سووده‌كانی كۆڕۆنا(1)
گه‌شبین به. هه‌موو شتێكی خراپ سوودی هه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت.
به‌پاڵ خۆپاراستنی فیزیایی (له‌ماڵ مانه‌وه‌و ده‌ستشتن... تاد) ورهبهرزیو هه‌واڵی خۆش یارمه‌تیی خۆپاراستن ده‌دات. یه‌كێكیش له هۆكاره‌كانی وره‌به‌رزی بیركردنه‌وه‌یه له سووده‌كانی په‌تاكه.
له شوێنێك خوێندمه‌وه كه سێ هۆكار هه‌ن بۆ به‌رزیی رێژه‌ی تووشبووانی به‌رپرسان له جیهان كه یه‌كێكیان تێكه‌ڵاویی به‌رده‌وامی به‌رپرسانه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریان. كه‌میی رێژه‌كه‌ش لای خۆمان هی ئه‌وه‌یه هێشتا سوپاس بۆ خوا ژماره‌ی تووشبووان له‌چاو رۆژئاوا‌و ئێران كه‌مه، رێژه‌كه‌ش له‌وه كه‌متره چونكه به‌رپرسانمان تێكه‌ڵی خه‌ڵك نین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ به‌هۆی خزمهتكارو پاسه‌وانه‌وه په‌تاكه‌یان بۆ دێت.
له‌م كاته چه‌ند به‌رپرسێكی كه‌م له سه‌نگه‌رن له‌دژی په‌تاكه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه تووش بن جێگه‌ی سه‌ربه‌رزییه بۆیان. به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرس كه ساڵانێكی زۆره له‌وه‌ڕ ده‌كه‌ن له ترسێكی گه‌وره ده‌ژین چونكه له‌لایه‌ك په‌تاكه جیاناكاته‌وه له‌نێوان بهرپرسو هاووڵاتیو له‌لاكه‌ی تره‌وه رێگه‌ی هه‌ڵهاتنیان لێ گیراوه.
ئه‌گه‌ر په‌تاكه ته‌نها كوردستان‌و عیراقی بگرتایه‌ته‌وه بهرپرسهكانو ژن‌و كوڕ‌و كچه‌كانیان جانتایان ده‌پێچایه‌وه‌و ده‌چوونه ئه‌ورووپا. له‌وێشه‌وه ژن‌و كوڕ‌و كچه‌كانیان په‌یامی ڤیدیۆییان بۆ دهناردینو پێیان ده‌وتین: ((خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان، دڵمان له‌لاتانه)). دوای په‌یامه‌كه‌ش ده‌چوون به‌و وڵاته گه‌شتیان ده‌كرد. دوایی په‌یامێكی تریان بۆ ده‌ناردین. ئینجا بیستی ئازار دههاتو ئاگریان ده‌كرده‌وه‌و ههڵدهپڕینو ئاڵای كوردستانیان له سه‌رچۆپی ده‌شه‌كانده‌وه. ئینجا شه‌وه‌كه په‌یامێكی تریان بۆ ده‌ناردین. رۆژی دواییش نه‌ورۆز دههاتو ئاهه‌نگیان ده‌گێڕاو دیسان ئاڵای كوردستانیان له سه‌رچۆپی ده‌شه‌كانده‌وه. شه‌وه‌كه‌ش په‌یامێكی تریان بۆ ده‌ناردین. دوای هه‌فته‌یه‌ك بۆنهیهكیان ده‌دۆزییه‌وه‌و ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا... ئیتر ئاوا تا په‌تاكه لا ده‌چوو و كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌هات. ئینجا رۆژێك پێش گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاهه‌نگێكی تریان ده‌گێڕا.
به‌ڵام وه‌زعیان ئه‌مجاره شڕتره له هی ئێمه. بهرپرسانو ژنهكانیانو كوڕ‌و كچه‌كانیان له ماڵی خۆیان خزاون. له ئێمه زیاتر ترسی تووشبوونیان هه‌یه چونكه خزمهتكارو پاسه‌وانیان هه‌یه. رێگه‌ی ئه‌ورووپایان لێگیراوه چونكه ئێستا دۆزه‌خ له‌وێ هه‌ڵكراوه. ته‌نهاش چه‌ند وڵاتێكی ئه‌فه‌ریقی هه‌ن بچن بۆیان به‌ڵام نه فڕۆكه هه‌یه بیانباتو نه ئه‌و وڵاتانه قبووڵیان ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕێش بكه ئه‌گه‌ر په‌تاكه پاشه‌كشه بكات ئه‌وانه خێرا بچنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ‌و چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بگرن‌و بڵاویبكهنهوهو شتی له‌م جۆره بنووسن: ((ئێمه له‌گه‌ڵ موعاناتی هاووڵاتییان ده‌ژین))و ((پێكه‌وه كۆڕۆنا ده‌به‌زێنین)).
كه‌واته به‌كورتی شتێكی باشی ئه‌و شته خراپه ئه‌وه‌یه شته خراپه‌كه بهرپرسو شتی وا نازانێت كێیه. ئه‌و بهرپرسو شتی وایه‌ش رێگه‌ی هه‌ڵهاتنیان لێ گیراوه.
گه‌شبین به. هه‌موو شتێكی خراپ سوودی هه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت.
سووده‌كانی كۆڕۆنا (2)
په‌تاكه فیرعه‌ونه‌كانی خزاندۆته‌وه ناوماڵ
له‌و وڵاتانه‌ی به‌رپرسه‌كانیان به هه‌ڵبژاردنی ئازادی بێ ته‌زویر ده‌ستنیشان ده‌كرێن، ئه‌و به‌رپرسانه ناچارن دهربكهونو لێدوانیان هه‌بێت بچنه ناو خه‌ڵك چونكه ئه‌وه سه‌رمایه‌یه‌كی ئه‌وانه. ئه‌مما فه‌رمانڕه‌وای دیكتاتۆر‌و خۆسهپێنهرو ته‌زویرچی كه مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات مسۆگه‌ره، ئه‌وه خۆی شاردۆته‌وه‌و فیرعهونێتییهكهی با بردوویه‌تی.
یه‌كێك له‌وانه فیرعه‌ونه‌كه‌ی میسر، عه‌بدولفه‌تتاح ئه‌لسیسی، كه جار نه‌بوو له ته‌له‌فزیۆن ده‌رنه‌كه‌وێت. باسی هه‌موو شتێكی ده‌كرد: سیاسه‌ت، ئابووری، ئاین، رۆشنبیری، وه‌رزش. هه‌ندێك جاریش له‌به‌رده‌می هه‌موو خه‌ڵك ئه‌م بهرپرسو ئه‌و به‌رپرسی وڵاته‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت ده‌كرد. سیسی خۆی ئه‌وه‌نده لا گه‌وره بوو (به‌ڵام تێبینییه‌ك لێره: شیكردنه‌وه‌م بۆ كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه خۆی گه‌وره ده‌كرد چونكه گرێیه‌كی نوقسانیی هه‌بوو) ته‌نانه‌ت گه‌لیشی سووك دهكردو وای قسه ده‌كرد كه خۆی زۆر گه‌وره‌یه به‌ڵام گه‌ل شایه‌نی ئه‌و نییه.
ئه‌و فیرعه‌ونه مانگێك دیار نه‌ما. قسه‌یه‌ك هه‌یه كه كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر هه‌بوو و دوایی تووشبوویان هه‌بوو (دواتر دوانیان مردن) ئه‌ویش ناچار له هاوێرگه (كه‌ره‌نتین)ی ماڵی خۆی مایه‌وه.
بوونه‌وه‌رێك به‌چاو نابینرێت فیرعه‌ونێكی خسته كونه‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سووده‌كانی كۆڕۆنا.
كێی تر ده‌ناسی له‌م جۆره ناوكه‌ی بڵێ‌و گه‌شبین به. هه‌موو شتێكی خراپ سوودی هه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت.