| |||||
| |||||
پاشگری (دا) توركییه فازڵ قەرەداغی پاشگری (دا) له‌لام یه‌كێك بوو له‌و توخمانه‌ی زمانی كوردی‌یان قورس ده‌كرد، دواتریش تێبینیم كرد ئه‌و پاشگره له زمانی توركی هه‌یه، به‌پاڵ ئه‌مه‌ش له چه‌ند زاراوه‌یه‌كی كوردی وجوودی نییه. ئه‌مه‌ش بۆ تێڕوانینی یه‌كه‌م واتای خواستنی پاشگرهكهیه له توركی. هه‌رچه‌نده هه‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌ڵام حاڵه‌تی ترمان هه‌ن میلله‌تانی تر وشه‌یان له كوردی خواستبێت چونكه مه‌رج نییه ته‌نها میلله‌تی زاڵ وشه بدات. كه‌واته پێویسته بزانین كێ له كێی خواستووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كوردی بێت ده‌ستی پێوهبگرینو ئه‌گه‌ر كوردی نه‌بێت ئازاد بین بهكارینههێنینو به‌هۆی ئه‌وه‌وه له قورساییه‌كی زمان ڕزگارمان بێت. بێگومان ئه‌و حاڵه‌ته‌ش هه‌یه كه ئه‌و پاشگره توركی بێت به‌ڵام ده‌توانین بیهێڵینه‌وه وه‌ك چۆن شتی تری زمانی ترمان هێشتۆته‌وه‌و به به‌شێك له زمانی كوردیمان زانیوه، كه ئه‌مه‌یان په‌سه‌ند ناكه‌م چونكه مه‌سه‌له ته‌نها كوردی نه‌بوون نییه به‌ڵكو له‌وه گرنگتر قورسی‌و زیادبوونه، هه‌روه‌ها موباله‌غه هه‌یه له به‌كارهێنانی بۆ زۆربه‌ی (له)كان‌و وته‌نانه‌ت بۆ (به)و جاری وایه به‌هه‌ڵه‌ش به‌كاردێت وه‌ك چۆن جارێك نووسرابوو: ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه له به‌كارهێنانی ئامێره‌كه‌دا به‌بێ شاره‌زایی (رسته‌كه شتێكی تر بوو بیرم نه‌ماوه بۆیه ئه‌مه‌م داڕشت). بۆ زمانی فارسی زۆر زه‌حمه‌ته بزانین وشه‌یه‌ك كوردییه یان فارسییه یان هاوبه‌شه چونكه دوو زمانه‌كه له‌یه‌كه‌وه زۆر نزیكن بۆیه نازانین زمانی فارسی چه‌ند كاری له‌سه‌ر كوردی كردووه كه پێویسته چاوه‌ڕێ بكه‌ین كاره‌كه‌ی زۆر گه‌وره بووبێت به‌جۆرێك كوردییه ڕه‌سه‌نه‌كه جیاوازیی زۆری له‌گه‌ڵ كوردی ئه‌مڕۆ هه‌بووبێت. جیاكردنه‌وه‌ی وشه‌و ئامڕازی عه‌ره‌بی زۆر ئاسانه چونكه دوو زمانه‌كه سه‌ر به یه‌ك خێزانی زه‌مان نین‌و وشه‌ی هاوبه‌شیان نییه بۆیه ته‌نها ئیحتمالی خواستن هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر وشه‌كه له سه‌رچاوه كۆنه‌كانی وه‌ك قورئان‌و فه‌رمووده هه‌بووبێت، بێگومان جگه له هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن كه وشه‌ی غه‌یری عه‌ره‌بی له‌و دوو سه‌رچاوه‌یه به‌كارهاتوون. وشه‌ی وا هه‌ن به‌خه‌یاڵمان نایه‌ت كوردی نه‌بن به‌ڵام كوردیش نین وه‌ك وشه‌ی (ده‌مه‌وێت) كه باوه‌ڕم نییه په‌یوه‌ندیی به چاوگی (ویستن)ـه‌وه هه‌بێت به‌ڵكو ئه‌سڵه‌كه‌ی عه‌ره‌بییه‌و ئه‌و ئه‌سڵه به‌كارهێنانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی پشده‌ر ده‌ریده‌خات: (ده‌مهه‌وێ) كه ئاشكرایه له فرمانی عه‌ره‌بیی (هوی) هاتووه (هوی-یه‌وی-اهوی= هه‌وا-یههوی-ئه‌هوا). كه‌واته جارێكی تر له‌گه‌ڵ عهرهبیو توركی جیاكردنه‌وه‌ی وشه‌و ئامڕازی غه‌یری كوردی ئاسانه به‌ڵام ئه‌مه بۆ فارسی زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌گه‌ر موسته‌حیل نه‌بێت. هه‌ر بۆیه هه‌میشه، به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی باوی ناو هه‌ندێك كه‌س، ده‌ڵێم هاتنی عه‌ره‌به موسڵمانه‌كان بۆ كوردستان نیعمه‌ت بوو بۆ زمانی كوردی چونكه كاری فارسیی له‌سه‌ر دوورخسته‌وه‌و وا نه‌بووایه زمانی كوردی ئه‌و زمانه نه‌ده‌بوو كه ئێستا دهیناسینو ره‌نگه ببوایه‌ته لقێكی زمانی فارسی. سه‌باره‌ت به وشه‌و ئامڕازی توركی جیاكردنه‌وه‌كه زۆر ئاسانتره چونكه توركی به‌شێكه له‌و زمانانه‌ی پێیان ده‌وترێت توركی (Turkic) كه هه‌موویان به‌شێكن له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تری ئاڵتایی. زمانه توركییه‌كان زۆر له‌یه‌كتره‌وه نزیكن بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بزانین وشه‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردی‌و توركی كوردییه یان نا به‌سمانه بزانین وشه‌كه به زمانه توركییه‌كان چییه ئینجا ئه‌گه‌ر هه‌مان وشه بوو ده‌زانین كوردی نییه چونكه ئه‌و ئیحتماله نامێنێت تورك له كوردیان وه‌رگرتبێت.. ئه‌وه تورك له كوردیان وه‌رگرت ئه‌ی گه‌لانی تری زۆر دوور كه ته‌ماسیان له‌گه‌ڵ كورد نه‌بووه؟ مه‌گه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌ی له ئێرانه‌وه نزیكن‌و له فارسی وهریانگربێت. بێگومان ڕه‌چه‌ڵه‌كی وشه‌ی تر بێ به‌راوردی ده‌زانرێت وه‌ك بۆ نموونه (گه‌ره‌ك- من گه‌ره‌كمه) كه توركییه چونكه (ئهك) له چاوگه توركییه‌كان هه‌یه. بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر پاشگری (دا): ئامڕازی (له) له توركی بریتییه له (دا)و (دێ)و ده‌كه‌وێته كۆتایی وشه‌كه‌و هه‌ر یه‌ك له‌و دوانه به‌پێی دوایه‌مین یان پێش دوایه‌مین پیته كه چ ڤاوڵێكه، بۆ نموونه (له سلێمانی) ده‌بێته (سلێمانیدێ)و (له ئیستانبول) ده‌كاته (ئیستانبولدا).. تاد، حاڵه‌تی تریش (د) ده‌بێته (ت). پاشگره‌كه له زمانه توركییه‌كان ئه‌مه‌ی خواره‌وه؛ هه‌ر یه‌ك له‌گه‌ڵ نموونه‌یه‌ك: له زمانی مه‌نگۆلی (د- هه‌ولێرد)، ئۆزبه‌كی وه‌كو توركی (دا- هه‌ولێردا)، قیرغیزی (دۆ-سلێمانیدۆ)، كازاخی (دا-سلێمانیدا)، تاتاری (ده-كیتاپخانهده- له‌كتێبخانه) (ته- مهكتهبته= له قوتابخانه). بۆ ئه‌مه‌ی تاتاری له له‌فزه‌كه دڵنیا نیم: (ده و ته) یان (دێ و تێ)، به‌ڵام ئه‌مه بۆ مه‌به‌سته‌كه‌مان گرنگه نییه به‌ڵكو ده‌نگی (د). هه‌ر جیاوازییه‌كی له‌فزی ڤاولهكانیش بۆ مه‌به‌سته‌كه‌مان گرنگ نییه چۆنكه ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته هه‌بوونی ده‌نگی (د) كه له‌هه‌موویان ڤاولێك له‌گه‌ل ئه‌و ده‌نگه هه‌یه جگه له زمانی مه‌نگۆلی كه (د)ی ڕووته. به‌م جۆره گواستنه‌وه‌ی پاشگره‌كه له توركی یان له مه‌نگۆلی (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان بۆ ماوه‌یه‌ك ژێرده‌ستی ئه‌وان بوو) جێگه‌ی گومان نییه، شێوه‌ی وه‌رگرتنه‌كه‌ش ئاشكرایه: له كوردی ئامڕازی (له) هه‌یه (له سلێمانی- له هه‌ولێر- له‌قوتابخانه)، پاشگره توركییه‌كه‌شی چووه سه‌ر. ئه‌مه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان ڕووی دا به‌ڵام چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر له‌و كاره دوور بوون وه‌ك دیاره له شێوه‌كانی هه‌ورامی، خانه‌قین، پشده‌ر، كه‌ركووك، ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه‌ش كه پاشگره‌كه به‌كارده‌هێنن هه‌ندێك جار به‌كارنایه‌ت وه‌ك كه‌سێكی سلێمانی كه زۆر جار له‌به‌ر قورسیی پاشگره‌كه ده‌ڵێت (له سلێمانی ئه‌ژیم) نه‌ك (لهسلێمانیا ئه‌ژیم). لابردنی پاشگره‌كه پێویست به گۆڕینی هه‌ندێك ته‌عبیر وه‌ك (له‌ڕاستیدا) بۆ (ڕاسته‌كه‌ی) كه وه‌ك حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن له نووسینێكی ئاماژه‌ی بۆ دابوو وه‌رگێڕانی پیتاوپتی (فی الحقیقه)ی عه‌ره‌بییه‌و پێده‌چێت ئه‌مه‌شیان وه‌رگێڕانی in fact ی ئینگلیزی بێت. سه‌باره‌ت به خۆم به‌ڵگه‌كانی ئه‌م بۆچوونه هێنده به‌هێزن قه‌ناعه‌تیان بۆ دروست كردووم بۆیه لای خۆمه‌وه ماوه‌یه‌كه خۆم لهقورسكردنی ته‌عبیره‌كان به‌و پاشگره ڕزگاركردووه، هیوادارم نووسه‌ران هه‌مان قه‌ناعه‌تیان بۆ دروست بێت. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان ئه‌و پاشگره له‌و نووسینانه‌ی بۆیان دێن لابه‌رن، ئه‌مه‌ش به كۆمپیوته‌ر ئاسانه: (ریپلهیسی) دوو پیتی (دا) به بۆشایی، به‌ڵام یه‌ك یه‌ك كلیكی گۆڕینه‌كه بكه‌ن نه‌ك كلیك له‌سه‌ر (ریپلهیس ئۆڵ) بكه‌ن چونكه جگه له‌و پاشگره (دا)ی تر ههنو به‌م جۆره ئه‌نجامه‌كه كاره‌ساتاوی ده‌بێت. له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی 814 له 4/3/2012 لاپه‌ڕه 13 بڵاوبۆته‌وه
01-08-2020 www.zagros.org/kurdish-articles-2020-08-01-044731 11701 جار بینراوه |