| |||||
| |||||
ماسییه‌كانی ترامپ فازڵ قەرەداغی كوردێكی لای خۆمان خوارده‌مه‌نیی ماسیی به‌ناوی دۆناڵد ترامپه‌وه داناوه، ئه‌ویش به لۆگۆی كۆمپانیایه‌كی ترامپه‌وه. كه‌سێكم نه‌بینی له به‌شداربووه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی تویته‌ر ده‌ستخۆشی له‌و كورده بكهنو زۆریان به گاڵته‌جاڕییه‌وه نووسیبوویان: با خۆی ئاماده بكات بۆ سكاڵایه‌كی یاسایی ترامپ له‌به‌ر به‌كارهێنانی لۆگۆكه‌ی. به‌ڵام كاری ئه‌و دوكانداره ده‌ربڕینێكی ساده‌یه بۆ دواكه‌وتوویی عه‌قڵیه‌تی سیاسی چونكه ده‌ربڕینێكی له‌وه دواكه‌وتووتر هه‌یه: درۆكردنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به باشیی ترامپ بۆ كورد و هه‌ڵپه‌ڕینی ئه‌وانه‌ی خۆیان به خوێنده‌وار ده‌زانن له‌سه‌ر ده‌هۆڵی ترامپ. كورد ته‌نها یه‌ك جار به قسه‌ی گه‌وره‌ی وڵاتان نهخهڵهتابوو، به‌ڵام قه‌ید ناكات با ئه‌مجاره‌ش بهرپرسانو خوێنده‌واران خۆیان‌و خه‌ڵك بخه‌ڵه‌تێنن. له‌كۆنیشه‌وه به‌شێكی دواكه‌وتنی عه‌قڵیه‌تی سیاسیی كورد بهرپرسهكانو به‌شێكی خوێنده‌واره‌كانی له‌پشته‌وه بوو، ئه‌مڕۆش له دوێنی باشتر نییه. ترامپ بۆته هۆی له‌تبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی، زۆرێكیش هه‌وڵی ئه‌وه‌یانه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك نه‌بێته سه‌رۆك، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی خوێندكاره ئهمهریكییانهشمان بینی كه به‌پاڵ جنێودان به ترامپ هاواریان ده‌كرد ترامپ سه‌رۆكم نییه. ئه‌وانه‌ی پشتیوانیی ترامپ ده‌كه‌ن ڕه‌گه‌زپه‌رست و كه‌سه توندهكاننو ئه‌وانه‌ی ڕقیان له بێگانه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی میدیای ئه‌مه‌ریكی له‌دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت تا ساتی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش هیچ هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌مه‌ریكی ئاماده‌یی ده‌رنه‌بڕیوه نمایش بكات له رۆژی دانانی ترامپ به سه‌رۆك له 20 ی كانوونی دووه‌م واته دوو هه‌فته‌ی تر، هه‌ندێكیشیان به‌ئاشكرایی وتوویانه ڕازی نین به‌شداری بكه‌ن. ترامپ خه‌ریكه تێك ده‌چێت، به‌تایبه‌تی كه ده‌زانێت كێ‌و كێ له رۆژی دانانی باراك ئۆباما به‌شدارییان كردبوو. كوردی لای خۆشمان به‌ناوی ئه‌وه‌وه دوكانی داناوه‌و هه‌ندێك خوێنده‌واری به پاڵه‌وانی داهاتووی كوردی ده‌زانن. ئه‌وه چییه؟ وتوویه‌تی كورد شه‌ڕكه‌ری ئازان پێویسته به‌كاریان بهێنین و سوودیان لێ وه‌ربگرین. قسه‌كه‌ش سووكایه‌تیی تیایه: به‌كارهێنان، واته كوردی وه‌كو به‌كرێگیراو ته‌ماشایان ده‌كات. به‌ڵام قسه‌كه كۆنه چونكه ئۆباما پێش ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لی ئه‌مه‌ی كردووه، واته كوردی بۆ شه‌ڕی داعش به‌كارهێناوه بێئه‌وه‌ی هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك هه‌بێت بۆ دوای شه‌ڕی داعش. هه‌موویان ئه‌وه‌یان كردووه به‌ڵام ترامپ به‌ئاشكرایی وتی: پێویسته به‌كاریان بهێنین. زۆر سه‌یره: كامه‌ی قێزه ونه لای میلـله‌ته‌كه‌ی كورد ڕێزی لێ ده‌گرێت چونكه قسه‌یه‌كی باشی بۆ كورد كردووه: حافز ئه‌سه‌د كاتێك یارمه‌تیی پێشمه‌رگه‌ی ده‌دا ئه‌ویش له‌ڕقی ڕژێمی عیراق، قهززافیی دیكتاتۆری له‌خۆبایی بوو، پۆتینی خوێن‌ڕێژ ئه‌و كاته به‌ینی له‌گه‌ڵ توركیا تێكچووبوو، ئێستاش نۆره‌ی ترامپه. 06-01-2017 www.zagros.org/kurdish-articles-2017-01-06-193113 9782 جار بینراوه |