| |||||
| |||||
ئیسلام و وه‌همی بیابان فازڵ قەرەداغی قسه‌یه‌كی باو كه له وههم زیاتر نییه ئه‌وه‌یه ئیسلام له ژینگه‌یه‌كی بیابان هاتووه‌و بۆ ئه‌و ژینگه‌یه دواوه. ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه یه‌ك جار وه‌همی له‌و جۆره بوترێت بۆ ئه‌وه‌ی بێ بیركردنه‌وه كه‌سانێك دووباره‌ی بكه‌نه‌وه تا ده‌بێته ڕاستی لایان.
ئه‌وه‌ی له قورئان هه‌یه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه. ئه‌گه‌ر قورئان بده‌یته ده‌ست كه‌سێك نه‌زانێت له‌كوێ دابه‌زیوه‌و پاشان لێی بپرسی له چ شوێنێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌م كتێبه هاتووه مێشكی بۆ شارێكی وه‌ك به‌یرووت یان صه‌یدا یان هه‌ر شارێكی تری شامیسهر كه‌نار ده‌ریا ده‌چێت كه پڕ ڕوبارو باخ‌و سهوزاییو ده‌رختی له هه‌موو جۆرێك بێت‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌پاڵ كشتوكاڵه‌وه بازرگانیی ده‌ریاوانیش ده‌كه‌ن.
بیابان، شوێنێكی ونبوو له قورئان
له قورئان نه‌ك ته‌نها باسی بیابان نه‌هاتووه به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ناوی بیابانیش نه‌هاتووه. تاكه شتێكیش كه له بیابانه‌وه نزیكه باسی سه‌رابه، به‌ڵام سهراب نه‌ك ته‌نها له بیابان به‌ڵكو له هه‌ر ده‌شتاییه‌كی گه‌رم ڕووده‌دات، بۆیه كاتێك باسی سهراب كراوه باسی بیابان نه‌كراوه: (كسراب بقيعة يحسبه الظمآن ما‌ء- النور: 39) واته: وه‌ك سه‌رابێك له زه‌وییه‌كی ته‌خت. جۆری تری سه‌رابیش ته‌نانه‌ت له ناوچه بهستهڵهكهكانو له دهریاكانو ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانیش له كاتی گه‌رمایی زۆر. به‌ڵام ئه‌مه‌ی له‌م ئایه‌ته باسكراوه تایبه‌ته به ناوچه گه‌رمه‌كان ئیتر بیابان بێت یان ده‌شتاییه‌كی ئاسایی چونكه باسی تینوویه‌تی ده‌كات. له سووره‌تێكی تریش باسی سهراب كراوه به‌ڵام بۆ حاڵی چیاكان كاتی قیامهتو تێكچوونی زهویو ئاسمان: (وسیرت الجبال فكانت سرابا- النبأ: 20).
شتێكی تریش له بیابانه‌وه نزیك بێت حوشتره، به‌ڵام حوشتر تایبه‌ت نییه به بیابان به‌ڵكو له ناوچه كشتوكاڵییهكانو له شاره‌كانیش هه‌بوون چ له نیمچه دوڕگه‌ی عهرهبو چ له ناوچه‌كانی تر وه‌ك شام. حوشتر یه‌كێكه له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی خه‌ڵكی حیجاز به‌خێوی ده‌كه‌ن به‌مه‌رجێك حیجاز بیابان نییه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر حوشتر تایبه‌ت بێت به بیابان ئه‌و كاته پێویسته ئینجیلیش په‌یوه‌ندییه‌كی به بیابانه‌وه هه‌بێت چونكه له زاری مه‌سیحه‌وه باسی حوشتر كراوه وه‌ك: ((حوشترێك بچێته ناو كونی ده‌رزییه‌وه ئاسانتره له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێك بچێته ناو مه‌له‌كووتی خودا- مه‌تتا 19: 24، مرقس 10: 25، لوقا 18: 25))، هه‌روه‌ها كاتێك مه‌سیح هێرشی كرده سه‌ر گه‌وره پیاوانی ئاینیی جووله‌كه: ((ئێوه مێشووله (له خواردن‌و خواردنه‌وه‌تان) ده‌رده‌هێنن به‌ڵام حوشتر قووت ده‌ده‌ن- مه‌تتا 23: 24)، باسی یوحه‌ننا كوڕی زهكهرییاش كراوه كه جله‌كه‌ی له تووكی حوشتر دروستكرابوو (مه‌تتا 3: 4، مرقس 1: 6).
كاتێكیش باسی مه‌ككه كراوه هیچ شتێك نه‌وتراوه لێی تێبگه‌ین كه شارێكی بیابانی بێت یان ته‌نانه‌ت شارێكی وشكی بێ ئاو و سه‌وزایی مه‌گه‌ر ته‌نها باسی كاتی ئیبراهیمی پێغه‌مبه‌ر: (ربنا إني أسكنت من ذريتي بواد غير ذي زرع عند بيتك المحرم- ابراهیم: 37). خوێنه‌ریش مێشكی بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه ئه‌و مه‌ككه‌یه له‌سه‌رده‌می قورئان له‌و وشكییه ڕزگاری بوو چونكه ئیبراهیم داوا له خوا ده‌كات له‌هه‌موو جۆره به‌روبوومێك به نه‌وه‌كه‌ی بدات وه‌ك له هه‌مان ئایه‌ت هاتووه: ((وارزقهم من الثمرات))،یان ئه‌و دوعایه‌ی تری: ((وإذ قال إبراهيم رب اجعل هذا بلدا آمنا وارزق أهله من الثمرات من آمن منهم بالله واليوم الآخر- البقرة: 126)).
باسكردنی زۆری ده‌ریا له قورئان
باسی ده‌ریا له قورئان له ڕاده‌به‌ده‌ر زۆره. یه‌ك له‌وانه ڕێك له‌دوای ئه‌و ئایه‌ته‌ی باسی سهرابی كردووه: ((أو كظلمات في بحر لجي يغشاه موج من فوقه موج من فوقه سحاب ظلمات بعضها فوق بعض إذا أخرج يده لم يكد يراها- النور: 40)). ئینجا باسێكی زۆری ده‌ریا كه وه‌ك وتم كه‌سێكی بێ‌ئاگا له شوێنی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئان وا ده‌زانێت شوێنه‌كه له‌سه‌ر كه‌نار ده‌ریایه. وه‌ك زانراوه سێ شاره‌كه‌ی حیجاز كه ڕووداوه گه‌وره‌كانیان بینی (مه‌ككه، مه‌دینه، تائیف) نزیك ده‌ریان به‌ڵام له‌سه‌ر كه‌نار ده‌ریا نین‌و نزیكتریان مه‌ككه‌یه (ده‌وروبه‌ی 80 كیلۆمه‌تر دووره).
به‌پێچه‌وانه وه‌همی باویش، ده‌ریا لای عه‌ره‌ب ناسراو بوو به‌تایبه‌تی لای خه‌ڵكی مه‌ككه به‌هۆی بازرگانییه‌وه، به‌ڵام قورئان زۆرتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین باسی ده‌ریا ده‌كات:
باسی به‌یه‌ك گه‌یشتنی دوو ده‌ریا، باسی به‌یه‌ك گه‌یشتنی ڕوبارو ده‌ریا، باسی كه‌شتییه‌كانی ده‌ریا ئه‌ویش وه‌ك نیعمه‌تێكی خودا بۆ مرۆڤه‌كان كه ئه‌و ده‌ریایه‌ی بۆ مرۆڤ به گه‌ڕ خستووه‌و وه‌ك بیرخستنه‌وه‌ی مرۆڤ كاتێك تووشی هه‌ڵچوونی ده‌ریا دهبێتو په‌نا بۆ خودا ده‌بات به‌ڵام كه ڕزگاری ده‌بێت پشت ده‌كاته خودا. باسی نیعمه‌تێكی تری ده‌ریاش كه سه‌رچاوه‌ی خۆراكه‌و مروارییو مه‌رجانه. له هه‌ندێك له‌و ئایه‌تانه ته‌عبیر (نه‌تبینی) هاتووه كه ئاماژه‌یه بۆ كه‌سێك له‌سه‌ر ده‌ریا بێت، هه‌ندێك جاریش ئه‌وه بۆ كه‌شتییه‌كان وتراوه وه‌ك چۆن كه‌سه‌كه به‌ئه‌كیدی له‌سه‌ر كه‌نار ده‌ریا بووه‌و به‌رده‌وام كه‌شتیی ده‌بینی.
به‌روبوومی كشتوكاڵ
دره‌ختی به‌ردار له مه‌ككه نهبوونو نزیكترین شوێن ئه‌و به‌روبوومانه‌ی هه‌بووه شاری تائیفه كه دووه‌م شار بووه له‌دوای مه‌ككه. قورئان كاتێك باسی كشتوكاڵ ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌یه له تائیف هاتبێت نه‌ك له مه‌ككه. واته ئه‌گه‌ر قورئان به‌ندی ژینگه‌كه‌ی بووبێت بۆچی ئه‌و هه‌موو باسه‌ی دره‌خت هاتووه به‌تایبه‌تیش زۆریی ئه‌و باسانه له قورئانی مه‌ككی هاتوون، واته پێش كۆچ بۆ مه‌دینه كه ئه‌ویش خاوه‌نی كشتوكاڵ‌و به‌روبوومی ده‌رختی هه‌بوو؟ كه‌واته قورئان قسه‌ی بۆ كێ كردووه بۆ ماوه‌ی سیانزه ساڵی مانه‌وه له مه‌ككه؟ ده‌بوایه ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه‌گران ئه‌وه بوایه كه قورئان باسی ژینگه‌یه‌كی كردووه كه هیچ شتێك به ژینگه‌ی مه‌ككه‌وه نایبه‌ستێته‌وه، واته باسی واقیعی نه‌كردووه، نه‌ك ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه بگرن كه قورئان له بیابانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه.
قورئان ته‌نانه‌ت كه قسه له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕه‌كانی مه‌ككه ده‌كات به‌تایبه‌ت قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موو مرۆڤایه‌تی. قورئانی مه‌ككی ده‌ڵێت: ((أفرأيتم ما تحرثون * أأنتم تزرعونه أم نحن الزارعون- الواقعة: 63-64))، به‌ڵام خه‌ڵكی مه‌ككه خه‌ریكی كشتوكاڵ نه‌بوون چونكه ناوچه‌كه‌یان وشكایی بوو، واته نه‌ك ته‌نها قسه‌ی بۆ بیابان نه‌كردووه به‌ڵكو به‌تایبه‌تیش قسه‌ی بۆ خه‌ڵكی مه‌ككه نه‌كردووه به‌ڵكو بۆ مرۆڤایه‌تی كه به‌شی زۆری چالاكیی كشتوكاڵی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
قورئان ته‌نانه‌ت باسی جۆره به‌روبوومێكی ناوبردووه كه موفهسیرهكانیش نه‌یانزانیوه چییه بۆیه هه‌ر كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌ك ته‌فسیری كردووه: سه‌ره‌تا باسی چالاكیی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومه‌كانی كردووه كه چالاكیی وا له مه‌ككه نه‌بوو چ جای ئه‌وه‌ی له بیابان هه‌بن: ((فلينظر الإنسان إلى طعامه * أنا صببنا الما‌ء صبا * ثم شققنا الأرض شقا * فأنبتنا فيها حبا * وعنبا وقضبا * وزيتونا ونخلا * وحدائق غلبا-عبس: 24-30)) ئینجا: ((وفاكهة وأبا – عبس: 31))، موفهسیركانیش له‌باره‌ی دووه‌میان ناكۆك بوون ( بڕوانه ته‌فسیری قورتوبی، القرطبي، الجامع لاحكام القرا‌ن، ج22، تحقيق عبدالله بن عبدالمحسن التركي واخرون، مؤسسة الرسالة، ط1، 1427-2006، ص86).
قورئان‌و ئه‌عراب
قورئان له شوێنێك شایه‌تی بۆ هه‌ندێك ئه‌عراب ده‌دات كه خاوه‌نی باوه‌ڕن به‌ڵام له شوێنه‌كانی تر زه‌می ئه‌عراب ده‌كات. یه‌كێك له‌و ئایه‌تانه ئایه‌ته ناودارهكهیه: ((الأعراب أشد كفرا ونفاقا وأجدر ألا يعلموا حدود ما أنزل الله على رسوله والله عليم حكيم- التوبة: 97)). ئه‌عراب خێڵه كۆچه‌ره‌كان بوون كه به‌ناو له‌وه‌ڕگه كاتییه‌كان ده‌گه‌ڕان. ئه‌وانه زۆر له مه‌ده‌نییه‌ته‌وه دوور بوون‌و جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی دانیشتوانی گوند‌و شاره‌كانی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌ب بوون. ئه‌عراب په‌یوه‌ستی بیابان بوون‌و به‌م شێوه‌یه قورئان نه‌ك ته‌نها به‌رهه‌می ژینگه‌ی بیابان نه‌بوو به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه‌ی له‌و ژینگه‌یه گرتووه كه دووره له شارستانی وه‌ك چۆن باسی ئه‌و ئهعرابییانه ده‌كات كه هاتنه لای پێغه‌مبه‌رو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا بێته ده‌ره‌وه له ماڵ‌و بیانبینێت ده‌ستیان كرد به هاواركردن لێی ((ئه‌ی موحه‌ممه‌د وه‌ره ده‌ره‌وه با قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌ین)) (بۆ ئه‌مه‌و گێڕانه‌وه‌ی تر بڕوانه: قورتوبی، ج19، تحقيق عبدالله بن عبدالمحسن التركي و محمد رضوان عرقسوسي، ص 364-367).
بابه‌ته‌كانی قورئان
به‌پاڵ باسی زۆری‌و دووباره‌ی ده‌ریاو به‌روبوومی كشتوكاڵ قورئان باسی چیرۆكی پێغهمبهرانو میلله‌تانی پێشووی كردووه، باسی ئه‌وانه‌ش دووباره‌كردۆته‌وه. هیچیش له‌مانه وه‌كو پێغه‌مبه‌رو میلله‌تی نیشته‌جێی بیابان نه‌كراون. قورئان هه‌روه‌ها زۆر باسی ئاسمان‌و ئه‌ستێره‌و دیاره‌كانی كردووه. باسه‌كانی قیامهتو ئاخیره‌تیش له‌ڕاده‌به‌ده‌ر زۆرن. هه‌موو ئه‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی تاك و تایبه‌تیان به بیابانه‌وه نییه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه: ئه‌و هه‌مه‌جۆرییه‌ی له‌و باسانه هه‌یه (ده‌ریا، سه‌وزایی، چیاكان، زه‌وی، ئاسمان، قیامه‌ت، مێژووی پێغهمبهرانو میلله‌تان) دووره له گیانی بیابان كه ته‌نها لم‌و وشكاییهو هه‌مه‌جۆری به‌خۆوه نابینێت‌و گه‌ڕۆكی بیابان په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر كه‌می هه‌یه به ته‌نها هه‌ندێكیانه‌وه وه‌ك بۆ نموونه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئاسمان‌و ئه‌ستێره‌و گه‌ردوون به‌زۆری به‌كارهێنانی ئه‌ستێره‌كان بۆ ڕێگه دۆزینه‌وه.
سه‌باره‌ت به باسه‌كانی به‌هه‌شتیش هه‌ندێك كه‌س بێ وردبوونه‌وه ده‌ڵێن ئه‌مه هاندانی عه‌ره‌به‌كانه بۆ ژیانێكی تر له‌و خۆشییانه‌ی له ژینگه‌ی بیابانی ئه‌وان نه‌بووه وه‌ك باخ‌و میوه‌و ڕوبار. به‌ڵام ئه‌مه ناڕێكه له‌گه‌ڵ واقع چونكه ته‌نها مه‌ككه بێبه‌ش بووه له باخ‌و كشتوكاڵ له‌كاتێك شوێنی زۆر له حیجاز له‌و خۆشییانه به‌هره‌مه‌ند بوون، هه‌روه‌ها ڕوبار شتێكی نامۆ نه‌بوو له حیجاز چونكه دۆڵی زۆر هه‌بوون كه له وه‌رزی باران ئاوێكی زۆریان پیا ده‌ڕۆشت. ته‌نانه‌ت شوێنی گه‌شتیاریش هه‌ن له حیجاز وه‌ك ناوچه‌ی (الباحه) له باشووری رۆژئاوای حیجاز كه ئاو و دارستانی سروشتیی به‌رده‌وامی زۆره.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و باسانه‌ی به‌هه‌شت جێگه‌ی سه‌رنجی ئه‌عرابه‌كان، واته كۆچه‌ره‌كانی بیابان، نه‌بوون چونكه ئه‌وان وه‌كو هه‌موو هۆزه كۆچه‌ره‌كان چالاكیی كشتوكاڵییان به‌چاوێكی سووك ته‌ماشا ده‌كرد. له‌ناو هۆزه كۆچه‌ره‌كانی كوردیش تێڕوانینێكی له‌و جۆره هه‌بوو وه‌ك چۆن عه‌شیره‌تی جاف پێش ئه‌وه‌ی نیشته‌جێ بن‌و وه‌كو گۆران خه‌ریكی كشتوكاڵ بن جووتیاره گۆرانهكانیان به‌چاوی كه‌م ته‌ماشا ده‌كرد.
قورئان بۆ بیابان نه‌هاتووه
ئه‌م باسكردنه‌ی ده‌ریاو ڕوبار و درهختو میوه له مه‌ككه‌ی وشك‌و بێ سه‌وزایی به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قورئان وه‌حییه‌كی خوداییه‌و بۆ ئه‌وه بووه كه ببێته كتێبێك بۆ هه‌موو جیهان. جیهانیش ئه‌وه‌نده ڕووبه‌ری ده‌ریای هه‌یه ئه‌وه‌نده ڕووبه‌ری بیابانی نییه، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده خه‌ڵك ئاشنای دهریانو ئه‌وه‌نده خه‌ڵك له‌سه‌ر كشتوكاڵ ده‌ژین ئه‌وه‌نده خه‌ڵك له بیابانه‌كان ناژین. واته قورئان باسی ژینگه‌ی به‌شه زۆره‌كه‌ی جیهانی كردووه نه‌ك به‌شه كه‌مه‌كه‌ی كه بیابانه‌و خه‌ڵكێكی كه‌می له‌خۆ گرتووه.
قورئان به‌ئاشكرایی ده‌ڵێت كه پێغه‌مبه‌ران خه‌ڵكی شار بوون: ((وما أرسلنا من قبلك إلا رجالا نوحي إليهم من أهل القرى أفلم يسيروا في الأرض فينظروا كيف كان عاقبة الذين من قبلهم ولدار الآخرة خير للذين اتقوا أفلا تعقلون-یوسف: 109 )).
كه‌واته‌و به‌كورتی قورئان نه له ژینگه‌یه‌كی بیابان هاتووه‌و نه بۆ ئه‌و بیابانه هاتووه وه‌ك ئه‌و وه‌همه باوه ده‌ڵێت.
-----
به‌شێكی له‌و ئایه‌تانه‌ی باسی ده‌ریا و ڕوبارو به‌روبوومی كشتوكاڵی ده‌كه‌ن:
1-ده‌ریا
إن في خلق السماوات والأرض واختلاف الليل والنهار والفلك التي تجري في البحر بما ينفع الناس وما أنزل الله من السما‌ء من ما‌ء فأحيا به الأرض بعد موتها وبث فيها من كل دآبة وتصريف الرياح والسحاب المسخر بين السما‌ء والأرض لآيات لقوم يعقلون (2/164)
وهو الذي جعل لكم النجوم لتهتدوا بها في ظلمات البر والبحر قد فصلنا الآيات لقوم يعلمون (6/97)
هو الذي يسيركم في البر والبحر حتى إذا كنتم في الفلك وجرين به‌م بريح طيبة وفرحوا بها جاءتها ريح عاصف وجاءهم الموج من كل مكان وظنوا أنهم أحيط به‌م دعوا الله مخلصين له الدين لئن أنجيتنا من هذه لنكونن من الشاكرين (10/22)
الله الذي خلق السماوات والأرض وأنزل من السما‌ء ما‌ء فأخرج به من الثمرات رزقا لكم وسخر لكم الفلك لتجري في البحر بأمره وسخر لكم الأنهار (14/32)
وهو الذي سخر البحر لتأكلوا منه لحما طريا وتستخرجوا منه حلية تلبسونها وترى الفلك مواخر فيه ولتبتغوا من فضله ولعلكم تشكرون (16/14)
ولقد كرمنا بني آدم وحملناهم في البر والبحر ورزقناهم من الطيبات وفضلناهم على كثير م‌من خلقنا تفضيلا (17/70)
قل لو كان البحر مدادا لكلمات ربي لنفد البحر قبل أن تنفد كلمات ربي ولو جئنا بمثله مددا (18/109)
ألم تر أن الله سخر لكم ما في الأرض والفلك تجري في البحر بأمره ويمسك السما‌ء أن تقع على الأرض إلا بإذنه إن الله بالناس لرؤوف رحيم (22/65)
أو كظلمات في بحر لجي يغشاه موج من فوقه موج من فوقه سحاب ظلمات بعضها فوق بعض إذا أخرج يده لم يكد يراها ومن لم يجعل الله له نورا فما له من نور (24/40)
وهو الذي مرج البحرين هذا عذب فرات وهذا ملح أجاج وجعل بينهما برزخا وحجرا محجورا (25/53)
أمن جعل الأرض قرارا وجعل خلالها أنهارا وجعل لها رواسي وجعل بين البحرين حاجزا أإله مع الله بل أكثرهم لا يعلمون (27/61)
أمن يهديكم في ظلمات البر والبحر ومن يرسل الرياح بشرا بين يدي رحمته أإله مع الله تعالى الله عما يشركون (27/63)
ظهر الفساد في البر والبحر بما كسبت أيدي الناس ليذيقهم بعض الذي عملوا لعلهم يرجعون (30/41)
ولو أنما في الأرض من شجرة أقلام والبحر يمده من بعده سبعة أبحر ما نفدت كلمات الله إن الله عزيز حكيم (31/ 27)
ألم تر أن الفلك تجري في البحر بنعمت الله ليريكم من آياته إن في ذلك لآيات لكل صبار شكور (31/ 31) وإذا غشيهم موج كالظلل دعوا الله مخلصين له الدين فلما نجاهم إلى البر فمنهم مقتصد وما يجحد بآياتنا إلا كل ختار كفور (31/ 32)
وما يستوي البحران هذا عذب فرات سائغ شرابه وهذا ملح أجاج ومن كل تأكلون لحما طريا وتستخرجون حلية تلبسونها وترى الفلك فيه مواخر لتبتغوا من فضله ولعلكم تشكرون (35/12)
ومن آياته الجوار في البحر كالأعلام (42/32) إن يشأ يسكن الريح فيظللن رواكد على ظهره إن في ذلك لآيات لكل صبار شكور (42/33) أو يوبقهن بما كسبوا ويعف عن كثير (42/34)
الله الذي سخر لكم البحر لتجري الفلك فيه بأمره ولتبتغوا من فضله ولعلكم تشكرون (45/12)
مرج البحرين يلتقيان (55/19) بينهما برزخ لا يبغيان (55/20) فبأي آلاء ربكما تكذبان (55/21) يخرج منهما اللؤلؤ والمرجان (55/22) فبأي آلاء ربكما تكذبان (55/23) وله الجوار المنشآت في البحر كالأعلام (55/24) فبأي آلاء ربكما تكذبان (55/25)
--------
2- به روبار و به‌روبوومه‌كان
وهو الذي يرسل الرياح بشرا بين يدي رحمته حتى إذا أقلت سحابا ثقالا سقناه لبلد ميت فأنزلنا به الما‌ء فأخرجنا به من كل الثمرات كذلك نخرج الموتى لعلكم تذكرون (7/57)
وهو الذي مد الأرض وجعل فيها رواسي وأنهارا ومن كل الثمرات جعل فيها زوجين اثنين يغشي الليل النهار إن في ذلك لآيات لقوم يتفكرون (13/3) وفي الأرض قطع متجاورات وجنات من أعناب وزرع ونخيل صنوان وغير صنوان يسقى بماء واحد ونفضل بعضها على بعض في الأكل إن في ذلك لآيات لقوم يعقلون (13/4)
الله الذي خلق السماوات والأرض وأنزل من السما‌ء ما‌ء فأخرج به من الثمرات رزقا لكم وسخر لكم الفلك لتجري في البحر بأمره وسخر لكم الأنهار (14/32)
هو الذي أنزل من السما‌ء ما‌ء لكم منه شراب ومنه شجر فيه تسيمون (16/10) ينبت لكم به الزرع والزيتون والنخيل والأعناب ومن كل الثمرات إن في ذلك لآية لقوم يتفكرون (16/11)
وألقى في الأرض رواسي أن تميد بكم وأنهارا وسبلا لعلكم تهتدون (16/15)
ومن ثمرات النخيل والأعناب تتخذون منه سكرا ورزقا حسنا إن في ذلك لآية لقوم يعقلون (16/67)
أمن خلق السماوات والأرض وأنزل لكم من السما‌ء ما‌ء فأنبتنا به حدائق ذات بهجة ما كان لكم أن تنبتوا شجرها أإله مع الله بل هم قوم يعدلون (27/60) أمن جعل الأرض قرارا وجعل خلالها أنهارا وجعل لها رواسي وجعل بين البحرين حاجزا أإله مع الله بل أكثرهم لا يعلمون (27/61)
ألم تر أن الله أنزل من السما‌ء ما‌ء فأخرجنا به ثمرات مختلفا ألوانها ومن الجبال جدد بيض وحمر مختلف ألوانها وغرابيب سود (35/27)
الله الذي خلق السماوات والأرض وأنزل من السما‌ء ما‌ء فأخرج به من الثمرات رزقا لكم وسخر لكم الفلك لتجري في البحر بأمره وسخر لكم الأنهار (14/32)
وهو الذي سخر البحر لتاكلوا منه لحما طريا وتستخرجوا منه حلية تلبسونها وترى الفلك مواخر فيه ولتبتغوا من فضله ولعلكم تشكرون (16/14)
21-06-2016 www.zagros.org/kurdish-illusions-2016-06-21-232548 9098 جار بینراوه |