| |||||
| |||||
كه‌سایه‌تیی موسڵمان‌و خۆنه‌خه‌ڵه‌تاندن به ڕۆژئاوا فازڵ قەرەداغی یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئیسلام ئه‌وه‌یه كه‌سایه‌تیت بۆ دروست ده‌كات، ناهێڵێت خۆت به كه‌م بزانی. بێبهشهكان له‌و به‌رهه‌مه زۆر جار خۆیان به كه‌م ده‌زانن، بۆیه به‌زۆری شته باشه‌كانی رۆژئاوا دهبیننو چاوپۆشی له شته خراپه‌كانی ده‌پۆشن، جاری واشه شته خراپه‌كانیش به باش ده‌زانن چونكه رۆژئاوا ده‌ڵێت ئه‌و شتانه باشن. رۆشنیی به‌رچاوی مرۆڤی موسڵمان (ئه‌وه‌ی ئیسلامی به‌دروستی وه‌رگرتووه) وای لێده‌كات دووڕوویی رۆژئاوا، به‌تایبه‌تی تاقمی فه‌رمانڕه‌وای، به‌ئاسانی ببینێت. ئه‌گه‌ر نموونه‌كانی ئه‌و دووڕووییهش كۆبكه‌ینه‌وه پێویستمان به كتێبێكه. راستهكهشی پێویستمان به‌و كتێبه‌یه بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی بیری ئه‌وانه‌ی بێ قهیدو شه‌رت موعجه‌بی رۆژئاوان. له‌م ڕۆژانه (هه‌واڵی: 10-1-2016) له كانتۆنێكی سویسرا كێشه‌ی مه‌له‌كردنی كوڕ‌و كچ پێكه‌وه دروست بوو چونكه باوك‌و دایكێكی به ئه‌سه‌ڵ تورك قبووڵیان نه‌كردبوو كچه‌كه‌یان له قوتابخانه له مه‌له‌وانگه‌ی تێكه‌ڵ مه‌له بكات. قهزییهكهش گه‌یشته دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا. دادگاكه‌ش كه گوایه بۆ مافی مرۆڤه بڕیاری له قازانجی سویسرا دا، ته‌ماشای بڕیاركهشیان بكه‌ن چۆن بوو: حه‌وت قازی ئه‌وه‌یان بینی كه ده‌سه‌ڵاته‌كه ده‌ستی وهرداوته ((ئازادیی ئاینی)) به‌ڵام بڕیاری تێكه‌ڵكردنه‌كه به‌یاسایی كرا له‌به‌ر خاتری ((تێكه‌ڵكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی)) Social Integration.[1] ئه‌و تێكه‌ڵكردنه بریتییه له سیاسه‌تێكی ئه‌ورووپی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی تره‌وه كۆچیان كردووه تێكه‌ڵ بهكۆمهڵگهی ئه‌ورووپاو به‌هاكانی بن. تێكه‌ڵكردن به‌و پێناسه كورته له شتێكی خراپ ناچێت به‌ڵام ناوه‌رۆكه‌كه‌ی وا نییه. تێكه‌ڵكردن به گیانێك ده‌كرێت كه جیاوازیی نهتهوهییو ئاینیی پێ خۆش نییه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كهمایهتییهكان به چاوێكی ناحه‌زه‌وه ته‌ماشا ده‌كات. پرسیاره‌كه له‌باره‌ی دووڕوویی ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژئاوا ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر له وڵاتێكی موسڵمان بڕیارێكی له‌و جۆره بدرێت، واته شتێك به‌سه‌ر غه‌یری موسڵمان بسهپێنرێتو وڵاته موسڵمانه‌كه ده‌ست وه‌ربداته ئازادیی ئاینیی كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كان به‌ناوی تێكه‌ڵكردن، ئایا ئه‌و كاره نابێته بابه‌تی ڕاپۆرتێك بۆ پێشێلكردنی ئازادییه ئاینییه‌كان؟ ڕه‌نگه فه‌ڕه‌نسا هه‌ستیارترین وڵات بێت سه‌باره‌ت به جیاوازییه نهتهوهییو ئاینییه‌كان‌و به‌تایبه‌ت بۆ موسڵمانان. ئه‌وه‌ش سه‌یر نییه چونكه ڕه‌نگه فه‌ڕه‌نسا زۆرترین وڵاتی ئه‌ورووپی بێت كه لافی ئازادی لێ بدات بۆیه گه‌وره‌ترین وڵاته له‌ڕووی درۆكردن‌و دووڕووییه‌وه. دوای قه‌ده‌غكردنی له‌چك له قوتابخانه‌كان (ساڵی 2004) كه چه‌ند ساڵێك بوو كێشه‌ی نابووهوهو دوای قه‌ده‌غه‌كردنی نیقاب (ساڵی 2011) نۆره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی شتێك هات (مانگی 8ی ساڵی 2016) كه نه وه‌كو له‌چكه له شوێنێكی ڕه‌سمیی حكومی بێت‌و نه وه‌كو نیقابه ترسی ئه‌منیی به‌دواوه بێت (هه‌رچه‌نده وای پێشان بده‌ن). عاهیده زهنیتی، كه ئافره‌تێكی موسڵمانی ئوسترالیایه، پۆشاكێكی دروستكردبوو به‌ناوی بوركینی Burkini بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تی موسڵمان بیكاته به‌ری له‌سه‌ر ده‌ریا. ئه‌و پۆشاكه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕه‌نسای دژی ئیسلام ورووژاندو بڕیارێكیان ده‌ركرد بۆ قهدهغهكردنیو هه‌روه‌كو نیقاب غه‌رامه‌كردنی هه‌ر ئافره‌تێك بیكاته به‌ری به‌بڕی 38 یۆرۆ. له پسووڵه‌ی غه‌رامه‌كه‌ش كه پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی كردبوو، كه ڤیدیۆكه به‌ناو جیهان بڵاوبووه‌وه كه له‌به‌رچاوی خه‌ڵك پێی ده‌ڵێن بوركینییهكه دابكه‌نێت، نووسراوه كه ئافره‌ته‌كه غه‌رامه كراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ((پۆشاكێكی له‌به‌ر بوو كه رێز له ئه‌خلاقی باش و عه‌لمانیه‌ت ناگرێت))! [2] قائیمه‌قامی شاری (كان)یش، داڤید لیسنار، كه بوركینیی قه‌ده‌غه كردبوو وتبووی: ((بوركینی كێشه بۆ نیزامی گشتی دروست ده‌كات له‌و كاته‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕووبه‌ڕووی هێرشی تیرۆریستی ده‌بێته‌وه)) هه‌روه‌ها: ((بوركینی هێمایه‌كی ئیسلامی توندڕه‌وه)) هه‌روه‌ها بوركینی: ((رێز له ئه‌خلاقی باش‌و عه‌لمانیه‌ت ناگرێت كه فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر ئه‌م دوانه دامه‌زراون)). [3] به‌واتایه‌كی تر عه‌لمانیه‌تی فه‌ڕه‌نسی وه‌كو به‌شێك له دینداره‌كانی لێ هات كه پۆشاك به ئه‌خلاقه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و ده‌ڵێت خۆڕووتكردن بێئه‌خلاقییه. به‌ڵام ئێمه ده‌زانین كه پۆشاك بۆ پیاو و ئافره‌ت ده‌چێته خانه‌ی حهرامو حه‌ڵاڵ نه‌ك ئه‌خلاق (كه ئه‌میان مامه‌ڵه‌ی نێوان خه‌ڵك ده‌گرێته‌وه) بۆیه ناوبردنی ڕووتی به ئه‌خلاقی خراپ به هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن ده‌زانین به‌ڵام ناوبردنی خۆپۆشتهكردن به ئه‌خلاقی خراپ به ئه‌وپه‌ڕی دووڕویی ده‌زانین. عاهیده زهنیتی وتبووی: من بوركینیم دروستكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی به ئافره‌تی موسڵمان ببه‌خشم نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئازادیی لێ بسه‌نرێت.[4] ئه‌وه‌ی سه‌یریشه ئه‌وه‌یه رێژه‌یه‌كی زۆری ئافره‌تان، 35% تا 45% به‌پێی ئه‌و، كه داوای بوركینییان كردبوو موسڵمان نه‌بوون؛ دوای قهدهغهكردنیشی داواكاریی زۆری له‌سه‌ر دروست بوو.[5] به‌ڵام فه‌ڕه‌نسا به‌و پۆشاكه ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوو چونكه به هێمایه‌كی ئیسلامی ته‌ماشای ده‌كرد. بڕواننه ئه‌وه‌ش كه فه‌ڕه‌نسا له‌وانه‌یه زۆرترین وڵات بێت باسی ئازادیی ئافره‌ت به‌ڵام ئه‌وه سێ بڕیاره له‌دژی ئافره‌ت ده‌ریده‌كات. دووڕووییهكهش له‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك ڕه‌خنه له تاڵیبان گیرابوو كه بورقه‌ی به‌سه‌ر ئافره‌تان سه‌پاندبوو، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌خلاقی به‌رزه كه ڕووتی به‌سه‌ر ئافره‌ت له‌سه‌ر ده‌ریا بسه‌پێنرێت. لێره ئه‌م ههندهمان به‌سه بۆ دووڕوویی ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژئاوا به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ئیسلام. زانینی هۆكاره‌كه‌ش ئاسانه: ئیسلام مه‌نزوومه‌یه‌كی فیكر‌و به‌های هه‌یه كه له چه‌ند شوێنێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژئاوا یه‌كناگرێته‌وه، كاتێكیش بته‌وێت كه‌سایه‌تیی خۆی بسه‌لمێنێت كه‌سانێك هه‌ن لایان قبووڵ نییه چونكه ده‌یانه‌وێت وه‌كو ئه‌وان بی. كه‌واته پێویسته موسڵمان ئاوڕ بداته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئیسلام كه كه‌سایه‌تیی سه‌ربه‌خۆی بۆ دروست ده‌كه‌ن. بزانێت چی باشه لای رۆژئاوا وهریبگرێتو خۆی لاواز نه‌كات به‌رامبه‌ر شته خراپه‌كانی. بێگومان به‌و پێیه نه‌ك ته‌نها ئه‌وانه هه‌ڵه‌ن كه كه‌سایه‌تییه‌كی لاوازیان هه‌یه به هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌یان له به‌هاكانی ئیسلام به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش هه‌ڵه‌ن كه وا له كه‌سایه‌تیی ئیسلامی تێده‌گه‌ن كه مۆنیو گرژییه به‌رامبه‌ر رۆژئاوا و هه‌موو رۆژئاوا به یه‌ك چاو ته‌ماشا ده‌كه‌ن (وه‌كو چۆن كه‌سانیش هه‌ن له رۆژئاوا هه‌موو موسڵمانان به یه‌ك چاو ته‌ماشا ده‌كه‌ن)و وا ده‌زانن به ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی رۆژئاوا ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یان بۆ دروست ده‌بێت. به‌شێك هه‌یه له رۆژئاوا جه‌نگ له‌دژی ئیسلام به‌رپا ده‌كات، به‌ڵام به‌شێكی تریشی ئه‌و جه‌نگه‌ی له مێشك نییه، ته‌نها ئه‌و موسڵمانانه‌ش كه مێشكیان ته‌واو نییه به ره‌فتار و گوفتاری نادروست پاڵ به‌و به‌شه دووه‌مه ده‌نێن بچنه پاڵ دوژمنه‌كان، ده‌رفه‌تیش ده‌ده‌ن دووڕوویی ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژئاوا به‌ئاسانی تێپه‌ڕێت. هه‌نگاوی یه‌كه‌می ڕه‌فتاری دروست له‌گه‌ڵ رۆژئاوا ئه‌وه‌یه بزانین ئیسلام ته‌نها بۆ ئێمه نه‌هاتووه، به‌ڵكو پێویسته بیربكه‌ینه‌وه چۆن بیگه‌یه‌نین به‌وانیش، نه‌ك به فڕوفیشاڵی داعش كه گوایه ئه‌ورووپا غه‌زو ده‌كه‌ن، به‌ڵكو به غه‌زوكردنی عهقڵو دڵی رۆژئاواییه‌كان، ئه‌ویش به‌وه‌ی له‌ئاستی سه‌رده‌مه‌كه بین‌و له ئاستی به‌رزی ئیسلامیش بین. هه‌ر كاتێكش ئاوا هه‌نگاومان نا ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی كه پێشتر به‌هۆی ئیسلامه‌وه بۆ خۆمان دروستكردبوو له‌جاران به‌هێزتر ده‌بێت. [1]http://www.independent.co.uk/news/world/europe/switzerland-muslim-swimming-pool-school-mixed-lessons-ruling-girls-boys-echr-a7518981.html [2] https://www.theguardian.com/world/2016/aug/24/french-police-make-woman-remove-burkini-on-nice-beach [3]http://www.bbc.com/news/world-europe-37062354 [4]https://www.theguardian.com/commentisfree/2016/aug/24/i-created-the-burkini-to-give-women-freedom-not-to-take-it-away [5] http://www.citylab.com/politics/2016/08/cannes-ban-on-the-burkini/495830/
11-01-2017 www.zagros.org/kurdish-articles-2017-01-11-214359 14069 جار بینراوه |