ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌ن دروستبووایه دیاربه‌كر خاكی ئه‌رمه‌ن ده‌بوو فازڵ قەرەداغی
ئه‌م كتێبه كورته له نووسینی كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌رمه‌نییه كه ناوی هۆڤهانێس كاجازنوونی (Hovhannes Katchaznouni) Hovhannes Katchaznouni و یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا بوو له ساڵی 1918 تا 1919. ئه‌مه وه‌رگێڕانێكی ئینگلیزیی كورته بۆ ئه‌سڵه‌كه و ساڵی 1955 بڵاوكرایه‌وه (ئه‌سڵه‌كه ساڵی 1923 بڵاوكرایه‌وه).
تورك ده‌ڵێن ئه‌سڵه‌كه له‌ناوبراوه به‌ڵام ئه‌وان نوسخهیهكیان ده‌ستكه‌وتووه‌و كردوویانه به توركی، به‌ڵام ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وه نوسخه‌یه‌كی ساخته‌یه.
وهرگێڕهكه سه‌ره‌تاكه (كه باسی كاره‌ساتی ئه‌رمه‌نه‌كانی تیایه) وه‌كو خۆی وه‌رگێڕاوه‌و باقییه‌كه‌ی به‌كورتی. كاجازنوونی ڕه‌خنه له حزبی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمه‌نی داشناگ ده‌گرێت كه كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی دابوو له مێشكی و ناواقعییانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردبوو و متمانه‌ی به ڕووسهكانو وڵاتانی تر كردبوو. ده‌شڵێت دوای شكسته‌كه: لۆمه‌مان خسته سه‌ر ڕووسه‌كان و دوایی له‌سه‌ر فهڕهنساییهكانو ئهمهریكییهكانو ئینگلیز و گورجستانییهكانو بۆلشهفیكو هه‌موو جیهان. ده‌شڵێت سكاڵا كردن له به‌دبه‌ختیی خۆمان‌و تۆمه‌تباركردنی ئه‌وانی تر بۆته به‌شێك له سایكۆلۆجیی خۆمان. باسی په‌رله‌مانیش ده‌كات كه ته‌نها به‌ناو بوو: ئێمه‌ی حزبی داشناگ تاكه بڕیارده‌ر بووین‌و بڕیاره‌كان له ژووره داخراوه‌كان ده‌دران. باسی شه‌ڕ له‌دژی توركه‌كان دهكاتو ده‌ڵێت ده‌بوایه زمانی ئاشتیمان به‌كاربهێنایه. باوه‌رمان وابوو كه سه‌رده‌كه‌وین و ته‌قدیری هێزی توركه‌كانمان نه‌ده‌كرد، كاتێكیش شه‌ڕمان كرد سوپاكه‌مان پاشه‌كشه‌ی ده‌كرد.
باسی ئه‌رمینیای گه‌وره به‌شێكی ئه‌و كتێبه‌یه. كاجازنوونی ده‌ڵێت له به‌هاری 1919 وه‌فدی پاریسی كۆماره‌كه‌مان یادداشتنامه‌یه‌كی داواكارییه‌كانی پێشكه‌ش به كۆنفرانسی ئاشتی له پاریس كرد ئه‌ویش له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئه‌رمه‌نه‌كان له توركیا. داواكارییه‌كانیش ده‌ژمێرێت كه به‌كورتی ئهرمینیایهكه له ده‌ریای ڕه‌شه‌وه تا ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه ته‌نانه‌ت ئه‌مانه‌شی ده‌گرته‌وه: دیاربه‌كر، وان، ته‌بلیس، خه‌رپووت، سێواس... ته‌نها ئه‌وانه‌ی لێ ده‌ربچێت: به‌شی باشووری دیاربه‌كر و به‌شی رۆژئاوای سێواس. یان وه‌ك كاجازنوونی ده‌ڵێت: له ده‌ریای ڕه‌شه‌وه بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست، له قه‌ره‌باغه‌وه تا بیابانی عه‌ره‌بی.
ناوبراو نه‌خشه‌كه به ئیمپریالی ناودهباتو ده‌ڵێت نه حكومه‌تی ئه‌رمینیاو نه داشناگ ته‌سوری ئاكامی نه‌خشه‌یه‌كی ده‌به‌نگی له‌م جۆره ده‌كرد. وه‌فده‌كه‌ی ئارارات داواكاریی بچووكتر هه‌بوو به‌ڵام ئیمزای له‌سه‌ر داواكارییه خه‌یاڵییه‌كان كرد. یه‌ك له هۆكان ئه‌وه بوو وه‌فده‌كه پێی وترا كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر ئهرمینیایهك ڕازین له ده‌ریاوه بۆ ده‌ریا. پاشان ده‌ڵێت: جارێكی تر سه‌لما كه جڵه‌وی حزبه‌كه‌مان به‌ده‌ست كه‌سانی تره‌وه بوو. له قسه‌كانیش دیاره كه ته‌نانه‌ت په‌یماننامه‌ی سیڤریشیان به‌دڵ نه‌بوو (كه ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی به ئه‌رمه‌ن به‌خشیبوو) چونكه سنووهكهی ئه‌وه نه‌بوو كه له نهخهشهكهی ئه‌وان بوو.
له ساڵی 1922 له كۆنفراسی له‌نده‌ن په‌یماننامه‌ی سیڤر له‌بیركرابوو و بۆ یه‌كه‌م جار وشه‌ی ((ماڵ)) یان ((خاك)) Home هاته ئاراوه كه ماڵێك بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان ههبێتو دواییش له په‌یماننانه‌ی لۆزان ته‌نانه‌ت ماڵه‌كه‌ش نه‌ماو ته‌نانه‌ت سوڤیێت پێشنیاری كرد شوێنیان بۆ دابین بكات له كرمیا (قرم) له باكووری ده‌ریای ڕه‌ش و قه‌راغه‌كانی ڕووباری ڤۆلگاو له سایبیریا.
ناوبراو ئازایانه خه‌تاكه ده‌خاته سه‌رخۆیان كه نه‌یانتوانی پێشبینیی رووداوه‌كان بكهنو كه حزب‌و ده‌وڵه‌تیان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كردبوو. ئه‌مه له‌گه‌ڵ خه‌ونی گه‌وره‌ی ناواقعی هه‌روه‌ها لۆمه‌كردنی ده‌وروبه‌ر كه كاجازنوونی دانیان پیا ده‌نێت له مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت لای كورد ده‌چێت كه هه‌موو ده‌زانین كه كورد نه‌یتوانیوه ژیرانه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی مامه‌ڵه بكات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی بۆ نه‌كرابێت بۆچی ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌زییانه ناكات كه له مه‌ودای دوور ڕووبه‌ڕووی كورد ده‌بنه‌وه؟
ئایا چ عه‌قڵێك قبووڵی ده‌كات هه‌موو كورد به تاوانبار بزانی به‌هۆی كرده‌وه‌ی كه‌سانێكی كورد له‌دژی ئه‌رمه‌ن له‌كاتێك بناغه‌ی كێشه‌كه خه‌ونی حزبێكی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمه‌ن بوو كه ده‌یویست له‌سه‌ر خاكی خۆی‌و خاكی كورد ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی خۆی دابمه‌زرێنێت؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌ریبگرتایه ئێستا دیاربه‌كرو به‌شێكی گه‌وره‌ی كوردستانی باكوور خاكی ئه‌رمه‌ن نه‌ده‌بوون؟ ئایا كوردیان له‌و ناوچانه ده‌ربه‌ده‌ر نه‌ده‌كرد؟
چ عه‌قڵێكه له ڕقی توركیا ئه‌وانه‌ی خۆمان گه‌مه‌یه‌كی وا بكه‌ن؟
وه‌كو كاجازنوونی ده‌ڵێم: قه‌ومییه كورده‌كانی خۆمان وه‌كو داشناگی ئه‌رمه‌نه‌كان منداڵانه‌و خه‌یاڵاوییانه بیرده‌كه‌نه‌وه‌و هیچ تێڕوانینێكیان بۆ دواڕۆژ نییه.
لینكی كورته ئینگلیزییه‌كه به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه‌سانێك بوار‌و توانایان هه‌بێت بیكه‌نه كوردی
https://archive.org/details/armenianrevolution00katc
27-04-2019
www.zagros.org/kurdish-articles-2019-04-27-212320 8311 جار بینراوه |