه‌ته له فه‌یسبووك بڵاوکراوه‌ته‌وه:
https://www.facebook.com/fqaradaghi/posts/701334563275893
07-06-2016
www.zagros.org/kurdish-illusions-2016-06-07-140733 9764 جار بینراوه |