| |||||
| |||||
دیسانه‌وه پهرلهمانو فه‌توا فازڵ قه‌ره‌داغی هه‌رجاره‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بێت فه‌توای حه‌رامیی به‌شداریكردن له پهرلهمانو ده‌نگدان بۆی دهردهپهڕنهوه. ئه‌م باسه لێكۆڵینه‌وه نییه به‌ڵكو چه‌ند راستییه‌كی ساده‌و دوور له ئاڵۆزكردنی بابه‌ته‌كه‌یه. ئاشكراشه كه ئاڵۆزیی هه‌ر بابه‌تێكی فیقهی به‌ڵگه‌یه كه بابه‌ته‌كه ده‌قی قورئان‌و فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ر نییه‌و به‌شی زۆری ئیجتهادی مرۆڤه. ئه‌م باسه‌ش وه‌كو بابه‌تێكی كراوه ده‌هێڵمه‌وه، به زیاكردنو كهمكردنو ده‌ستكاریكردن. له‌به‌ر ئه‌وه‌شی به‌ڵگه‌كانی حه‌رامێتی ته‌نها زهننین، واته به‌ڵگه‌ی قهتعیو دڵنیاكه‌ره‌وه نین، ئه‌و فه‌توایانه نه‌یانتوانیوه هه‌یمه‌نه‌ت بكهنو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌سه‌رانسه‌ری جیهانی ئیسلامی ئه‌و زانا‌و بانگخوازو كه‌سایه‌تی‌و حزبی ئیسلامییانه زۆرن كه ئه‌و فه‌توایه‌یان پشتگوێخستووه. شتێكیش جێگه‌ی مشت‌ومڕ بێت واتا به‌ڵگه‌ی قه‌تعیی نییه. به‌ڵگه‌كانی حه‌رامێتی ته‌نها ئیجتهادو قسه‌ی فڵان‌و فیسار زانا ده‌بینین ئه‌گینا فه‌تواكان ناتوانن ده‌قێكی قورئان یان فه‌رمووده له‌سه‌ر ئه‌وه بهێننه‌وه. گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ی فه‌توای حهرامێتییهكه ئایه‌تی: (ومن لم يحكم بما انزل الله فاولئك هم الكافرون-المائدة: 44)، هه‌روه‌ها ئه‌و ئایه‌تانه‌ی نزیك له‌وه‌ن. له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌شه‌وه ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی ده‌چێته په‌رله‌مان ده‌چێته ده‌زگایه‌ك كه ته‌شریعی دژ به شه‌ریعه‌تی ئیسلامی داده‌نێت. به‌ڵگه‌یه‌كی تریش ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان كاتێك ئه‌و جۆره ته‌شریعه داده‌نێت كوفر ده‌كات به ئایه‌ته‌كانی خوا‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئیسلامی به‌ر ئه‌و ئایه‌ته ده‌كه‌وێت كه خوا تیای نه‌هیی كردووه ئیماندار له‌گه‌ڵ كه‌سانێك دا‌نیشێت كوفر به ئایه‌ته‌كانی خوا بكهنو گاڵته‌یان پێ بكهنو ئیماندار پێویسته شوێنه‌كه به‌جێ بهێڵێت مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه باسه‌كه بگۆڕن: (وقد نزل عليكم في الكتاب أن إذا سمعتم آيات الله يكفر بها ويستهزأ بها فلا تقعدوا معهم حتى يخوضوا في حديث غيره إنكم إذا مثلهم- النساء: 140). به‌كارهێنانی ئه‌م ئایه‌تانه‌ش بازێكی گه‌وره‌یه‌و ئه‌و بازه فه‌توایه ده‌كاته فه‌توایه‌كی عه‌قڵی، واته به‌ڵگه‌ی عه‌قڵی به‌كارده‌هێنێت. فه‌تواكه حوكمی داوه كه ئیشی موسڵمان به‌جێهێشتنی مه‌جلیسی وایه‌و فه‌تواكه چاوی نوقاندووه له بنه‌مای ئه‌مر به چاكه‌و نه‌هی له خراپه، واته ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئیسلامی له‌و شوێنه بۆ گوێگرتن نییه به‌ڵكو بۆ رێگه‌گرتنه له یاسای دژی به ئیسلام كه ئه‌مه ده‌كاته نه‌هی له خراپه‌و ئه‌مه باشتره له به‌جێهێشتنی شوێنه‌كه. هه‌ر بۆیه قورتوبی له ته‌فسیر ئه‌و ئایه‌ته ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سێك له مهجلسێكی گوناهكاری بوو پێویسته ئینكاری ئه‌و گوناهه بكات‌و ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی شوێنه‌كه به‌جێبهێڵێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش ئیشی ئه‌ندام په‌رله‌مان ئیسلامی بێت یان غه‌یری ئیسلامی، له‌م وڵاتانه یان له رۆژئاوا: په‌رله‌مانتار رێگری ده‌كات له یاسایه‌ك كه به ڕاستی نازانێت، ئه‌گه‌ریش وه‌زعی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی تر بوو وه‌كو ناڕه‌زایی دانیشتنه‌كه به‌جێده‌هێڵێت. وه‌ك وتم به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌توایه عه‌قڵییه، دووریشه له واقع، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌ڵگه عه‌قڵییه پێچه‌وانه‌كه به‌هێزتره. ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مانێكی سه‌د كه‌سی ده كه‌س هه‌بن دژی ته‌شریعی دژ به ئیسلام قسه بكه‌ن باشتره له هه‌بوونی یه‌ك كه‌س. به‌ئه‌ندازه‌ی گهورهییو به‌هێزیی كوتله‌ی ئیسلامی كوتله‌كانی تر ئاماده ده‌بن سه‌ودایان له‌گه‌ڵ بكهنو نه‌یانكه‌نه دوژمنی خۆیان. زۆرێك له‌وانه‌ی فه‌توای حه‌رامێتیی چوونه په‌رله‌مان ده‌ده‌ن فه‌توای حه‌ڵاڵیی به‌شداریكردنی له ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن ده‌ده‌ن به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی یوسف پێغه‌مبه‌ر بوو به‌ڵام وه‌زیری پادشایه‌كی كافر بوو. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی دروست نییه چونكه مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئایین له په‌رله‌مان كه‌مترن له‌چاو ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندن. له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌ندامان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌نها به‌شێك له یاساكان ده‌كه‌ن كه ناڕێكن له‌گه‌ڵ ئیسلام‌و كاره‌كه‌ش بریتییه له دیراسه‌كردن‌و پاشان ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكان، به‌ڵام له ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندن كاره‌كان رۆژانهنو په‌یوه‌ندییان به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری سته‌مكاری گه‌وره‌تره بۆیه ئه‌گه‌ری گوناهباربوونیش گه‌وره‌تره. به‌ڵام به‌پاڵ گوناهكردن، ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن نه‌ك ته‌نها به‌پێی یاساكانی په‌رله‌مان كار ده‌كات به‌ڵكو بۆ خۆشی یاسای كاتی (یاخود فه‌رمانی كارگێڕی) ده‌رده‌كات، ته‌نانه‌ت زانراویشه یاسا كاتییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندنی یه‌كجار زۆرترن له یاساكانی په‌رله‌مان. دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌هلی دین له په‌رله‌مان واتای واڵاكردنی ده‌ستی ئه‌و په‌رله‌مانه بۆ ده‌ركردنی زۆرترین یاسای دژ به ئیسلام. سه‌باره‌ت به ئایه‌تی (ومن لم یحكم بما انزل الله فاولئك هم الكافرون) فه‌تواده‌رانی حه‌رامێتی به‌زۆری خۆیان به ئه‌هلی مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی ده‌زانن به‌ڵام هه‌ر خۆشیان خۆیان له هه‌ندێك ته‌فسیری سه‌له‌ف لاده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی ته‌عبیری (كفر دون كفر) واته كوفرێك له جۆری كوفر ناسراوه‌كه نییه كه مرۆڤ له ئیسلام ده‌رده‌كات. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌شم وه‌كو خۆی له ته‌فسیری ئیبنو كه‌سیر وه‌رگرتووه: وقال عبد الرزاق أيضا : أخبرنا معمر عن ابن طاوس عن أبيه قال : سئل ابن عباس عن قوله : ( ومن لم يحكم بما أنزل الله فأولئك هم الكافرون، قال : هي به كفر - قال ابن طاوس : وليس كمن كفر بالله وملائكته وكتبه ورسله . وقال الثوري عن ابن جريج عن عطاء أنه قال : كفر دون كفر ، وظلم دون ظلم ، وفسق دون فسق . رواه ابن جرير . وقال وكيع عن سفيان عن سعيد المكي عن طاوس : ( ومن لم يحكم بما أنزل الله فأولئك هم الكافرون ) قال : ليس بكفر ينقل عن الملة . وقال ابن أبي حاتم : حدثنا محمد بن عبد الله بن يزيد المقري حدثنا سفيان بن عيينة عن هشام بن حجير عن طاوس عن ابن عباس في قوله : (ومن لم يحكم بما أنزل الله فأولئك هم الكافرون ) قال : ليس بالكفر الذي يذهبون إليه . ورواه الحاكم في مستدركه ، عن حديث سفيان بن عيينة وقال : صحيح على شرط الشيخين ولم يخرجاه . ئه‌هلی فه‌توای كوفره‌كه له‌سه‌ر دڵیان گرانه ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ڕوونبكهنهوه چونكه نه‌ك ته‌نها حوكمكردن به غه‌یری قورئان ناخاته خانه‌ی ئه‌و كوفره‌ی كه مرۆڤ له ئیسلام ده‌رده‌كات، به‌ڵكو هه‌روه‌ها ده‌ریشیده‌خات فه‌تواكه‌یان كه حه‌رامكردنی چوونه ناو په‌رله‌مان (ئه‌گه‌رچیش بۆ رێگرییه له یاسای دژ به ئیسلام) چه‌ند پهڕگیڕه. نه‌وه‌كو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش تێپهڕێتو وا بزانرێت دانانی یاسای دژ به ئیسلام جائیزه ده‌ڵێم كه دیاره ریوایه‌ته‌كانی سه‌ره‌وه بۆ ئه‌و كه‌سه نییه ته‌شریعی دژ به ئیسلام داده‌نێت به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه كار به یاسای تر بكات، له‌لایه‌كی تر‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌قه‌كانی سه‌ره‌وه یاسای دژ به ئیسلامیش بگرێنه‌وه ئه‌و دهقو ته‌فسیرانه دیسانه‌وه قسه‌ی مرۆڤن، واته كه‌سێك نه‌ڵێت سه‌له‌ف ئه‌وه‌یان وتووه بۆیه یاسای دژ به ئیسلام مرۆڤ كافر ناكات چونكه ئه‌وه ته‌فسیره نه‌ك ده‌قی قورئان‌و به‌پاڵ ئه‌و ته‌فسیره‌ش ته‌فسیری به‌شێكی سه‌له‌ف هه‌یه كه باوه‌ڕنه‌هێنان به حوكمی خوا كوفره‌و باوه‌ڕهێنان پێی به‌ڵام ئیشنهكردن پێی موسڵمانه‌كه ده‌كاته زاڵم‌و فاسقه (ته‌فسیری ئیبنو كه‌سیر له‌هه‌مان شوێن). هه‌ڵبژاردنی ته‌فسیری یه‌كه‌م بۆ رێگه‌دان به ته‌شریعی دژ به ئیسلام دیسانه‌وه كارێكی ئینتقائییه. ئێمه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه له كاره‌كانی عومه‌ر كوڕی خه‌تتاب تێده‌گه‌ین. عومه‌ر چه‌ند ده‌قێكی قورئان ئیش پێنهكردو نه‌ك ته‌نها پێشی كافر نه‌بوو (به‌پێی ته‌فسیره پهڕگیڕهكه) یان فاسق نه‌بوو (به‌پێی ته‌فسیره ئههوهنترهكه) به‌ڵام ئیجتهادێكی كرد جێگه‌ی ستایش بوو. عومه‌ر كوڕی خه‌تتاب له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی موسڵمانان زه‌كاتی نه‌دایه تاقمی (المؤلفة قلوبهم) هه‌رچه‌نده به ده‌قی قورئان ئه‌وانه بۆیان هه‌یه زه‌كاتیان پێ بدرێت، كاره‌كه‌ی عومه‌ریش له‌به‌ر ئه‌وه بوو ئه‌و زه‌كاته به‌و كه‌سانه ده‌درا كاتێك ئیسلام لاواز بوو به‌ڵام كاتی عومه‌ر ئیسلام به‌هێز بوو و پێویستی به‌و كه‌سانه نه‌بوو. عومه‌ر هه‌روه‌ها زه‌وییه‌كانی عیراقی به‌سه‌ر جه‌نگاوه‌رانی فتوحات دابه‌ش نه‌كرد هه‌رچه‌نده به ده‌قی قورئان (به ناڕاسته‌وخۆ)و به سوننه‌ت چوار له‌سه‌ر پێنجی ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ڕیان به‌رده‌كه‌وت ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كان نه‌كه‌ونه ده‌ستی كهمایهتییهكو دوایی كه نه‌وه‌كانی تر هاتن هیچیان نه‌بێت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ش عومه‌ر زه‌وییه‌كانی هێشته‌وه له‌ده‌ستی خاوهنهكانیو باجی خسته سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌و ئه‌و باجه بووه موڵكی هه‌موو موسڵمانانی سه‌رده‌می خۆی‌و سه‌رده‌مه‌كانی دواتر. عومه‌ر به‌و فیقهـ و تێگه‌یشتنه‌ی خۆی زانی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌شریع بكات‌و مه‌به‌ستی ئایه‌ته‌كان چییه‌و له‌و مه‌به‌سته‌وه ته‌شریعێكی دامه‌زراند كه ئه‌مرۆ هه‌ر كه‌سێك بیكاته به‌رده‌باران ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و نه‌ترساو به‌م جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌قی قورئان كرد، كه‌چی فه‌توای وا ده‌بینین كه ته‌نانه‌ت قسه‌ی زانایانیشی كردۆته‌وه تهشریعو كاتێك باسی حوكمی شه‌رع ده‌كه‌ن ده‌بینین قسه‌ی مرۆڤیان هێناوه‌و ناویان ناو حوكمی شه‌رع. به‌كورتی فه‌توای حه‌رامیی به‌شداریكردن له پهرلهمانو ده‌نگدان بۆی پشت به ته‌فسیرو بۆچوونی هه‌ندێك مرۆڤه‌و ئه‌و بۆچوونه پشتی به‌ستووه به به‌ڵگه‌ی عه‌قڵی كه به‌ڵگه‌ی لاوازن‌و به‌ڵگه عه‌قڵییه پێچه‌وانه‌كانی به‌هێزترن. 08-05-2018 www.zagros.org/kurdish-articles-2018-05-08-211204 8943 جار بینراوه |