| |||||||||||||
| |||||||||||||
نه‌فره‌تی نه‌وت له كوردستان ئێرین بانكۆ ئه‌مه پۆخته‌یه‌كی راپۆرتێكه ده‌رباره‌ی نه‌وتی كوردستان كه بۆته نه‌هامه‌تی بۆ كورد. راپۆرته‌كه له‌وه درێژتره‌و ئه‌وه‌ی به‌پێویستم زانی كردمه كوردی. لینكی راپۆرته‌كه له خواره‌وه هه‌یه فازڵ قه‌ره‌داغی ------------- راپۆرتی ئێرین بانكۆ Erin Banco له سایتی GlobalPost Investigation ی سه‌ر به ڕادیۆی Public Radio International (PRI), بڵاوبۆته‌وه باسی نه‌وتی كوردستان ده‌كات. نووسه‌ری راپۆرته‌كه باسی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئه‌مه‌ریكییانه ده‌كات كه كاری بازرگانییان له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كرد وه‌ك ئه‌مانه: 1-جه‌ی گارنه‌ر كه سه‌ره‌تا بۆ عیراق هاتبوو و ده‌یانوت دۆستی كورده، زاڵمای خه‌لیل زاد باڵیۆزی كۆنتری ئه‌مه‌ریكا له عیراق كه دوایی بووه ئه‌ندامی بۆردی RAK Petroleum كه به‌شداری سه‌ره‌كیی كۆمپانیایه‌كی نه‌رویجیی نه‌وت DNO. 2-جه‌یمس جێفری باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كه ئێستا ڕاوێژكاری كۆمپانیای نه‌وتی ئێسكۆن مۆبیل كه وه‌كو گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ناوچه‌كه ته‌ماشا ده‌كرێت. 3-پیتر گالبرێت كه دیپلۆماتكارێكی ئه‌مه‌ریكییه‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانهو یارمه‌تیی كوردی دابوو له‌كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور سه‌باره‌ت به ڕاوێژكاری بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت بخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان‌و له هه‌مان كات كۆمپانیایه‌كی دامه‌زراند كه گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ DNO ئیمزا كرد. گالبریت له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی بۆستن گڵۆب [1] ئیعترافی كردبوو كه به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌بووه له نه‌وتی كوردستان له‌و كاته‌ی یارمه‌تیی عیراقی ده‌دا بۆ دهستوورهكهیو وتبووی ئه‌و بزنسه‌ی له كوردستان ده‌یكات ڕێكه له‌گه‌ڵ بۆچوونه سیاسییه‌كانی، ئه‌و كارانه‌ش قازانجیان هه‌بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان‌و پشه‌سازیی نه‌وت له كوردستان. به‌ڵام نووسه‌ره‌كه ده‌ڵێت خه‌ڵكی كوردستان هیچ قازانجێكیان له‌و نه‌وته نه‌كرد. 4-ریچارد پێڕڵ كه له كاتی جۆرج بوش ساڵی 2001- 2003 سه‌رۆكی لیژنه‌یه‌كی به‌رگری بوو و ساڵی 2008 گرێبه‌ستێكی تایبه‌ت به نه‌وت له كوردستان ئیمزا كرد له‌گه‌ڵ كۆمپانیای AK Group International ی توركی‌و بهشهریكایهتیی كۆمپانیای Endeavour International ی ئه‌مه‌ریكی. 5-ئه‌وه‌ش كه زۆرتر جێگه‌ی نیگه‌رانییه كاره‌كانی (رای هه‌نت)ـه كه بزنسمانێكی نه‌وتی تكساسییه و ساڵی 2007 به‌بێ ئاگاداری به‌غدا كاری له نه‌وتی كوردستان كرد‌و ساڵی 2008 ئه‌و پرۆژانه ئاشكرا بوون ئه‌ویش به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه ناوداره‌كانی هنری واكسمان Henry Waxman (سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی لیژنه‌ی چاودێری‌و چاكسازی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا). ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، وا به‌ته‌ما بوو نه‌وت بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردنی سیاسی‌و خۆشگوزه‌رانی ئابووری بێت به‌ڵام به‌پێی نووسه‌ره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر فه‌شه‌لی هێنا. زه‌ره‌ری كوردستان له نه‌وت به‌هۆی گه‌ندڵییه‌وه ده‌گاته چه‌ندین ملیار دۆلار. لوئه‌ی ئه‌لخه‌تیب، پسپۆڕی عیراقی له بواری نه‌وت ده‌ڵێت له ساڵی 2008 ـه‌وه كوردستان 40 تا 45 ملیار دۆلاری له نه‌وت فرۆشتن ده‌ستكه‌وتوو جگه له‌و بودجه‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆی ده‌هات. نووسه‌ر وه‌ڵامی (ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ كوێ چوو؟) به‌وه ده‌داته‌وه كه بۆ بهرپرسانو بۆ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كوردستان حوكم ده‌كه‌ن چوو. نووسه‌ر ده‌ڵێت كه له كوردستان بنه‌ماڵه هه‌موو شتێكه، دوو بنه‌ماڵه‌ش هه‌ن: ئه‌وه‌ی بارزانی‌و ئه‌وه‌ی تاڵهبانیو هه‌موو بڕیارێكو پرۆژه‌یه‌ك به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌وه‌ی چه‌ند سوود به گه‌وره‌بوونی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه ده‌گه‌یه‌نێت. دوو بنه‌ماڵه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای گه‌وره‌ی ناوخۆییان هه‌یه‌و په‌یوه‌ندیی به‌هێزیان هه‌یه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داره به‌هێزه‌كان‌و بزنسهكانی ئهمهریكاو به‌ریتانیا. بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ناسنامه‌یان له به‌ریتانیا هه‌یه، بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش موڵكیان له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هه‌یه. مه‌سروور بارزانی كوڕی مه‌سعوود بارزانی خانوویه‌كی هه‌یه له شاری مكلین McLean له ویلایه‌تی ڤیرجینیاVirginia كه بایی چه‌ندین ملیۆن دۆلاره. دوو بنه‌ماڵه‌كه و دوو حزبه‌كه‌یان كێبڕكێی یه‌كتر ده‌كه‌ن له بزنس‌و ئه‌م كێبڕكێیه كه‌رتی وزه ده‌گرێته‌وه. له كوردستان شتێكی زانراوه كه هه‌ر سه‌فقه‌یه‌كی نه‌وت به‌جۆرێك ده‌كرێت كه له قازانجی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه بێت. نووسه‌ر باسی ئاشتی هه‌ورامی ده‌كات كه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ساڵی 2006 هێنابوویان. هه‌ورامی له كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی هه‌روه‌ها كۆمپانیایه‌كی كه‌نداو كاری ده‌كرد. هه‌ر خۆشی ئاگای له‌هه‌موو شته‌كانه‌و جاری وا بوو خۆی به‌ته‌نیا دانوستانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان دهكردو به‌پێی ئه‌لخه‌تیب وه‌زاره‌ت ئاگای له وه‌زعی نهوتو غاز نییه. راپۆرته‌كه باسی شیرینیی نه‌وت ده‌كات كه ڕاسته‌كه‌ی بهرتیلنو دراون به حكومه‌ت به‌ڵام ده‌چنه سه‌ر حسابی‌ی بانكیی كه‌سایه‌تییه‌كانی دوو بنه‌ماڵه‌كه له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و حكومه‌ت بۆ خه‌ڵك باسیان ناكات. نموونه‌ی كۆمپانیای Western Zagros Limited ده‌هێنێته‌وه كه له كه‌نه‌دایه‌و په‌نجا ملیۆن دۆلار شیرینیی داوه به حكومه‌ت. به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌ش سایمون هارتفیڵد Simon Hatfield له‌و شایه‌تییه‌ی دابووی له دادگای صوڵح له له‌نده‌ن وتبووی كه له‌و ناوچانه كه‌س یارمه‌تیی به‌بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش ناكات. راپۆرته‌كه باسی ئێمهیڵێكی نێوان ئاشتی ههورامیو كۆمپانیای Mearsk ی نهوتو غاز له ئێمارات ده‌كات كه باسی ناردنی 12 سه‌یاره‌ی درع بۆ وه‌زاره‌ت ده‌كات. ئه‌و سه‌یارانه پێش ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه له‌سه‌ر داوای خۆی‌و نێچیرڤان بارزانی هاتبوون. به‌ڵام ئه‌م به‌رتیلانه ته‌نها یه‌ك رێگه‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون. رێگه‌ی تر كه هه‌ورامی به‌كاریهێناون وه‌ك به‌كارهێنانی زانیارییه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی سه‌همه‌كانیان دهفرۆشنو ئه‌وانه‌ی كاریان باش ناڕوات‌و ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی به‌رهه‌میان باشه‌و ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌میان خراپه، هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی سهفقهكانی خۆی به‌كارده‌هێنێت. به‌پێی ئه‌و ئیمه‌یڵانه‌ی ده‌ستی سایته‌كه كه‌وتوون هه‌ورامی سه‌همی كڕیبوو له هه‌ردوو بانكی HSBC و JP Morgan . ئه‌ویش به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگایه‌كی حكومیی ئه‌مه‌ریكی Securities and Exchange Commission (SEC) كه داویه‌تی به سایته‌كه. هه‌وارمی هه‌مان شتی كردووه كاتێك زانیبووی كه كۆمپانیایه‌كی نه‌وت خه‌ریكه ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی تری گه‌وره‌ی نه‌وت له كوردستان. ساڵی 2008 ده‌زگای تهنزیمیی بۆرسه‌ی پشك له به‌ریتانیا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ل ئاشتی هه‌ورامی كردبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازرگانیی كردبوو به سه‌همه‌كانی Heritage Oil دوای ئه‌وه‌ی هه‌ورامی وه‌ك خه‌ڵاتێك گریبَهستێكی به‌و كۆمپانیایه دابوو. هه‌ورامی وتبووی كه پاره‌كه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمه به‌ڵام به‌پێی SEC چه‌ندین ملیۆن دۆلار دیارنه‌مابوون. بۆرسه‌ی نه‌رویجی ساڵی 2008 لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای DNO كردبوو ده‌رباره‌ی فرۆشتنی پشك بایی 30 ملیۆن دۆلار بۆ مهعمیلێكی نه‌ناسراو له‌كاتێك كه پشكه‌كان بایی 43 ملیۆن دۆلارن، دواییش ده‌ركه‌وت مهعمیلهكه كۆمپانیای توركیی Genel Energy بوو و ده‌ركه‌وت ئاشتی هه‌ورامی كه‌وتبووه به‌ین بۆ ئه‌و سه‌فقه‌یه. به‌هۆی ئه‌وه‌وه كاره‌كانی كۆمپانیا نه‌رویجییه‌كه له كوردستان وه‌ستێنران به‌ڵام ئاشتی هه‌ورامی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سزا نه‌درا. نووسه‌ر باسی گه‌وره‌بوونی جیاوازییه‌كان دهكاتو كه چۆن له باكووری هه‌لێر باڵه‌خانه‌ی به‌رز و زۆر هه‌ن و ده‌ڕواننه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو زبڵ به‌دوای شت ده‌گه‌ڕێن، هه‌روه‌ها ئوتێلی دیوان هه‌یه كه شه‌وی به 300 دۆلاره‌و بزنسمانه‌كانی لێیه به‌ڵام له‌پشته‌وه كامپی ئاواره یه‌زیدییه‌كانی لێیه كه 30 خێزانی له‌خۆ گرتووه‌و ده‌ڵێن به‌شی خۆیان خواردنیان نییه. نووسه‌ر به‌راوردی له‌نێوان كوردستان‌و نایجیریا ده‌كات كه ده‌یه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له جیهان و له حه‌فتاكان یه‌كێك بوو له ده‌وڵه‌مه‌ندترین په‌نجا وڵاتی جیهان به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ناشه‌فافیه‌تی داهاتی نه‌وته‌وه بۆته یه‌كێك له 25 هه‌ژارترین وڵات. ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروستبوونی ههژاریو یاخیبوون‌و ده‌رفه‌تیشی دا به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان پێگه بۆ خۆیان دروست بكه‌ن له وڵاته‌كه. به‌ڵام له كوردستان پیشه‌سازیی نه‌وت له داڕووخانه. هه‌ندێك بیر وشك ده‌بن وه‌ك چۆن ساڵی 2015 كۆمپانیای عه‌فرین وتی عه‌مباری نه‌وتی (به‌رده ڕه‌ش) وشك بوو. كۆمپانیایه‌كی ئایرلهندیو یه‌كێكی ئه‌مه‌ریكی پاشهكشیان كرد له گرێبه‌ستی نه‌وتی (دینارته). شیڤرۆن له (رۆڤی) پاشه‌كشه‌ی كرد بێئه‌وه‌ی پشكنینه‌كانی خۆی ته‌واو بكات. به‌رپرسی گه‌وره‌ی هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایانه وتیان كه پاشهكشیان كردووه چونكه وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان گرێبه‌سته‌كانی وا داناوه كه ناچاریان بكات بڕۆن. ئه‌و شوێنانه‌ش دوایی درانه ئه‌و كۆمپانیایانه كه به‌رگه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌گرن به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌مانه‌ش كێشه‌یان هه‌یه له مه‌سره‌فكردنی كاره‌كانیان له كوردستان. راپۆرته‌كه باسی بردنه‌وه‌ی 2 ملیار دۆلاریش له حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه له‌لایه‌ن دانا غازه‌وه ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پاره‌ی موسته‌حه‌قی كۆمپانیاكه‌ی نه‌داوه. [1] دیمانه‌كه‌ی بۆستن گڵۆب له‌گه‌ڵ گالبرێت: http://archive.boston.com/news/nation/articles/2009/10/15/former_diplomat_denies_iraqi_oil_dealings_influenced_views/ لینكی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئێرن بانكۆ: https://gpinvestigations.pri.org/the-curse-of-oil-in-iraqi-kurdistan-1c9a9a18efd1# وێنه‌كان: پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركووك/ Jake Naughton/GlobalPost Investigations بارزانی-تاڵه‌بانی/ رۆیته‌رز بارزانی-كۆندۆلیزا رایس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاتی بوش/ رۆیته‌رز بارزانی-دۆناڵد رامسفیڵد، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا كاتی بوش/ رۆیته‌رز ئوتێلی دیوان/ Jake Naughton/GlobalPost Investigations منداڵان له داره‌تووی نزیك هه‌ولێر/ Jake Naughton/GlobalPost Investigations
20-01-2017 www.zagros.org/kurdish-articles-2017-01-20-114041 14263 جار بینراوه |