| |||||
| |||||
زه‌مینه‌ی دیموكراسی... دیموكراسی وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی هێز فازڵ قەرەداغی شتێكی زانراوه كه هه‌ر سیسته‌مێكی سیاسی پێویستی به زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه كار بكات كه بۆی دانراوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هێنانی سیسته‌مێكی سیاسی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تره‌وه ده‌رئه‌نجامی نه‌خوازراوی لێ بێته‌وه. له‌م باسه‌ش له‌و زه‌مینه‌یه ده‌كۆڵینه‌وه كه دیموكراسیی هێنایه بوون‌و كه پێویسته هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسی كار بكات.
* * * *
دیموكراسی له‌ناو وڵاتانی رۆژئاوا كارایه به‌ڵام له ئاستی جیهانی زۆربه‌ی كات په‌كی ده‌كه‌وێت. بۆ نموونه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی زۆر له دیموكراسییه‌وه دووره چونكه پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ههنو ئه‌ندامێتیی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ دیموكراسی ناكۆكه، مافی ڤیتۆش كه‌ئه‌و پێنج ده‌وڵه‌ته هه‌یانه ناكۆكییه‌كی تره له‌گه‌ڵ دیموكراسی.
به‌پاڵ ئهمهشو هه‌ر له ئاستی جیهانی هه‌ندێك جار دیموكراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو ناوچه‌ی تر له‌بار ده‌برێت ئه‌ویش یان به‌به‌رچاوی رۆژئاواوه‌و یان ته‌نانه‌ت به پیلانی ئه‌و.
لێكدانه‌وه‌ی باو ئه‌مه ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی رۆژئاوا. ئه‌و رۆژئاوایه نیزامه نادیموكراتییهكهی ئهنجوومهتی ئاسایشی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هێشتۆته‌وه، له مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی له وڵاتانی تریش ره‌چاوی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌كات زیاتر له دیموكراسی. ئه‌مه لێكدانه‌وه‌یه‌كی دروسته به‌ڵام ڕووكه‌شییه. له‌وه قووڵتر ئه‌وه‌یه دیموكراسی گه‌مه‌ی هێزه بۆیه له شوێنێك كارایه‌و له شوێنێكی تر ته‌نها به‌ناوه یان هه‌ر نییه.
دیموكراسی به‌ڕوواڵه‌ت سیسته‌مێكی مرۆڤدۆسته، به‌ڵام مرۆڤدۆستی دوایه‌مین شته كه دیموكراسی بیخاته گه‌ڕ. ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی دیموكراسی ده‌كات هاوسه‌نگیی هێزه‌كانه. له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هێزه‌كان هاوسه‌نگییان نه‌بێت سیسته‌مه ڕاسته‌قینه‌كه تاكڕه‌وییه یان فه‌رمانڕه‌وایی كهمایهتییهو له حاڵه‌تی یه‌كجار كه‌م فه‌رمانڕه‌وایی زۆرینه‌یه ئه‌ویش كاتێك سه‌ركرده‌یه‌ك یان هێزێك زۆرترین جه‌ماوه‌ری له‌ده‌وری خۆی كۆكردبێته‌وه.
هاوسه‌نگیی هێزه‌كان له تیۆری جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاره (یاسادانان-ڕاپه‌ڕاندن-دادوه‌ری) به‌ڵام ئه‌و هاوسه‌نگییه له‌وه قووڵتره‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێكهاته‌و بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریی كۆمه‌ڵگه.
هاوسه‌نگیی هێز وه‌ك بناغه‌ی دیموكراسی له‌كۆنه‌وه هه‌بووه. له دیموكراسییه‌كه‌ی یۆنانی كۆن، به‌تایبه‌تی له ئه‌سینا كه زۆرتر به دیموكراسییه‌وه ناسرابوو، هاوسه‌نگی له‌نێوان چینه‌كان هه‌بوو. ململانه له‌نێوان ئه‌و چینانه هه‌بوو بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین ده‌سه‌ڵات به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی هاوسه‌نگییه‌ك دروست بوو كه دیموكراسیی بۆ هه‌موو ئه‌سینا ده‌سته‌به‌ر كرد.
له ڕۆما كه سیسته‌مه‌كه كۆماری بوو و ناوی دیموكراتیی لێ نهنرابوو ململانه‌ی زۆر له‌نێوان چینی ئهرستوكراتو چینی عه‌وام هه‌بوو. چینی دووه‌م ده‌یویست مافه‌كانی ده‌ستبكه‌وێت، ئه‌نجامه‌كه‌ش سیسته‌مێكی كۆماری بوو كه توخمێكی دیموكراتیی تیا‌بوو. كاتێكیش كه هاوسه‌نگییه‌كه تێكچوو و عه‌وامه‌كان شوێنی سه‌ركرده بهتهماعهكان كه‌وتن (وه‌ك ماریوس و دواتر قه‌یسه‌ر ئه‌گه‌رچی ئه‌وان ئهرستوكرات بوون) سیسته‌می كۆماری ته‌نها به‌ناو مایه‌وه‌و له قه‌یسه‌ر به‌دواوه (كه ئه‌میان سه‌ركه‌وتوو بوو له‌كاتێك ماریوس شكستی هێنابوو) نیزامه‌كه بووه ئیمپراتۆری.
وه‌ك ده‌بینین لاسه‌نگیی هێزه‌كان نیزامێكی جیاوازی هێنایه كایه‌وه. له نموونه‌ی رۆمای قه‌یسه‌ری ئه‌گه‌رچی جولیوس قه‌یسه‌ر له‌سه‌ر شانی عه‌وام ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست له‌كاتێك مونافسهكهی كه نوێنه‌ری ئه‌رستۆكراته‌كان بوو دۆڕا به‌ڵام توخمی دیموكراتی دوورتر كه‌وته‌وه‌و له‌جیاتی ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وای تاك زه‌قتر بوو. عه‌وامه‌كان چیتر ئه‌و هێزه نه‌بوون كه بتوانن توخمه دیموكراتییه‌كه بپارێزن.
له ئه‌ورووپای سه‌ده ناوهڕاستهكان به‌هێزیی چینی ئهرستوكراتهكان (ده‌ره‌به‌گه‌كان) رێگر بوو له‌به‌رده‌م پادشایان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پادشای ڕه‌های هه‌رچه‌نده پادشا هه‌بوون ئه‌و هه‌وڵه‌یان دابوو. ئهرستوكراتهكان به‌م شێوه‌یه هێزێك بوون هاوسه‌نگیی نێوان هێزه‌كانیان ڕاگرتبوو. ئه‌گه‌رچیش سیسته‌مه‌كه له دیموكراسییه‌وه دوور بوو به‌ڵام كه‌م تا زۆر له تاكڕهویشهوه دوور بوو. ڕه‌نگه ئه‌م زه‌مینه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه بووبێت كه ئه‌و وه‌سفه ڕوونبكاتهوه كه عه‌مر كوڕی ئهلعاص بۆ رۆمه‌كان كردبووی. له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی له صه‌حیحی موسلم هه‌یه‌و پاش ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵێك ئه‌و فه‌رمووده‌یه ده‌گێڕێته‌وه كه رۆژی ڕوودانی قیامه‌ت ڕۆمه‌كان زۆترین خه‌ڵكن به ژماره عه‌مر كوڕی ئهلعاص، كه تێكه‌ڵاوییه‌كی هه‌بوو له‌گه‌ڵ رۆمه‌كان (واته بیزه‌نتییه‌كان) پێنج تایبه‌تیی ئه‌و ڕۆمانه ده‌ڵێت كه یه‌كێكیان تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جوانه ئه‌ویش كه له گه‌لانی تر زیاتر هه‌یانه ئه‌ویش كه ملكه‌چی بۆ سته‌مكاریی پادشایان ناكه‌ن، یاخود رێگه ناده‌ن به سته‌مكاریی پادشایان[1]. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی بۆ بیزه‌نتییه‌كان ڕاست بوو بۆ باقیی رۆژئاوا ڕاست بوو چونكه نیزامی ده‌ره‌به‌گی له‌وێ به‌ربڵاو بوو.
ته‌كانێكی تری هاوسه‌نگیی هێزه‌كان له ئه‌ورووپای سه‌رده‌مه نوێكان ڕوویدا كاتێك جه‌ماوه‌ر داوای به‌شی خۆیانیان له فه‌رمانڕه‌وایی كرد. له به‌ریتانیا بورجوازهكان به‌شی خۆیانیان ده‌ستكه‌وتبوو و ئهرستوكراتهكان وه‌كو تاكه فه‌رمانڕه‌وا نه‌مانه‌وه، به‌ڵام دواتر جه‌ماوه‌ر سه‌لماندیان كه ئه‌وانیش ده‌توانن گه‌مه‌ی هێز بكهنو له‌وه‌وه مافی دهنگدانو خۆپاڵاوتنیان ده‌سكه‌وت. له‌و كاته‌شه‌وه هاوسه‌نگیی هێزه‌كان دروست بوو.
هه‌روه‌كو یۆنان‌و رۆمای كۆنیش، دیموكراسیی نوێ بناغه‌یه‌كی سه‌ربازیی هه‌بوو. له یۆنان‌و رۆمای كۆن جه‌نگ له‌دژی ده‌وروبه‌ر حاڵه‌تێكی هه‌میشه‌یی بوو، جهنگاوهرهكانیش هاووڵاتییه‌كان بوون بۆیه توانییان جه‌مسه‌رێكی هێز پێكبهێنن. له رۆژئاوای سه‌ده ناوهڕاستهكان سیسته‌می ده‌ره‌به‌گی پشتی به سوپایه‌كی سنوورداری هه‌میشه‌یی بوو، له زۆر شوێنی تریش یه‌كه‌ی سه‌ربازیی بهركرێگیراو هه‌بوون وه‌ك یه‌كه سویسرییه‌كان. به‌ڵام دواتر به‌هۆی سه‌ربازیی زۆره‌ملێوه جه‌ماوه‌ر بوونه هێزێك كه توانای هه‌یه داوای مافه‌كانی بكات كه له مافی ده‌نگدان له ههڵبژاردنهكانو دواتر مافی خۆپاڵاوتن خۆی بینییه‌وه، بۆیه قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت: یه‌ك تفه‌نگ واته یه‌ك ده‌نگ.
زۆر دواتریش كه ڕاگه‌یاندن بڵاوبووه‌وه رۆژنامه‌نووسی بووه هێزێكی گۆڕه‌پانه‌كه، لهمهوشهوه به رۆژنامه‌نووسییان وتبوو ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م. به‌ڵام بێگومان رۆژنامه‌نووسی پیشه‌یه نه‌ك چین یان توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیه شتێك نه‌بوو به‌ناوی مافی رۆژنامه‌نووس بۆ دهنگدانو خۆپاڵاوتن. به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه رۆژنامه‌نووسی به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز چووه ناو گه‌مه‌ی هێزه‌كانی سیسته‌مه دیموكراتییه‌كه ئه‌ویش كاریگه‌رییه له‌سه‌ر شه‌قام هه‌روه‌ها فشارخستنه سه‌ر كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان تا ده‌گاته ڕاده‌ی كاركردنه سه‌ر عهقڵیهتو دروستكردنی ((كۆهۆشیاری)).
هه‌بوونی ئه‌و هێزانه‌و ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی له‌نێوانیان ئه‌و زه‌مینه‌یه بوو كه دیموكراسیی دروستكرد‌و خستییه گه‌ڕه‌وه. بێگومان ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر له‌ناو ئه‌و گه‌مه‌یه نه‌بوایه سیسته‌مه‌كه ده‌بووه شتێكی تر.
به‌ڵام وه‌نه‌بێت هاوسه‌نگییه‌كه واتای یه‌كسانیی هێزه‌كان بێت. هێزی یه‌كه‌می جه‌ماوه‌ر دهنگهكهیهتی كه سیاسییه‌كان مه‌به‌ستییانه له‌ده‌ستی نه‌ده‌ن، به‌ڵام سیاسییه‌كانیش كه‌ره‌سته‌ی تری هێزیان هه‌یه كه بریتییه له به‌گه‌ڕخستنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌یان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه دیموكراسی، یان ده‌سه‌ڵات بهگشتیو به‌ده‌ر له شێوه‌ی سیسته‌مه‌كه، گه‌مه‌ی هێزه، ئه‌و ململانه‌یه بۆ به‌ده‌ستكه‌وتنی هێز به لایه‌نه ته‌قلیدییه‌كان نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه به‌ڵكو یاریكه‌ری تر هاتبوونه پێشه‌وه. یه‌ك له‌وانه رۆژنامه‌نووسی كه باسم كرد. هێزێكی تر بریتییه له كۆمه‌ڵه‌كانی فشار یان كۆمه‌ڵه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی (لۆبییه‌كان) كه ئه‌مانه موقعێكی ڕه‌سمییان نییه له‌ناو سیسته‌مه‌كه به‌ڵام ههنو كاریگه‌رییان زۆره. له ئهمهریكاو هه‌ندێك وڵات كۆمه‌ڵه‌كانی فشار تۆماركراون كه چ شتێكنو ئامانج وداراییان چییه. له ئه‌مه‌ریكا تۆماركردنه ئیجبارییه به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵانه خۆیان له‌وه ده‌دزنه‌وه[2].
ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر كورد‌و ڕۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی له‌ناو كۆمه‌ڵه‌كانی فشار ده‌یناسێت لۆبیی جووله‌كه‌یه، به‌ڵام ژماره‌ی كۆمه‌ڵه‌كانی فشار یه‌كجار زۆرن‌و زۆرێكیش له‌وانه كاریگه‌ریی زۆریان هه‌یه. ته‌نها وه‌كو نموونه‌یه‌كیش لۆبیی به‌رهه‌هێنه‌رانی برنجه كه ئه‌و لۆبییه بوو نه‌یهێشت كۆنگرس ئیدانه‌ی كیمیاییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه بكات چونكه عیراق بڕێكی زۆری برنجی ئه‌مه‌ریكیی هاورده ده‌كرد [3]، ته‌نانه‌ت دوكتۆره‌كان بۆ خۆیان لۆبییه‌كی به‌هێزن. هه‌رچه‌نده لۆبییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا زۆرن به‌ڵام له هه‌موو رۆژئاوا هه‌ن. له فه‌ڕه‌نسا ئه‌گه‌رچی هه‌ن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی‌و باوكانه‌ی بۆ ماوه‌ته‌وه كاره‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵانه به به‌چاوی ناڕهزاییو وه‌ك تاڕاده‌یه‌ك پیس ته‌ماشا ده‌كرێت[4].
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌به‌سته لێره ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵه‌كانی فشار نموونه‌یه‌كی گه‌مه‌ی هێزه كه له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یه، به‌ڵام له سیسته‌می دیموكراتی زیاترن. ئه‌و كۆمه‌ڵانه ده‌توانن كاری باش یان خراپ بكه‌نه سه‌ر كاری حكومه‌ت، له‌لایه‌ك ده‌توانن سنوور دابنێن بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ڵام له‌لایه‌كی تر به‌هۆی په‌رشوبڵاوكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كاری حكومه‌ت په‌ك بخه‌ن[5]. به‌واتایه‌كی تر ده‌توانن زه‌مینه‌ی دیموكراسی به‌هێز بكه‌ن، ده‌شتوانن له‌قی بكه‌ن.
به‌م شێوه‌یه دیموكراسی پێویستی به زه‌مینه‌یه، به‌ڵام زه‌مینه‌ی دیموكراسی بیروباوه‌ڕی مرۆڤدۆستانه نییه به‌ڵكو گه‌مه‌ی هێزه. هه‌ر كاتێكیش هێزه‌كان بتوانن هاوسه‌نگییه‌ك بپارێزن كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیی بێت ئه‌و كاته پێویسته چاوه‌ڕێی دیموكراسیی بین.
له‌مه‌شه‌وه تێده‌گه‌ین بۆچی له كوردستان نه دیموكراسی هه‌یه‌و نه بۆی هه‌یه دابمه‌زرێت. دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار هاوسه‌نگیی نێوان خۆیان ڕاگرتووه، به‌ڵام ئه‌و گه‌مه‌ی هێزه‌ی ده‌یكه‌ن بریتییه له شه‌راكه‌ته له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر وڵاته‌كه. تاكه هێزێكیش جه‌ماوه‌ر هه‌یه‌تی دهنگهكهیهتی كه ئه‌ویش هێزێكی زۆر لاوازه چونكه له‌لایه‌ك ده‌نگه‌كه‌ی به ته‌زویر دهدزرێتو له‌لایه‌كی تر به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو حزبه‌كه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر داهاتی وڵات كه‌سانێكی زۆری حزبه‌كه‌یان سوودمه‌ند كردووه‌و به‌م سوودگه‌یاندنه ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانیان كڕیوه. له‌به‌ر ئه‌وه تا داهات له‌به‌رده‌ستی دوو حزبه‌كه بێت جه‌ماوه‌ر ده‌بێته دوو به‌ش، به‌شێكی سوودمه‌ندو له‌گه‌ڵ دوو حزبه‌كه‌و به‌شێكی نه‌یارو ناڕازی. به‌م په‌رتبوونه‌ش جه‌ماوه‌ر ناتوانێت ببێته هێزێكی وا به‌شداریی گه‌مه‌ی هێزه‌كان بكات‌و هاوسه‌نگیی ئه‌و هێزانه بپارێزێت. تا ئه‌و كاته‌ش باسكردنی هه‌بوونی دیموكراسی له كوردستان‌و وڵاته هاوشێوه‌كانی قسه‌یه‌كه ته‌نها ڕووكه‌شی شته‌كانی بینیوه (هه‌بوونی په‌رله‌مان، هه‌ڵبژاردن..).
جارێكی تر‌و به‌كورتی: دیموكراسی وه‌ك هه‌موو سیسته‌مێكی فه‌رمانڕه‌وایی تر پێویستی به زه‌مینه‌یه. به‌شی سه‌ره‌كیی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ش بریتییه له گه‌مه‌یه‌كی دروستی هێزه‌كان. جیاوازییه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كانی تر ئه‌وه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی تاكه سه‌ركرده یان تاكه حزب فرهییو هاوسه‌نگیی هێزه‌كانی هه‌یه. جیاوازییه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كانی تر كه هاوسه‌نگیی هێزه‌كانیان هه‌یه ئه‌وه‌یه هاوسه‌نگییه‌كه كه‌م تا زۆر له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییه.
په‌راوێزه‌كان: 1- صحيح مسلم، كتاب الفتن وأشراط الساعة، باب تقوم الساعة والروم أكثر الناس. 2- ل. ليفي و ج. روش، منهج السياسة الامريكية الداخلية، ت. الدكتور محمد ناعم سعيد، 1966، ل117. 3- Quil Lawrence, Invisible Nation: How the Kurds' Quest for Statehood Is Shaping Iraq and the Middle East, New York, 2008, p.41. 4- Michael Roskin et al, Polotical Science, an Introduction, 6th edition, 1997, p.189. 5- Ibid, p.200. ----- 13-08-2018 www.zagros.org/kurdish-articles-2018-08-13-223253 9484 جار بینراوه |