| |||||
| |||||
كه‌س نه‌ڵێ كورد زیندووه فازڵ قه‌ره‌داغی له كه‌مپێكی ئاواره له باكووری غه‌ززه هه‌زاران كه‌س خۆپیشاندانیان دا له‌به‌ر كه‌میی كاره‌باو خۆپیشانده‌ران هاواریان له‌دژی دوو كه‌سایه‌تییه دژ به یه‌كه‌كه كردبوو: سه‌رۆك وه‌زیرانی حه‌ماس و سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستینی. به‌پێی ڕاپۆرتی نیویۆرك تایمز كاره‌باكه رۆژی سێ تا چوار سه‌عات هه‌یه واته شتێك له ئێمه كه‌متره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌وه‌یه به‌پێی ڕاپۆرته‌كه ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌وان هه‌یانه ئێمه نیمانه. ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت به‌هۆی بۆردومانكردنی شوێنی كاره‌با له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له شه‌ڕی حهماسو ئیسرائیل ساڵی 2008 (راپۆرته‌كه نووسیویه‌تی 2006 و ڕه‌نگه هه‌ڵه بێت) ئه‌و شوێنانه به نیوه‌ی توانای خۆیان كار ده‌كه‌ن كه ئێمه تووشی شتی وا نه‌بووین. دوژمنی ئه‌وان هه‌میشه نزیكه‌و ئاماده‌یه شاره‌كانیان بۆ وێران بكات به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك فڕۆكه یه‌ك بۆمبی به‌سه‌ر شارێكی گه‌وره‌ی كوردستان فڕێ نه‌داوه. شتێك له هی ئێمه بچێت ئه‌وه‌یه خه‌ڵكه‌كه پاره‌ی كاره‌با ناده‌ن. وه‌نه‌بێت غه‌ززه شوێنێكی بچووك بێت، دوو ملیۆن له‌و ناوچه‌یه ده‌ژین واته ته‌نها نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم. غه‌ززه‌ش نه نه‌وتی هه‌یه نه غاز نه بازگه‌ی گومرگی هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئیبراهیم خهلیلو باشماخ‌و چه‌ندینی تر. جیاوازییه‌كی تر ئه‌وه‌یه غه‌ززه هیچی نییه كاره‌بای پێ دروست بكات‌و ناچاره پشت به سێ دوژمنی خۆی ببه‌ستێت: ئیسرائیل‌و میسر‌و ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی، به‌ڵام هه‌موو شتێكی كاره‌با كوردستان لای خۆمان هه‌یه‌و ناچاری نه دۆست‌و نه دوژمنین. جیاوازییه‌كی تریش ئه‌وه‌یه زاهیره‌ن غه‌ززه هێشتا ئه‌و داهێنانه نازانێت كه له كوردستان هه‌یه: سه‌ره موحهویله یان له چوار شه‌و شه‌و رۆژێك به‌ته‌واوی كاره‌با نه‌بێت. جیاوازییه‌كی تر ئه‌وه‌یه به‌رپرسێكی حه‌ماس وتبووی: منیش وه‌كو ئێوه كاره‌بام نییه له ماڵ. به‌ڵام له یه‌ك به‌رپرسی خۆمان نه‌بیستووه قسه‌یه‌كی وا بڵێت چونكه یه‌ك به‌رپرس كێشه‌ی كاره‌بای نییه. به‌كورتی‌و به به‌راوردی له‌نێوان سامان‌و داهاتی كوردستان لهلایهكو ئه‌وه‌ی غه‌ززه له‌لاكه‌ی تر ده‌بوایه یان ئه‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی غه‌ززه خۆپیشاندانیان نه‌كردایه یان كه كردوویانه ئه‌وان ڕاستن‌و ئێمه میلله‌تێكی مردووین. له‌هه‌موو خۆشتر ئه‌وه‌یه كاتێك كه‌سانی سه‌ر به پارتی‌و یه‌كێتی ئه‌و هه‌واڵه ببیستن دڵیان خۆش دهبێتو ده‌ڵێن خۆپیشاندان له‌دژی ئیسلامی سیاسی دهكرێتو ئه‌مه فه‌شه‌لی ئیسلامی سیاسییه وه‌ك چۆن شه‌ش یان هه‌شت سه‌عات كاره‌باكه‌ی ئێمه و سه‌ره موحهویلهی ئێمه سه‌ركه‌وتنی پارتی‌و یه‌كێتییه. ئه‌و كه‌سانه مردووی یه‌كه‌می كوردن. https://www.nytimes.com/2017/01/12/world/middleeast/gaza-strip-hamas-protests.html 13-01-2017 www.zagros.org/kurdish-articles-2017-01-13-194037 12604 جار بینراوه |