| |||||
| |||||
هه‌ولێرو دهۆك خاوه‌نیان هه‌یه فازڵ قەرەداغی -كوژرانی رۆژنامه‌نووسێك له دهۆك -كوژرانی ژنه پارێزه‌رێك له هه‌ولێر -تهعداكردنو كوژرانی منداڵێك له دهۆك -كوژرانی گه‌نجێك له هه‌ولێر به‌ده‌ستی پارتییه‌ك له‌سه‌ر فوول لایت -كوژرانی پاسه‌وانی باره‌گای كۆمه‌ڵ به‌ده‌ستی چه‌ند پارتییه‌ك له هه‌ولێر -گرتنی خه‌ڵك به‌شێوه‌ی فڕاندن له‌جیاتی فه‌رمانی دادوه‌ر -ژماره‌یه‌ك گیراو چه‌ند ساڵێكه دادگایی نه‌كراون -ژماره‌یه‌ك گیراو حوكمه‌كه‌یان ته‌واو كردووه‌و به‌رنه‌دراون -زیندانی نهێنی چیی تریان هه‌یه رێزی بكه‌ن. هێشتا زوڕناژهنێكی پارتی ده‌ڵێت سلێمانی بێ ساحیبه. خۆ سلێمانی به‌و بێ خاوه‌نییه ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه‌رنه‌هاتووه. به‌ڵێ هه‌ولێرو دهۆك خاوه‌نیان هه‌یه به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌یان بهنێرهكهری ئیش ده‌كات. ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه له سنووری ده‌سه‌ڵاتی پارتی ڕوویداوه رۆمانێكی سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاریم بیرده‌خاته‌وه: پردی ناڵه (به عه‌ره‌بی: جسر التنهدات- یه‌كه‌م جار ساڵی 1909 به فه‌ڕه‌نسی بڵاوكرایه‌وه) كه پردێكه له شاری ڤینیسیای ئیتاڵیا. ڕۆمانه‌كه باسی سه‌رده‌مێكی شاره‌كه ده‌كات كه چۆن ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه حوكمێكی تۆقێنه‌ریان پیاده دهكردو ئه‌وه‌ی نه‌یاریان بێت دهیانكوشتو لاشه‌كه‌یان فڕیدهدایه ئاوه‌كه، ئه‌وانه‌ش كه نهمردبوونو گیانیان ده‌دا له‌ژێر پرده‌كه‌وه ناڵه‌یان دههاتو خه‌ڵك گوێیان له‌و ناڵه‌یه بوو، كه‌سیش له ئاست ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه نقه‌ی لێوه نه‌ده‌هات. رۆمانه‌كه زۆر كاریگه‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌و كاته كاتی سه‌ددام بوو و پیاوانی سه‌ددام كێیان بیویستایه دهیانگرتو ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌داو ئیعدامیان دهكردو پێویستیان به فڕاندن‌و غافڵكوژی نه‌بوو بۆیه دیمه‌نه‌كانی رۆمانه‌كه لامان باسی شوێنێكی تری دوور له كوردستان ده‌كرد. 13-8-2016 تێبینی: دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له فه‌یسبووك ویدات حسێنی رۆژنامه‌نووسی نزیك له په‌كه‌كه له بادینان كوژرا و دواتر مه‌لا وشیاری سه‌ر به یه‌كگرتووی ئیسلامی له هه‌ولێر كوژرا. بكوژانی مه‌لا وشیار ده‌ستگیر كران و تاوانباری یه‌كه‌م كه سه‌ر به پارتییه وتی گوایه پێش پانزه رۆژ هۆڕنی بۆ مه‌لاكه لێدابوو ئه‌ویش جنێوی پێ دا و بكوژ بڕیاری دا بیكوژێت!! https://www.facebook.com/photo.php?fbid=1102832763126069
23-12-2016 www.zagros.org/kurdish-articles-2016-12-23-154743 9446 جار بینراوه |