به‌شێكی پرۆژه‌ی كتێبێك به‌ناوی كاتیی (ئازادكردنی مرۆڤی موسڵمان)
ده‌توانین ئه‌مه ناو بنێین (پرۆژه‌یه‌كی فیكری)، پرۆژه‌یه‌ك بۆ ناسینی بواری هه‌ر یه‌كێك له (عه‌قیده)و (فیكر) بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌تی عه‌قیده‌و باوه‌ڕو دین له فیكر‌و ئیجتهادی به‌شه‌ری بسه‌نینه‌وه، ئه‌و فیكر‌و ئیجتهاده كه ده‌مامكی (عه‌قیده)ی له‌خۆی نابوو و خۆی وه‌كو ئاین‌و ئیمان پیشان دابوو و ببووه هۆیه‌كی سه‌ره‌كی (تا ئێستاش هۆیه‌كه) بۆ ناكۆكییه‌كی گه‌وره‌ی نێوان موسڵمانان، ناكۆكییه‌ك گه‌یشته ڕادده‌ی تهبدیعكردنو تهكفیركردنو شه‌ڕی مه‌زهه‌بی.
ئه‌م بابه‌ته كورته‌یه‌كی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه كه بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر بهعهقیدهكردنی فیكر په‌روه‌رده بوو جێگه‌ی قبووڵیان نییه.
راستكردنه‌وه‌ی هه‌وڵێكی پێچهوانهكراو
ئه‌وه‌ی تا ئێستا باوه‌و زۆرتر باس ده‌كرێت ئازادكردنی فیكره له باوه‌ڕ یان له ئاین بهگشتیو ئه‌و كه‌سانه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه حه‌زیان به ڕزگاربوونه له هه‌یمه‌نه‌تی ئاین به‌سه‌ر فیكر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌خه‌ینه ڕوو جۆرێكی پێچه‌وانه‌ی ڕزگاركردنه: ڕزگاركردنی باوه‌ڕه له هه‌یمه‌نه‌تی فیكر كه خۆی وه‌كو فیكر پیشان نادات به‌ڵكو وه‌كو ئاین، به‌شێوه‌یه‌كی ڕوونتریش: ڕزگاركردنی ئاین‌و عه‌قیده‌و باوه‌ڕ له بۆچوونه به‌شه‌رییه‌كان، یاخود فیكر، كه تێكه‌ڵیان بوون. ته‌رحێكی له‌م جۆره ئه‌گه‌ر له‌ناومان بڵاوبێته‌وه ڕێگه‌یه‌كی گرنگ ده‌بێت بۆ كه‌م تا زۆر ڕزگاربوون له دهمارگیریو ناكۆكیی مهزههبیو داخستنی ده‌رگای زۆری تهبدیعو ته‌كفیر ده‌بێت كه له‌كۆتاییه‌كانی سه‌رده‌می خیلافه‌ی ڕاشیدهوه ئوممه‌ت پێی گیرۆده بووه.
ئه‌و كاته‌ی فیكر تێكه‌ڵ به باوه‌ڕ بوو
باوه‌ڕو عه‌قیده چاره‌نووسی مرۆڤ له ئاخیره‌ت ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی واش به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌سئوولانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه. ئه‌و مامه‌ڵه‌یه بریتی بووه له پڕكردنی باوه‌ڕو عه‌قیده به چه‌ند باوه‌ڕێك كه به‌شێك نین لێیانو زانینی ئه‌و باوه‌ڕه زیادكراوانه به به‌شێك له‌و باوه‌ڕه‌و له‌و عه‌قیده‌یه له‌كاتێك ئه‌وانه تهفسیركردننو فیكری مرۆڤن كه سیفه‌تی (ئیلزام)یان نییه، واته مرۆڤ ناچار نییه باوه‌ڕیان پێ بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمان یان باوه‌ڕدار بێت.
زاراوه‌ی عه‌قیده زاراوه‌یه‌كی نوێیه‌و له قورئان نییه. قورئان باسی ئیمان ده‌كات، ئه‌و ئیمانه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ی له قورئان ڕوون كراوه‌ته‌وه‌و جێگه‌ی ناكۆكی نییه بریتییه له باوه‌ڕهێنانی به خودا‌و مهلائیكهتو پێغهمبهرانو كتێبه‌كان‌و رۆژی دوایی. له‌وه‌ش به‌دواوه هه‌ر باوه‌ڕێك یان كردارێك په‌یوه‌ست كرابێت به باوه‌ڕه‌وه جێگه‌ی ناكۆكییه له‌ڕووی تهفسیركردنییهوه.
كاره‌ساته‌كه‌ش ئه‌و كاته ڕووی دا كه ورده‌كاریی تر بۆ باوه‌ڕ زیادكرا، ئه‌و وردهكارییهش تێگه‌یشتنی به‌شه‌ری بوو، بۆ نموونه تهفسیرێكی دیاریكراو بۆ ئایه‌تێك، تهصحیحو تهزعیفكردنی فه‌رمووده‌یه‌ك، وه‌رگرتنی فهرموودهیهكو وه‌لانانی فه‌رمووده‌یه‌كی تر، یان هه‌وڵدان بۆ رێكخستنی له‌نێوان فه‌رمووده ناكۆكه‌كان... تاد. ئه‌م تێگه‌یشتنه بهشهرییهش كرایه عه‌قیده‌یه‌ك له‌ڕێگه‌یه‌وه كه‌سی موخالیف به‌لای كه‌مه‌وه ته‌بدیع بكرێت، ئه‌گه‌ر بیدعه‌كه‌ی به سووك یان قورس بزانرێت، به‌لای زۆریشه‌وه ته‌كفیر بكرێت تا ده‌گاته حه‌ڵاڵكردنی خوێن‌و ماڵی ئه‌و كه‌سه.
ئه‌مه‌ی به‌سه‌ر ئیسلام هات پێشتر به‌سه‌ر ئاینی مه‌سیحی هاتبوو، واته پڕكردنی ئیمانی مه‌سیحیی ساده به ورده‌كاریی زۆر‌و بیروبۆچوونی لاهووتیی ئاڵۆز‌و تهكفیرو ته‌بدیعی تاقمه‌كان بۆ یه‌كتر. سه‌ره‌تا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌هێزی ئیسلام ئه‌وه بوو ئاینێكی ساده بوو له‌ڕووی ئیمانه‌وه، ئاینێكی دوور بوو له ئاڵۆزی‌و سه‌فسه‌ته، ئه‌مه‌ش وایكرد زیاتر جێگه‌ی قبووڵ بێت له‌چاو ئاینی مه‌سیحیی ئاڵۆزكراو، به‌ڵام لاهووتی ئیسلام یان عیلمی كه‌لام‌و پڕكردنی ئیمانه ساده‌كه به ئاڵۆزیی فیكر‌و بۆچوون ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئیسلامی لاواز كرد.
ناوه‌ندگیری له‌نێوان خودا‌و مرۆڤ
عه‌لمانییه‌كان له‌میانه‌ی ڕه‌خنه له رێكخراوه ئیسلامییه‌كان‌و زانایانی ئاینی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن كه ئه‌مانه خۆیان ده‌كه‌نه ناوه‌ندگیر (وه‌سیت) له‌نێوان خودا‌و مرۆڤ. ڕه‌خنه‌كه بۆ خۆی دروست به‌ڵام ئه‌وه‌ی نادروسته گشتگیركردنی ئه‌و وه‌سفه‌یه به جۆرێك هه‌ر كار‌و چالاكییهكو ته‌نانه‌ت ئامۆژگاریش كراوه‌ته ناوه‌ندگیری. ههروههاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی زۆرێك له‌و عه‌لمانییانه ته‌نها ململانه‌ی سیاسی‌و فیكرییه ناتوانن له مه‌سه‌له‌ی ناوه‌ندگیری تێگه‌یشتنه دروسته‌كه بپێكن.
شیكردنه‌وه‌ی خۆمان بۆ ئه‌و ناوه‌ندگیرییه (هه‌ڵبه‌ت ته‌نها له بواری عه‌قیده) ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی باس له عه‌قیده ده‌كه‌ن به‌زۆری كه‌سانێكن به عه‌قڵی خۆیان له ده‌قه‌كان تێده‌گه‌ن به‌ڵام ئه‌و تێگه‌یشتنه به عه‌قیده‌ی دروست وه‌سف ده‌كه‌ن. بیركردنه‌وه‌یه‌كیش له‌و جۆره ده‌یانكاته ناوه‌ندگیر له‌نێوان خودا‌و مرۆڤ به‌و پێیه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌وان له ده‌قه‌كان، یان تهصحیحو ته‌زعیف ئه‌وان بۆ فه‌رمووده‌كان، باوه‌ڕی ته‌واو به خودا دیاری ده‌كات، ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پێویسته موسڵمان پابه‌ندی بێت. نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی (علو)و (استوا ْْ)، واته خودا له‌سه‌رووی ئاسمانهكانهو له‌سه‌رووی دروستكراوه‌كانی خۆی هه‌یه‌و له‌سه‌ر عه‌رشی خۆیه‌تی كه ئه‌مه عه‌قیده‌ی سه‌له‌فییه‌كانه به‌ڵام نه‌یاره‌كانیان، وه‌ك بۆ نموونه موعته‌زیله، ئه‌مه ده‌كه‌نه به‌ڵگه كه سه‌له‌فییه‌كان ته‌شبیهی خودا به دروستكراوه‌كانی خۆی ده‌كه‌ن. كتێبه‌كانی عه‌قیده‌ش پڕن له‌م جۆره فیكره كه ناوی نراوه عه‌قیده‌و پڕن له هێرشی تاقمه‌كان له‌سه‌ر یه‌كتر به‌هۆی ئه‌و عه‌قیده‌یه‌وه له‌كاتێك ئه‌مه تێگه‌یشتنی مرۆڤه‌كانه له ده‌قه‌كان‌و ئه‌و تێگه‌یشتنه (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه نه‌ك ده‌قی خوداییه) مرۆڤ ناگه‌یه‌نێته ئه‌و پله‌یه‌ی ببێته ئه‌و ناوه‌ندگیره. هیچ فیكر‌و ئیجتهادێكیش ناتوانێت ئه‌و ناوه‌ندگیرییه بكات، ته‌نانه‌ت (به بۆچوونی خۆمان) خودی پێغه‌مبه‌ریش -صلی الله علیه وسلم- ئه‌و ناوه‌ندگیره نه‌بووه به‌ڵكو ئه‌و ته‌نها گه‌یه‌نه‌ری په‌یامه‌كه بوو و نه‌یده‌توانی بۆ خۆی شتێك له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌وه بڵێت بێئه‌وه‌ی خودا پێی وتبێت.
نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر فیكری تێكه‌ڵ به عه‌قیده
به‌پاڵ نموونه‌كه‌ی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی بۆ عه‌قیده زیادكراونو كراونه‌ته به‌شێك لێی، نموونه‌ی قه‌ده‌ر دوورودرێژتر له‌وه وه‌رده‌گرین. قورئان باسی باوه‌ڕهێنان به قه‌ده‌ر وه‌ك پایه‌یه‌كی باوه‌ڕ ناكات، به‌ڵام فه‌رمووده باسی ده‌كات، ئه‌ویش فه‌رمووده‌یه‌كه به صه‌حیح ناوبراوه‌و به فه‌رمووده‌ی جبریل ناسراوه، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌و هه‌مان ئه‌و به‌سه‌رهاته كه په‌یوه‌سته به فه‌رمووده‌كه (هاتنی جبریل به‌شێوه‌ی مرۆڤێك بۆ لای پێغه‌مبه‌ر له‌و كاته‌ی له‌ناو خه‌ڵكه‌كه دانیشتبوو و پرسیاركردنی ده‌رباره‌ی ئیمان‌و ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك فێری دینه‌كه‌یان بكات) به دوو شێوه‌ی سه‌ره‌كی هاتووه كه یه‌كێكیان باوه‌ڕهێنان به قه‌ده‌ر وه‌ك پایه‌یه‌كی ئیمان باس دهكاتو شێوه‌كه‌ی تر باسی ناكات. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و باسه‌ی قه‌ده‌ر، ئیتر قه‌ده‌رێكی باش بێت یان خراپ، لای بوخاری نییه، كه مه‌نهه‌جه‌كه‌ی له وه‌رگرتنی سه‌نه‌د توندتره، به‌ڵكو لای موسلم هه‌یه هه‌رچه‌نده وه‌ك وتمان به‌سه‌رهاته‌كه یه‌ك به‌سه‌رهاته (له‌گه‌ڵ كه‌مێك جیاوازی). ئه‌و به‌شه‌ی فه‌رمووده‌كه لای بوخاری به‌م جۆره‌یه:
فأتاه جبريل ، فقال: ما الإيمان؟ قال: الإيمان أن تؤمن بالله وملائكته وبلقائه ورسله وتؤمن بالبعث (صحيح البخاري، كتاب الايمان، ح 50). له ڕوایهتێكی تریش: أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله ولقائه وتؤمن بالبعث الآخر (صحيح البخاري، كتاب تفسير القرا‌ن، سورة لقمان، ح 4777).
لای موسلم له‌كۆی دوو گێڕانه‌وه دوانیان زیاده‌ی قه‌ده‌ریان هه‌یه:
وتؤمن بالقدر خيره وشرّه (صحیح مسلم، كتاب الایمان، 8 ئه‌م روایهتهش له‌گه‌ڵ چیرۆكی پرسیاركردنی دوو كه‌س له عه‌بدوڵڵا كوڕی عومه‌ر سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی ده‌ڵێن قه‌ده‌ر نییه). وتؤمنَ بالقدر كله (كتاب الایمان، 10)، فه‌رمووده‌یه‌كی تریش (كتاب الایمان، 9) باسی قه‌ده‌ری نه‌كردووه.
سه‌رباری ئه‌و گومانه‌ش كه ئه‌و زیاده‌یه دروستی ده‌كات كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده دێن، كه هه‌موویان جێگه‌ی گومانن، بۆ ته‌ئكیدكردن له‌سه‌ر قه‌ده‌رو باوه‌ڕهێنان پێی‌و به‌كۆی ئه‌وان قه‌ده‌ر، كه جێگه‌ی ناكۆكی بووه له‌نێوان موسڵمانان، بۆ عه‌قیده زیاد ده‌كرێت.
ئه‌و ده‌قانه‌ش كه گوایه فه‌رمووده‌ن ئاشكرا دیارن له بارودۆخێكی تایبه‌ت هه‌ڵبه‌ستراون، ئه‌ویش بارودۆخی ناكۆكیی فیكریی موسڵمانان، یه‌ك له‌وانه ناكۆكیی نێوان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قه‌ده‌ر هه‌بوو و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه ئه‌وه‌نده‌ی فه‌رمووده له‌دژی قه‌ده‌رییه‌كان (ئه‌وانه‌ی بڕوایان به قه‌ده‌ر نییه) هه‌ڵبه‌ستراون ئه‌وه‌نده له دژی جهبرییهكان (ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان وایه مرۆڤ هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی نییه) دانه‌نراون، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده بزانم هیچ فه‌رمووده‌یه‌ك له‌دژیان ههڵنهبهستراوه هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌یان له قهدهرییهت گرتووه ڕه‌خنه‌یان له جهبرییهتیش گرتووه. له ئه‌نجامی ئه‌و ململانه فیكرییه، كه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكاری سیاسی، سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌ی دژ به مێژوو و واقع‌و عهقڵو مه‌نتق هه‌ڵبه‌سترێن وه‌ك ئه‌و ده‌قه‌ی گوایه فه‌رمووده‌یه كه قه‌ده‌رییه‌كان به مه‌جووسی ئوممه‌تی ئیسلام ناو ده‌بات ((القدرية مجوس هذه الأمة إن مرضوا فلا تعودوهم وإن ماتوا فلا تشهدوهم)) . ئه‌گه‌رچیش كه‌سانێك لاوازیان كردووه، به‌ڵام هه‌یشه [2]، وه‌ك ئه‌لبانی ئه‌و فه‌رمووده‌یه به‌هۆی رێگه‌كانی ترییه‌وه به (حه‌سه‌ن)ی داناوه، واته پله‌یه‌ك خوار صهحیحو پله‌یه‌ك سه‌روو لاواز[3]. به‌ڵام ده‌ق (مه‌تن)ی فه‌رمووده‌كه ئاشكرایه كه نه‌ك ته‌نها لاوازه به‌ڵكو هه‌ڵبه‌ستراویشه چونكه زاراوه‌ی قه‌ده‌ری یان قه‌ده‌رییه‌كان له سه‌رده‌مه‌كانی دواتر په‌یدا بوو كه‌چی ده‌بینین فه‌رمووده‌كه ئه‌و زاراوه‌یه به‌كارده‌هێنێت كه كه‌س له سه‌رده‌می خۆی به‌كاری نه‌هێناوه به‌ڵكو داتاشینی سه‌رده‌مه‌كانی دواتر هه‌ر وه‌كو زاراوه‌كانی تر: (الجبریة)، (السبئیة)، (المرجئة)...تاد.
هه‌ر له‌م ڕووه‌شه‌وه ده‌قی تر هه‌یه گوایه فه‌رمووده‌یه ناوی مورجهئهشی هێناوه: ((ما بعث الله تعالى نبيا قط إلا في أمته قدرية ومرجية ان الله لعن القدرية والمرجية على لسان سبعين نبيا - ته‌به‌ڕانی و غه‌یری ئه‌و گێڕاویانه‌ته‌وه‌و ئه‌لبانی ده‌ڵێت سه‌نه‌ده‌كه‌ی لاوازه)).[4]
ئێمه‌ش بۆمان هه‌یه بپرسین: ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رموودانه تاقمه‌كان (كه دواتر په‌یدا بوون) به‌ناوی خۆیان ناو ده‌به‌ن ئه‌ی بۆچی فه‌رمووده ناوی تاقمهكانو بۆچوونه‌كانی تری نه‌كردووه كه له سه‌رده‌مه نوێكان هاتوون وه‌ك (العلمانیة)و (اللبرالیة)و (الاشتراكیة)، یان تایفه‌كانی جیهانی ئیسلامی (الاسماعیلیة) (البهائیة)و (القادیانیة) تا كۆتایی جۆره‌كان‌و سه‌رده‌مه‌كانیان؟ بێگومان ناوی ئه‌وانه نه‌هاتووه چونكه سه‌رده‌می هه‌ڵبه‌ستنی فه‌رمووده تێپه‌ڕیوه‌و له‌و سه‌رده‌مه ئه‌و تایفانه نه‌بوون بۆیه بۆ نموونه كه‌س ناتوانێت فه‌رمووده‌ی (القادیانیة یان اللبرالیة شرار هذه الامة) هه‌ڵبه‌ستێت. كۆی ئه‌و فه‌رمووده لاوازانه‌ش كه دژ به قهدهرییهته بۆمان ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌و ده‌قانه له‌میانه‌ی ململانه‌ی تاقمه‌كان هه‌ڵبه‌ستراون. به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وه‌ی كه ململانه‌ی فیكری‌و مهزههبیو سیاسی هۆكاری یه‌كه‌می هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌و جۆره فه‌رموودانه‌یه ئه‌وه‌یه كه سزای ئاخیره‌ت بۆ تاقمه نه‌یاره‌كان دانراوه وه‌ك ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ده‌ڵێت: كه رۆژی قیامه‌ت هاته‌پێش كه‌سێك هاوار ده‌كات: با نه‌یاره‌كانی خودا (یاخود دوژمنانی خودا) هه‌ڵسن ئه‌وانیش قهدهرییهكانن (له -كتاب السنة-ی ابو بكر عمرو بن أبی عاصم هاتووه، ئه‌لبانیش ده‌ڵێت سه‌نه‌ده‌كه‌ی لاوازه).[5]
عه‌قیده وه‌ك رێگه‌یه‌كی كورتی زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌یاران
له‌به‌ر ئه‌وه ئاسایی بوو كه‌سانێك فه‌رمووده ههڵبهستنو دوایی هی تریش هه‌ڵبه‌ستن بۆ حه‌ڵاڵكردنی خوێنه‌كه‌یان، وه‌ك چۆن گێڕانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه كه گوایه عومه‌ر كوڕی عبدالعزیز سه‌باره‌ت به قه‌ده‌رییه‌كان وتوویه‌تی كه ته‌وبه‌یان پێ بكرێت‌و ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان نه‌كرد بكوژرێن، كه ئه‌مه هه‌مان قسه‌ی ئیمام مالكه. ئه‌لبانیش ده‌ڵێت سه‌نه‌ده‌كه‌ی صه‌حیحه به‌ڵام (مقطوع)ـه [6]، واته گێڕانه‌وه‌كه فه‌رمووده نییه به‌ڵكو قسه‌ی عومه‌رو مالكه. ئه‌وه‌ش به‌مه‌رجێك غه‌یلانی دیمه‌شقی قه‌ده‌ری بوو و فه‌رمانبه‌رێكی عومه‌ر كوڕی عه‌بدولعه‌زیز بوو و فرۆشتنی موڵكه‌كانی به‌نو ئوممهیهی پێ سپێراردبوو. ئه‌و باوه‌ڕه‌ی غهیلانیش به قه‌ده‌ریه‌ت كرایه بیانوو بۆ كوشتنی غهیلانیش له‌دوای مردنی عومه‌ر، به‌ڵام وه‌ك باسكراوه هۆكاره‌كه‌ی سیاسی بوو ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و كاره‌ی كردبوویو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی فرۆشتنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه هاواری ده‌كرد: وه‌رن بۆ كه‌لوپه‌لی سته‌مكاران. دیاره ئه‌م نارێكییه (واته عومه‌ر كه خه‌لیفه‌یه‌كی خواناس بوو كاروبار بداته ده‌ستی كه‌سێكی قه‌ده‌ری) وای كردووه بوترێت گوایه غه‌یلان كاتی عومه‌ر ته‌وبه‌ی كردبوو و دوای مردنی گه‌ڕایه‌وه بۆ قهدهرییهت.
ئه‌م نموونه‌یه‌ی قهدهرهمان وه‌رگرت نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ین قه‌ده‌ر هه‌یه یان نییه، چونكه ئه‌مه مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته‌مان نییه، به‌ڵكو بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی چۆن ناكۆكیی فیكریی نێوان موسڵمانان خۆی خنیبووه ناو باوه‌ڕو عه‌قیده‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسانترین‌و كورتترین رێگه بۆ بردنه‌وه‌ی جه‌نگێكی فیكری ئه‌وه‌یه تێكه‌ڵ بكرێت به باوه‌ڕ. مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌ر كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی دروست كردبوو، به‌شێكی گه‌وره‌ی هۆكاری ورووژاندنی باسه‌كه‌ش سیاسی بووه ئه‌ویش به‌هۆی سته‌مكاریی به‌نو ئومه‌ییه لهلایهكو ئاژاوه خوێناوییه‌كانی ناو موسڵمانان كه به كوشتنی عوسمان كوڕی عه‌ففان ده‌ستی پێكرد له‌لاكه‌ی تر. هه‌ر له‌میانه‌ی هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی جه‌نگ دژی باوه‌ڕی قهدهرییهت په‌نا بۆ هه‌ڵبه‌ستنی فه‌رمووده‌ی دژ به‌و فیكره‌یه برا.
قورئان بڕیارده‌ره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ له قیامه‌ت ڕزگاری ده‌بێت
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی باسی كۆمه‌ڵانێكی ئوممه‌ت ده‌كه‌ن به خراپه‌و ئاكامه‌كه تیاچوونی ئاخیره‌تی بێت جێگه‌ی گومانن چونكه بڕیاری گرنگی له‌م جۆره پێویسته قورئان ڕوونی بكاته‌وه وه‌ك چۆن بۆی ڕوونكردبووینهوه كه ئه‌و به‌شانه‌ی ئه‌هلی كتاب كه له ئاینی ڕه‌سه‌نی خۆیان لایان دابوو كافرن‌و بڕیارێكی وا بۆ فه‌رمووده جێنههێڵراوه. هه‌موو ئه‌وه‌ش چونكه كارێكی زه‌حمه‌ته بڕیاری تیاچوونی ئاخیره‌ت بده‌ین بۆ كه‌سانێك به‌پێی فه‌رمووده‌كان كه لای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زانایان فه‌رمووده (ظني الثبوت)ـه، واته ئه‌گه‌رچی سه‌نه‌دی صه‌حیح بێت‌و هیچ (علة)و (شذوذ)ی نه‌بێت به‌ڵام هێشتا ناتوانین بڵێین سه‌د له سه‌د پێغه‌مبه‌ر به‌ڕاستی وتوویه‌تی. پێویسته بڕیاری له‌و جۆره له قورئان وه‌ربگرین كه قورئان (قطعي الثبوت)ـه واته سه‌د له سه‌د باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه له خواوه هاتووه‌و به‌هه‌مان دهقو بێ ده‌ستكاری. ئه‌وه‌نده‌ش به‌س نییه بڕیاری له‌و جۆره‌ش (واته ئاكامی ئاخیره‌ت بۆ كه‌سێك یان تاقمێكی دیاریكراو) له قورئان هاتبێت به‌ڵكو پێویسته سه‌د له سه‌د له ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌تانه دڵنیا بین كه ته‌نها یه‌ك ته‌فسیر هه‌ڵده‌گرن واته (قطعى الدلالة) بن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به نموونه‌كه‌ی خۆشمان، واته قه‌ده‌ر، هیچ شتێكمان نییه له قورئان (قطعى الدلالة) بێت كه قه‌ده‌ر هه‌یه یان نییه، بۆیه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قه‌ده‌ر هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێی نییه له‌سه‌ر یه‌ك زه‌وی ده‌وه‌ستن كه زه‌ویی بۆچوونه نه‌ك باوه‌ڕ. به‌م جۆره‌ش باوه‌ڕی هه‌ردوو لایه‌نه ناكۆكه‌كه باوه‌ڕ نییه به‌ڵكو بۆچوون‌و ئیجتهادی مرۆڤه.
یه‌كێكیش له پێداویستییه‌كانی ڕزگاركردنی عه‌قیده ئه‌وه‌یه فه‌رمووده‌ی ئاحاد [7] له بواری عه‌قیده قبووڵ نه‌كرێن، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و ڕاستییه ساده‌یه‌ی كه نه دین‌و نه عه‌قڵ قبووڵی ئه‌وه ناكات فه‌رمووده‌یه‌كی ئاحادی تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌كی ئیمان چاره‌نووسی مرۆڤمان بۆ ده‌ستنیشان بكات كه بۆ به‌هه‌شت بچێت یان بۆ دۆزه‌خ. به‌كورتی: به‌پاڵ مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی فه‌رمووده هه‌ڵبه‌سترێن بۆ بڕیاردان له‌و مه‌سه‌لانه‌ی موسڵمان له‌باره‌یانه‌وه به‌توندی ناكۆك بوون، جێگه‌ی مه‌ترسییه فه‌رمووده خۆی وه‌ك ده‌قێكی (ظني الثبوت) بڕیارده‌ر بێت له‌و مه‌سه‌لانه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحیش ناوبرابێت.
فراوانكردنی عه‌قیده‌و به‌رته‌سككردنی ڕزگاربووان
لێكۆڵینه‌وه‌و موناقه‌شه‌ی سه‌ده یه‌كه‌مه‌كانی مێژووی ئیسلام له‌باره‌ی عه‌قیده‌وه دوو ئه‌نجامی دژ به‌یه‌كیان لێی دروست بوون ئه‌وانیش فراوانكرنو بهرتهسككردن. مه‌به‌ستم له فراوانكردن ئه‌وه‌یه بواری عه‌قیده شتی زۆری بۆ زیادكرا، ئه‌نجامی ئه‌و فراوانكردنهش بهرتهسككردن بوو واته قۆرخكردنی باوه‌ڕی دروست بۆ تاقمێكی دیاریكراوی ئوممه‌ت. به‌واتایه‌كی تر ئه‌و تاقمانه‌ی كه زیادكردنی پایه‌و مه‌رجه‌كان ئیمانیان پیاده‌كرد (=فراوانكردن) وایان كرد تاقمی زۆری تری نه‌یارانیان له بازنه‌ی ئیمان (یان ئیمانی دروست) دهربهێنرێنو ته‌نها تاقمه‌كه‌ی خۆیان بمێننه‌وه (=بهرتهسككردن). ئه‌م چالاكییه‌ی فراوانكردنهش به یه‌ك جار‌و له‌پڕ ئه‌نجام نه‌درا به‌ڵكو وردهوردهو له‌میانه‌ی ناكۆكیی نێوان تاقمه‌كان. بهرتهسككردن گه‌یشته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ته‌نها یه‌ك تاقم به ڕزگاربوو بزانرێت (الفرقة الناجية)و ئه‌مه لوتكه‌ی ناكۆكیی مه‌زهه‌بی بوو كه ته‌نها یه‌ك لوتكه له‌و به‌رزتر هه‌بوو ئه‌ویش شه‌ڕی مه‌زهه‌بی.
گواستنه‌وه‌ی ناكۆكیی تاقمه‌كان بۆ ناكۆكیی له عه‌قیده
هۆكارێكی گرنگی ئه‌و زاڵبوونه‌ی فیكر‌و بۆچوونی به‌شه‌ری كه ده‌مامكی له‌خۆی نا و خوی وه‌كو عه‌قیده پیشان دا ئه‌وه‌یه كه پێشتر باسمان كرد ئه‌ویش ناكۆكیی فیكریی نێوان موسڵمان، واته ناكۆكیی فیكری به‌ڕێگه دروسته‌كه‌ی نه‌ڕۆشت كه وه‌كو جیاوازیی بۆچوون بمێنێته‌وه به‌ڵكو زۆر ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌و فیكره كرا به‌جۆرێك كرایه عه‌قیده.
ئه‌وانه زۆرن كه ته‌نگه‌تاو ده‌بن به هه‌بوونی كه‌سێكی موخالیفی فیكری خۆیان. مرۆڤیش بۆی هه‌یه په‌نا بۆ ئاسانترین چاره‌سه‌ر به‌رێت ئه‌ویش ناكۆكیی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كان بكرێته ناكۆكی له‌گه‌ڵ خودی ئیسلام‌و به‌م شێوه‌یه ده‌ركردنی ناكۆكییه‌كه له بواری فیكری شه‌خسییه‌وه بۆ بواری ئیمانی هه‌موو موسڵمانان.
ناكۆكییه شهخسییهكانو ئه‌و ناكۆكییه‌ی نێوان تاقمه‌كان له هه‌ندێك حاڵهتو لای هه‌ندێك كه‌س باره‌كه ده‌گه‌یه‌ننه قۆناغی ته‌كفیر، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌كفیری موخالیف به‌پێی بۆچوونی مرۆڤه‌كان ناكرێت پێویست ده‌كات مه‌سه‌له‌كه بخرێته قاڵبی باوه‌ڕ نه‌ك بۆچوون‌و ئیجتهاد. زۆر جار ناكۆكییه‌كه ده‌گاته سنووری ئیسقان شكاندن‌و جاری واشه قسه‌و به‌ڵگه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌كرێن. تێخنینی ئیمان له‌ناو مه‌سه‌له‌كانی ناكۆكی ته‌نانه‌ت ده‌گاته بابه‌تی فیقهی وه‌ك چۆن تهححاوی (الطحاوي) كه ئیمامێكی دیاره نامیله‌كه‌یه‌كی له‌باره‌ی عه‌قیده‌وه هه‌یه كه به عه‌قیده‌ی تهحاویه ناسراوه‌و كه هه‌رچه‌نده شتی دروستی له‌خۆ گرتووه به‌ڵام گیانی ناكۆكی وای كردووه مه‌سه‌له‌یه‌كی فیقهیی وه‌ك (المسح علی الخفین) بكاته به‌شێك له‌و عه‌قیده‌یه.[8]
مرۆڤیش لای سه‌یر ده‌بێت چۆن مه‌سه‌له‌یه‌كی فیقهی جێگه‌ی خۆی له‌ناو نامیله‌كه‌یه‌كی بچووك ده‌كاته‌وه‌و له‌ناو سه‌دان مه‌سه‌له‌ی فیقهی جێگه‌ی خۆی له‌ناو عه‌قیده ده‌كاته‌وه. سهرسوڕمانهكهش ئه‌و كاته لاده‌چێت كه ده‌زانین خهوارجو شیعه باوه‌ڕیان به دروستیی مه‌سح له‌سه‌ر پێڵاو نه‌بوو. [9] به‌واتایه‌كی تر ناكۆكیی مهزههبیو سیاسی هۆی ئه‌وه بووه مه‌سه‌له‌یه‌كی فیقهیی بچووك ببێته بابه‌تێكی عه‌قیده‌یی، [10] هه‌ر بۆیه‌و بۆ ته‌ئكیدكردنی ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ی تاقمه‌كان مه‌سح لای هه‌ندێك ته‌نانه‌ت باشتره له شتنی پێ، وه‌ك (ابن المنذر) كه ده‌ڵێت: خیلافێكی نێوان زانایان هه‌بووه كه ئایا كامیان باشتره (كاتێك مرۆڤ خوففی له‌پێ بێت): مه‌سحیان له‌سه‌ر بكات یان دایانكهنێتو پێی بشوات. ئه‌ویش ده‌ڵێت: لای من باشتره مه‌سحیان له‌سه‌ر بكات ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌هلی بیدعه له خهوارجو ڕه‌وافز كه تانه‌یان له مه‌سح دابوو.[11] دیاره هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئیبنو ته‌یمیه، هه‌ر وه‌كو تهححاوی، ده‌یخاته ناو مه‌سه‌له‌كانی عه‌قیده.[12] هه‌روه‌ها له‌ناو شێخه سه‌له‌فییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه ره‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆ نموونه شێخ بن باز له ته‌علیقه كورته‌كانی له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی تهححاوی قبووڵی كردووه‌و هیچی له‌باره‌وه نه‌وتووه.[13] صالح الفوزانیش له تهعلیقهكانی خۆی پاساوی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه موبته‌دیعه‌كان ئینكاریان كردووه‌و ئه‌هلی سوننه‌ت جێگێریان كردووه.[14]
ئه‌سڵی كێشه مه‌زهه‌بییه‌كان سیاسییه
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی فیقهیی بچووك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ناكۆكیی نێوان تاقمه‌كان بووه بخنرێته ناو بابه‌ته‌كانی عه‌قیده‌و ئه‌وه نه‌بێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره، ئه‌وا بابه‌تی تر هه‌ن كه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌و به‌رده‌وامیان به‌دواوه بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر باسمان كرد سه‌باره‌ت به ناكۆكیی سیاسی. نموونه‌یه‌كی تریش مه‌سه‌له‌ی ئیمامه‌تی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیبه كه شیعه باوه‌ڕهێنان به وه‌سیه‌ت (واته وه‌سیه‌تی پێغه‌مبه‌ر بۆ عه‌لی كه ببێته خه‌لیفه‌ی دوای خۆی)و وه‌لایه‌تی عه‌لی ده‌كه‌نه به‌شێك له ئیمان‌و ئیسلام. نموونه له‌و باره‌یه‌وه زۆره‌و ته‌نها دوو گێڕانه‌وه له كتێبی (الكلینی) كه به بوخاریی شیعه ناسراوه ده‌هێنینه‌وه.
له گێڕانه‌وه‌یه‌ك كه‌سێك له جه‌عفه‌ر ئهلصادق له‌باره‌ی ئیمانه‌وه ده‌پرسێت ئه‌ویش گوایه چه‌ند شتێكی بۆ ده‌ژمێرێت وه‌ك شایهتمانو نوێژ‌و زه‌كات‌و رۆژوو و حه‌ج ئینجا (و وَلايةُ ولينا وعداوةُ عدونا والدخول مع الصادقينَ).[15] له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تر گوایه ئهلصادق ده‌ڵێت ئیسلام له‌سه‌ر پێنج شت بینات نراوه: نوێژ‌و زه‌كات‌و رۆژوو و حهجو وه‌لایه‌ت.[16] شتی زۆری تریش هه‌ن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئیمان‌و ئیسلام به وه‌لایه‌تی عهلیو نه‌وه‌كانی. ئه‌و وه‌لایه‌ته سه‌ره‌تا سیاسی بووه‌و دژایه‌تیكردنی ئومه‌وییه‌كان بوو (وه‌ك چۆن خه‌ڵكی زۆری سوننه‌ش هه‌بوون دژایه‌تیی ئومهوییهكانیان ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سته‌مكار بوون) به‌ڵام دواتر بووه بابه‌تێكی مهزههبیو ئیمانی. هه‌ر ئه‌و سته‌مكارییه‌ی ئومه‌وییه‌كان هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌ڕو ئاشووبانهی تووشی ئوممه‌ت ببوون هۆكار بوون بۆ ورووژاندنی مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌رو ئازادیی هه‌ڵبژاردن وه‌ك له پێشتر باسمان كرد‌و هه‌ندێك لێكۆڵه‌ره‌وه ده‌ركیان پێكردبوو.
ئه‌م نموونانهو نموونه‌ی تری تاقمه ئیسلامییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مانه ده‌یسه‌لمێنن كه سه‌ره‌تای كێشه‌كان سیاسی بوون نه‌ك عهقیدهییو فیكری‌و دواتر ئه‌و مه‌سه‌لانه خنرانه ناو بابهتهكان عه‌قیده، هه‌ر بۆیه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه ئه‌و ته‌رحه عه‌لمانییه‌ی كه ده‌یه‌وێت كێشه‌كان له سنووری سیاسه‌ت بهێڵرێنهوهو له بواری ئاین ده‌ربكرێن گوایه كێشه‌ی ئاینی مه‌ترسیداتره به‌ڵام كێشه‌ی سیاسی ئه‌هوه‌نتره. به‌بۆچوونی خۆمان ململانه‌ی سیاسی ئه‌سڵی گۆڕینی ناكۆكیی ئاینی‌و مه‌زهه‌بییه بۆ ناكۆكییه‌كی توندوتیژ تا ده‌گاته جه‌نگی ئاینی‌و مه‌زهه‌بی. ئه‌وه‌ش ته‌نانه‌ت بۆ مه‌سیحییه‌ت ڕاسته كه جه‌نگی مه‌زهه‌بیی هه‌وڵه‌كانی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكیی بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌پشته‌وه بوو.
سته‌مكاری هۆكاری ئه‌و كێشه سیاسییانهشه كه په‌لیان هاویشت بۆ كێشه‌و ململانه‌ی مه‌زهه‌بی چونكه له كه‌شوهه‌وای سته‌مكاری تیۆری سیاسی له‌دایك ده‌بن وه‌ك چۆن له رۆژئاوا ده‌یبینین كه تیۆره سیاسییه جۆراوجۆره‌كان له سه‌رده‌مه‌كانی ستهمكاریو كێشه سیاسییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا به‌ڵام ئێستا كه ئه‌و سته‌مكارییه به‌و جۆره‌ی ئه‌وسا نه‌ماوه رۆژئاوا وه‌كو نه‌زۆك وایه سه‌باره‌ت به تیۆری سیاسی، مه‌گه‌ر ئه‌و تیۆرانه‌ی كه ململانه‌ی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌نه بابه‌تی خۆیان.
له‌به‌ر ئه‌مه‌ش دیاره كه‌مكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی عه‌قیده چه‌ند گرنگه؛ كاتێك عه‌قیده‌و ئیمان له چه‌ند بابه‌تێكی كه‌م سنووردار بكه‌ین نه‌ك ته‌نها هۆكاره سیاسییه‌كانی پشتی ئه‌و ناكۆكییه عهقیدهییانه له عه‌قیده دوورده‌خه‌ینه‌وه به‌ڵكو هه‌روه‌ها رێگه‌ش ده‌گرین له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی عه‌قیده بۆ مه‌به‌ستی سیاسی.
فیكر‌و لێبورده‌یی
به‌م جۆره‌ش هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی عه‌قیده وه‌ك قه‌ده‌رو ته‌فسیركردنی ئهسمائوسیفات... تاد ده‌بوایه به‌شێك بوونایه له فیكر یان بۆچوون كه خاوه‌نه‌كه‌یان پێیان كافر نابێت، به‌م پێیه‌ش كه قسه‌كان له‌باره‌ی بۆچوونی مرۆڤ بن مرۆڤه‌كان زۆرتر له‌وه نزیك ده‌بنه‌وه كه بۆچوونی جیاواز قبووڵ بكهنو دوورتر بن له فیتنه‌و ئاژاوه.
ئه‌م قبووڵنهكردنهی بۆچوونی موخالف به‌و پێیه كه ئه‌وه بۆچوون نییه به‌ڵكو دینه له بوارێكی تریش هه‌بوو ئه‌ویش بواری فیقهـ كه ده‌بوایه بواری نموونه‌ییی بووایه بۆ بۆچوونه دژ به یه‌كه‌كان به‌ڵام له‌و بواره‌ش ده‌مارگیری بۆ ئیمامه‌كان هه‌بوو له‌و حاڵه‌ته‌ی شوێنكه‌وته‌كانیان وه‌كو دین ته‌ماشای بۆچوونه فیقهییهكانی ئه‌و ئیمامانه‌یان دهكردو هه‌ر كه‌سێك لێیان لا بدات گوناهبار ده‌بێت. نه‌ك ته‌نهاش عه‌وامی خه‌ڵك وایان بیرده‌كرده‌وه به‌ڵام هه‌روه‌ها زۆرێك له فه‌قیهه ده‌مارگیره‌كان كه موقهلـلیدی ئیمامه‌كانی خۆیان بوون.
سوودی ئازادكردنی عه‌قیده بۆ بانگه‌واز بۆ ئیسلام
ئه‌م ته‌رحه سوودێكی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ غه‌یری موسڵمانان. چونكه ئه‌وانه‌ی حه‌ز به موسڵمان بوون ده‌كه‌ن چه‌ند بیروباوه‌ڕێك ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته كه بۆیان هه‌زم ناكرێت وه‌ك چۆن ئاڵۆزیی عه‌قیده‌ی مهسیحیو ناكۆكیی تاقمه مه‌سیحییه‌كانیان پێ هه‌زم ناكرێت. كه‌سێك حه‌زی به ئیسلامه ده‌بینێت چۆن هه‌ر تاقمێك ئه‌وانی تر به گومڕا دهزانێتو ناكۆكییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵیان ده‌خاته خانه‌ی عه‌قیده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیسلامێك به غه‌یری موسڵمانان پێشكه‌ش بكه‌ین كه ئه‌و بابه‌تانه ده‌خاته خانه‌ی فیكر ئه‌و كاته نه‌ك ته‌نها له‌و ناكۆكییه دووریان ده‌خه‌ینه‌وه كه ده‌بێته هۆی ناشیرینكردنی ئیسلام لایان به‌ڵكو له‌هه‌مان كات شتێكیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه له كه‌لتووری خۆیان پێی ڕاهاتوون، به‌تایبه‌تیش رۆژئاواییه‌كان، ئه‌ویش كه زۆر بوار هی فیكر‌و بۆچوونی جیاوازه نه‌ك عه‌قیده. یه‌كێكیش له‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌ر ئیسلام له رۆژئاوا كه‌وتوون ئه‌وه‌یه تاقمه ناكۆكه‌كان كاتێك ده‌بینن كه‌سێكی ئه‌و وڵاته بۆته موسڵمان هه‌ندێكیان ده‌گه‌نه لای‌و ده‌ست ده‌كه‌ن به وریاكردنه‌وه له تاقمه‌كانی تر‌و له كه‌سانی تری موسڵمان‌و پێی ده‌ڵێن ئاگات له فڵان كه‌س بێت چونكه ئه‌وه باوهڕهكهیهتیو فڵان تاقم ئه‌وه باوهڕهكهیانو خۆت به‌دوور بگره لێیان، ئه‌نجامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه تازه موسڵمانبووه واز له ئیسلام ده‌هێنێت چونكه وا بیر ده‌كاته‌وه كه به بهرزیو دروستیی ئیسلام خه‌ڵه‌تابوو، یان به‌لای كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و سه‌ریه‌شه‌یه ڕزگار بكات.
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری (خاڵ) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره 3 – شوباتی 2016.
په‌راوێز
1- سنن ابي داود، كتاب السنة، باب في القدر، ح4691، مجلد 7، ص77.
2- بۆ نموونه ئیمام ئیبنو حه‌زمی ئه‌نده‌لوسی: الفصل في الملل والاهواء والنحل، ج3، ص292 ئه‌ویش بۆ گێڕانه‌وه‌یه‌كی تر: القدریة والمرجئة مجوس... تا. له نوێكانیش شوعه‌یب ئهڕنائووت كه ده‌ڵێت: ئیسناده‌كه‌ی لاوازه: سنن ابي داود، كتاب السنة، باب في القدر، ح4691 (مجلد 7، ص77). كێشه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ابو حازم سلمه بن دینار له عبدالله كوڕی عمر ده‌یگێڕێته‌وه به‌ڵام ابو حازم فه‌رمووده‌ی له ابن عمر نه‌بیستووه.
3- ظلال الجنة في تخريج السنة، ج1، 338، ص149-150، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات له: (شرح العقيدة الطحاوية، ص273)، هه‌روه‌ها صحيح سنن ابي داود ، مجلد3،، 4691، ص143، هه‌روه‌ها صحيح الجامع الصغير وزيادته، مجلد 2، ح 4442.
4- الالباني، ظلال الجنة، 325، ص142-143.
5- الالباني، ظلال الجنة، ج1، 336، ص148-149.
6- ظلال الجنة، ج1، 199، ص88.
7- فه‌رمووده‌ی ئاحاد: ئه‌وه فه‌رمووده‌یه‌یه كه موته‌واتر نییه. موته‌واتر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه له چینه‌كانی سه‌نه‌ده‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر گێڕاویانه‌ته‌وه‌و رێی تێ ناچێت هه‌موویان له‌سه‌ر هه‌ڵبه‌ستنی فه‌رمووده‌كه ڕێككه‌وتبن. ژماره‌كه‌ش فه‌رمووده‌ی (مه‌شهوور) دیاری ده‌كات كه ئه‌مه‌یان له دوو كه‌س زیاتر (یان له سێ كه‌س زیاتر) له‌هه‌ر چینێكی سه‌نه‌ده‌كه گێڕاویانه‌ته‌وه به‌ڵام ژماره‌كه ناگاته ژماره‌ی ته‌واتر له زۆری. مه‌شهوور جۆرێكی ئاحاده، دوو جۆری تریشی هه‌یه: عه‌زیز كه گێڕه‌ره‌وه‌كان له‌هه‌ر چینێكی سه‌نه‌ده‌كه له دوو كه‌س كه‌متر نه‌بن (یان سێ كه‌س بن)و نه‌گه‌نه ژماری مه‌شهوور، سێیه‌میشیان غه‌ریبه كه گێڕهڕهوهكان یه‌ك كه‌سن. به‌شێكی ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه له: السيوطي، تدريب الراوي، ج1، ل 621 و 632. وه‌ك ئاشكرایه زانایان یه‌كده‌نگ نین له‌سه‌ر ئه‌و بهشكردنهو وه‌ك چۆن یه‌كده‌نگ نین له‌سه‌ر زۆرێك له مه‌سه‌له‌كانی سه‌ر به زانستی فه‌رمووده.
8- متن العقيدة الطحاوية، ص25. ب ه‌پێی چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیح (بوخاری‌و موسلمو غه‌یری ئه‌وان) كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ به ده‌ستنوێژه‌وه پێڵاوی له‌پێ كرد ده‌توانێت له‌جیاتی قاچ شتن له‌كاتی ده‌ستنوێژ به ده‌ستی ته‌ڕه‌وه پێڵاوه‌كه‌ی بسڕێته‌وه ئه‌ویش شه‌و و ڕۆژێك بۆ كه‌سێك له‌ناو شوێنی خۆی بێت‌و سێ شه‌و و سێ رۆژ بۆ كه‌سێكی موسافر.
9- وه‌كو نموونه له‌سه‌ر ئه‌وه بڕوانه: الشوكاني ، نيل الاوطار، مجلد 1، ص 509. شه‌وكانی باسی ئه‌وه ده‌كات كه گێڕانه‌وه‌كانی هه‌ندێك هاوه‌ڵ دژ به مه‌سح گێرانه‌وه‌ی دروست نین، هه‌مان سه‌رچاوه‌و لاپه‌ڕه. له‌لایه‌كی تره‌وه السقاف، كه نه‌یارێكی سه‌له‌فییه‌ته، ده‌ڵێت كه خیلاف له‌ناو هاوه‌ڵان هه‌بووه ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و قسه له‌باره‌ی ئه‌و گێرانه‌وانه ده‌كات؛ حسن بن علي السقاف، صحيح شرح العقيدة الطحاوية، ص 643 به‌دواوه.
10- نه‌وه‌كو واشی بۆ بچین كه مه‌به‌ستی تهححاوی له عه‌قیده جیاوازی بیروبۆچوونه نه‌ك بیروباوه‌ڕ، تهححاوی له سه‌ره‌تای نامیلكه‌كه‌ی ده‌ڵێت: ئه‌مه عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننهتو جه‌ماعه‌ته له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئه‌بو حه‌نیفه (ناوی دوو قوتابیی ئه‌ویش ده‌نووسێت)و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێیه‌تی سه‌باره‌ت به ئوسووڵی دین (متن العقيدة الطحاوية، ص7). ئوسووڵی دینیش جیاوازییه فیقهییه‌كان ناگرێته‌وه.
11- الشوكاني، نيل الاوطار، مجلد 1، ص 508.
12- ابن تيمية، الفتوى الحموية الكبرى، مجموع فتاوى شيخ الاسلام احمد بن تيمية، مجلد 5، مجمع الملك فهد لطباعة المصحف الشريف، المدينة، 1424-2003، ص 78.
13- تعليقات الشيخ ابن باز على متن العقيدة الطحاوية، فقرة 76.
14- صالح الفوزان، التعليقات المختصرة على متن العقيدة الطحاوية، ص 186.
15- محمد بن يعقوب الكليني، الكافي، مجلد 2، باب دعائم الاسلام، ح2.
16- الكليني، الكافي، مجلد 2، باب دعائم الاسلام، ح1 و 3، ص18.
سه‌رچاوه
-صه‌حیحی بوخاری، صه‌حیحی موسلم، به چاپی جیاواز.
-ابو داود، سليمان بن الاشعث السجستاني، سنن ابي داود، تحقيق شعيب الارناؤوط، محمد كامل قره بللي، عبداللطيف حرزالله، دار الرسالة العالمية، دمشق، ط1، 1430-2009.
-الالباني، محمد ناصرالدين، صحيح وضعيف سنن ابي داود، مكتبة المعارف، الرياض، ط1 للطبعة الجديدة، 1419-1998.
-الالباني ،محمد ناصرالدين، ظلال الجنة في تخريج السنة (كتاب السنة للحافظ ابي بكر عمرو بن أبي عاصم الضحاك بن مخلد الشيباني المتوفي في 287 هـ ومعه ظلال الجنة في تخريج السنة)، المكتب الاسلامي، ط1، 1400-1980.
-ابن حزم الاندلسي، ابو محمد علي بن حزم، الفصل في الملل والاهواء والنحل، تحقيق د. محمد ابراهيم نصر و د. عبدالرحمن عميرة، دار الجيل، بيروت، ط 2، 1416-1996.
-السيوطي، جلال الدين، تدريب الراوي في شرح تقريب النواوي، تحقيق ابو قتيبة نظر محمد الفاريابي، بيروت، مكتبة الكوثر، الرياض، ط2، 1415،.
-الطحاوي،أحمد بن محمد، أبو جعفر ، متن العقيدة الطحاوية، دار ابن حزم، بيروت، ط1، 1416-1995.
-الفوزان، الدكتور صالح بن فوزان بن عبدالله، التعليقات المختصرة على متن العقيدة الطحاوية، دار العاصمة، د.ت.
-بن باز، عبدالعزيز، تعليقات الشيخ ابن باز على متن العقيدة الطحاوية، نسخة الكترونية.
-الشوكاني، محمد بن علي بن محمد، نيل الاوطار من اسرار منتقى الاخبار، تحقيق وتعليق ابو معاذ طارق بن عوض، دار ابن القيم، الريلض، دار ابن عفان، القاهرة، ط1، 1426-2005.
-السقاف، حسن بن علي، صحيح شرح العقيدة الطحاوية، ط4، دار الامام الرواس، بيروت، 1428-2007.
-الكليني، محمد بن يعقوب، الاصول من الكافي، دار الكتب الاسلامية، طهران، 1365 هجرية شمسية (1986م).