| |||||
| |||||
نه‌وشیروان مسته‌فا: 70% ی داهات بۆ حزبه‌كانه فازڵ قەرەداغی ئه‌و ده‌فته‌ره‌م بۆ نادۆزرێته‌وه كه ئه‌و یادداشته‌م تیا نووسی. باسه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی نهوهدكان كه نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ده‌ره‌وه هاته‌وه‌و ته‌له‌فزیۆنی یه‌كێتی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سازدا. سێ كه‌س بوون. یه‌كێكیان باست بوو و ئه‌وه‌ی تر بێژه‌رێك به‌شێوه له‌و ده‌چوو ناویم بیرنایهتو سێیه‌میان ئافره‌تێك بوو. له‌و دیمانه‌یه نه‌وشیروان مسته‌فا وتی 70%ی داهاتی كوردستان بۆ حزبه‌كان ده‌چێت. ئاشكرایه مه‌به‌ستی له پارتی‌و یه‌كێتی بوو چونكه ئه‌و نه‌سریه‌یه كه حزبه‌كانی تر وه‌ریانده‌گرت شتێكی كه‌م بوو له‌چاو سه‌رجه‌م داهاته‌كه. به‌قیاس له‌سه‌ر ئه‌و كاته‌ش دیاره پارتی‌و یه‌كێتی هه‌مان رێژه‌ی بۆ خۆیان له داهات لاده‌ده‌ن. قسه‌یه‌كی تر كه جێگه‌ی سه‌رنج بوو و نیشانه‌ی ئه‌وه بوو نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سێكی واقیعی‌و راستگۆ بوو وه‌ڵامی تێبینییه‌ك بوو كه یه‌كێك له بێژه‌ره‌كان وتبووی كه شه‌ڕی ئه‌وان (یه‌كێتی)و پارتی له‌به‌ر بیروباوه‌ڕو ئایدیۆلۆجیایه. دیاربوو بێژه‌ره‌كه له‌ژێر كاریگه‌ریی پڕوپاگنده‌ی ناو یه‌كێتی بوو كه ئه‌ندامانی وا تێگه‌یاندبوو شه‌ڕه‌كه‌یان شه‌ڕێكی بنه‌ما فیكرییه‌كانه. هه‌روه‌ها دیاربوو به‌شێكی ئه‌و پڕوپاگنده‌یه مه‌لا به‌ختیاری له‌پشته‌وه بوو چونكه ئه‌و زۆر باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد. بێگومان هه‌مان پڕوپاگنده له‌ناو پارتی هه‌بوو كه شه‌ڕی ئه‌وان له‌دژی یه‌كێتی شه‌ڕی كوردایه‌تییه له‌دژی خائینه كۆنه‌كانی شه‌ستوشه‌ش. وه‌ڵامی نه‌وشیروان بۆ قسه‌ی بێژه‌ره‌كه ئه‌مه بوو: نه‌خێر شه‌ڕی ئێمه‌و پارتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته. به‌ڵام ئه‌مه دژ به نه‌گۆڕه فیكرییه‌كانی ناو یه‌كێتی بوو، بۆیه بێژه‌ره‌كه قسه‌كه‌ی دووباره‌كرده‌وه كه شه‌ڕه‌كه‌یان له‌دژی پارتی شه‌ڕی مه‌بده‌ئه. وه‌ڵامی نه‌وشیروانیش هه‌مان وه‌ڵام بوو كه شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته. تا دهفتهرهكهش نه‌دۆزمه‌وه نازانم بێژه‌ره‌كه دوو جار سێ جار قسه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باش بیرم ماوه ئه‌وه‌یه له‌دوایه‌مین جار نه‌وشیروان له بێژه‌ره‌كه ئیزعاج بوو و به بێتاقه‌تییه‌وه وتی: كاكه تۆ چی ده‌ڵێیت؟ پێت ده‌ڵێم شه‌ڕه‌كه‌مان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته.
19-05-2019 www.zagros.org/kurdish-articles-2019-05-19-213648 8432 جار بینراوه |