| |||||
| |||||
ئیسلامۆفۆبیا به تامی كاری ئینسانییه‌وه فازڵ قەرەداغی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ڕێگه‌ی سوودوه‌رگرتن له ترساندن له ئیسلام. ئه‌مه شتێكی نوێ نییه. ئه‌وه‌ی نوێ بوو و تووشی سه‌رسوڕمانی كردم‌و خه‌فه‌تی پێدام ئه‌م ڕووداوه بوو. شه‌وێك رۆژنامه‌نووسێكی رۆشنبیر‌و بهئهدهبو به هه‌ڵویست وه‌ستاندمی بۆ پرسیارێك، براده‌رێكی خۆیشی له‌گه‌ڵ بوو. پرسیاره‌كه‌ی داوای فه‌توایه‌ك بوو بۆ زانینی ئافره‌تێكی موسڵمان به مورته‌د (به‌م شێوه‌یه‌ش فه‌توای كوشتنی هه‌بێت) ئه‌گه‌ر شوو به پیاوێكی مه‌سیحی بكات. وتم ئه‌وه‌ی بیزانم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌رچی ئه‌و شووه رێگه‌پێدراو نییه به‌ڵام ئافره‌ته‌كه به‌مه نابێت مورته‌د. پێم وت له ئینته‌رنێت بگه‌ڕێ بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی، ئه‌ویش وتی كاتم نییه به‌ڵكو خۆت شتێكم بۆ بدۆزیته‌وه. وامزانی پرسیاره‌كه فیكرییه. وهڵامهكهشم له ڕوویه‌كی فیكری دایه‌وه‌و ماوه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه قسه‌م كرد كه‌چی دوایی پێی وتم مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه ئافره‌تێكی ئه‌م شاره له ئه‌ورووپا چوار یان پێنج ساڵه مافی په‌نابه‌رێتیی بۆ ده‌رنه‌چووه‌و ئه‌و براده‌ره ده‌یه‌وێت فه‌توایه‌كی بۆ بدۆزمه‌وه كه ئه‌و ئافره‌ته مورته‌د بووه‌و ئه‌و ئافره‌ته ئه‌و فه‌توایه پێشكه‌ش بكات وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك كه ژیانی له مه‌ترسییه. كه ئه‌مه‌م بیست زهردهخهنهكهم بوو به هه‌ڵم. پێم وت شتی وا نییه‌و به باشی نازانم. وتم به‌و ئیشه ئیسلامییه‌كان له‌كه‌دار دهبنو یه‌كێك له‌وان خۆمم، ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته مافی په‌نابه‌رێتیی بۆ ده‌ربچێت. ئه‌و براده‌ره وتی ئه‌مه كارێكی ئینسانییه. وتم به‌ڵام ئه‌مه له‌كه‌داركردنی خه‌ڵكێكه به شتێك نه‌یانكردووه. وتی تا ئێستا یارمه‌تیی پانزه كه‌سم داوه! ئه‌و شه‌وه‌و تا دره‌نگێك خه‌فه‌تم به‌م گفتوگۆیه خوارد. له ژیانم فێربوون چاوه‌ڕێی شتی خراپی زۆر بكه‌م بۆیه كه‌م تووشی شۆك ده‌بم. ئه‌مه‌یان شۆكی ته‌واو نه‌بوو به‌ڵام خه‌فه‌تی دامێ. ئه‌وه چ كارێكی ئینسانییه ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌كه‌دار بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بتوانێت له ئه‌ورووپا بژی؟ گوناهی ئه‌و خه‌ڵكه چییه؟ ئینجا بزانن ئه‌گه‌ر ئه‌وه رۆژنامه‌نووس بێت‌و به ئه‌ده‌ب بێت‌و رۆشنبیر بێت‌و له خێزانێكی موسڵمان بێت‌و وابزانم خۆی نوێژیش ده‌كات... ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ناوی ئینسانییه‌ته‌وه ئه‌مه بكات ئه‌ی ده‌بێت چه‌ندین حاڵه‌تی تر هه‌بن كه یه‌ك به یه‌ك ئاگامان لێیان نییه‌و ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌زانین كه هه‌ن؟ ده‌بوایه بموتایه ئه‌گه‌ر ئه‌مه كارێكی ئینسانییه خۆت بكه‌ره قوربانی نه‌ك خه‌ڵكی تر، بۆ نموونه خۆت هه‌ڕه‌شه له‌و ئافره‌ته بكه. ناڵێم ئه‌و كه‌سه كێیه چونكه مه‌به‌ست كه‌سه نییه به‌ڵكو حاڵه‌ته‌كه. ته‌نانه‌ت له ماڵی خۆشم پاش گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه نه‌موت كێیه. تا ئێستاش ته‌نها خۆم‌و خۆی ئه‌و براده‌ره‌ی له‌گه‌ڵی بوو ئاگامان له‌مه بووه. ئه‌م به‌سه‌رهاته پێش مانگێك بووه. مانگێكیش تا ئێستا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هێور بێته‌وه‌و بڵێت باسی ناكه‌م به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به تووڕه‌بوونه‌وه نییه. ئه‌مه ناههقییهكه به‌رامبه‌ر ئیسلام‌و ئیسلامییه‌كان كراوه كه پێویسته بزانرێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌وه هه‌ر له‌و كاته‌وه بڕیارم دابوو باسی بكه‌م‌و هه‌ڵمگرتبوو بۆ كاتێكی تر‌و هه‌ر كاتێك بیرمكهوتبێتهوه نه‌موتووه: با وازی لێ بهێنم. باسكردنی به‌سه‌رهاته‌كه نه تۆڵهسهندنهوهیهو نه تووڕه‌ییه به‌ڵكو ئاشكراكردنی شێوازێكی له‌كه‌داركردنی ئیسلام‌و ئیسلامییه‌كانه‌و ناسینی به‌ردێكی سه‌ر بینای ترساندن له ئیسلام كه ئه‌مجاره به‌ناوی كاری ئینسانییه‌وه. 10-02-2020 www.zagros.org/kurdish-articles-2020-02-10-183328 10944 جار بینراوه |